riklam

كچه‌كه‌ی ترامپ كاندیده‌ بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی بانكی نێوده‌وڵه‌تی

ئابوری 05:22 PM - 2019-01-13
.

.

دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستی له‌ كاركێشایه‌وه‌، له‌ ئێستادا چه‌ند كه‌سێك بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ كاندید كراون كه‌ دیارترینیان نیكی هێلی و ئیڤانكا ترامپن.

رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو له‌ بڕیارێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا جیم یۆنگ كیم، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌ پۆستی سه‌رۆكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی راگه‌یاند، دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌شی چه‌ندین كه‌سایه‌تی بۆ ئه‌و پۆسته‌ كاندید كراون، كه‌ دیارترینیان ئیڤانكا ترامپ كچی ترامپ و ڕاوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، نیكی هیلی باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ی ( فایننشاڵ تایمز) ئاشكرایكرد، سه‌رباری ئیڤانكا و نیكی چه‌ند كه‌سێكی تر كاندیدی ئه‌و پۆسته‌ن،له‌وانه‌ دیڤیدی مالباس یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ بۆ كاروباری ده‌وڵه‌ت و مارك گرین سه‌رۆكی ئاژانسی ئه‌مریكا بۆ گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی.
ئیڤانكا له‌ ساڵی 2017 رۆڵێكی كاریگه‌ری بینی له‌ دروستكردنی سندوقێكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی به‌ به‌های یه‌ك ملیار دۆلار به‌ پاڵپشتی سعودیه‌ بۆ هاریكاری پرۆژه‌ی ژنان.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ كاندیده‌كان، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، هیچ لێدوانێكمان نیه‌ بۆ ئه‌و دوو كاندیده‌، به‌ڵام چه‌ند كه‌سێكی تریش كاندید كراون، ئێمه‌ش ده‌یتمان كردوه‌ به‌ وردبینی له‌ ناوی كاندیده‌كان.


PUKmedia  و / گۆران قادر


سه‌رچاوه‌/ sky NEWS

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket