riklam

خاتوو شاناز: بایەخ بە ناوچە دابڕێنراوەكان بدرێت

ی.ن.ک‌‌ 04:38 PM - 2019-01-13
.

.

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و دكتۆر لەتیف رەشید لەگەڵ لویس ئایالا سكرتێری گشتی رێكخراوی سۆشیالیست ئینتەرناشناڵ و دۆستی دێرینی سەرۆك مام جەلالدا كۆبوونەوە.

لەو كۆبونەوەیەدا كە لە لەندەنی پایتەختی بریتانیا بەرێوەچوو لە دیدارێكدا خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و دكتۆر لەتیف رەشید باسیان لە رەوشی عیراق بە گشتی و هەرێمی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد كە یەكێكە لە ئەندامانی رێكخراوی سۆشیالیست ئینتەرناشناڵ.

هەر لەو دیدارەدا كۆمەڵێك پرۆژە و بەرنامەی كاریان بۆ سەرۆكی رێكخراوی سۆشیالیست ئینتەرناشناڵ پێشنیاز كرد كە پەیوەندییان بە گەڕاندنەوەی پەیوەندییە پتەوەكانی یەكێتیی لەگەڵ رێكخراوەكەوە هەیە بۆ سەردەمی سەرۆك مام جەلال.

هەر لەو پرۆژانەدا خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و دكتۆر لەتیف رەشید پێشنیازیانكرد كە سۆشیالیست ئینتەرناشناڵ گرنگی زیاتر بدات بە كەیسی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان، لە نێو باشووری كوردستانیشدا بایەخ بدرێت بە پرسی كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان و ئاوارەكان.

تۆكمەكردنی پەیوەندییەكانی یەكێتیی ژنانی كوردستان لەگەڵ رێكخراوی ژنانی سۆشیالیست، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.

لای خۆشیەوە لویس ئایالا پرۆژە پێشنیازكراوەكانی خاتووشاناز ئیبراهیم ئەحمەد و د. لەتیف رەشیدی بە هەند وەرگرت و باسیشی لە گرنگیی ئەنجامدانی گۆڕانكاری و خۆنوێكردنەوەی رێكخراوی سۆشیالست ئینتەرناشناڵ كرد.

سۆشیالیست ئینتەرناشناڵ، رێكخراوێكی سیاسیی نێودەوڵەتییە كە زیاتر لە 160 رێكخراو و حزبی سیاسیی لەسەرتاسەری جیهان لەخۆدەگرێت و ساڵی 2008یش سەرۆك مام جەلال بە جێگری سكرتێری گشتیی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكە هەڵبژێردرا.

PUKmedia نوسینگەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket