riklam

وێنه‌.. هونه‌ری وێنه‌كێشان له‌سه‌ر حوشتر

ئەدەب وهونەر 04:01 PM - 2019-01-13
.

.

هونه‌رمه‌ندێكی ژاپۆنی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنج ڕاكێش له‌ مووی حوشتر تابلۆی هونه‌ری سه‌رنج ڕاكێش دروست ده‌كات و به‌شداری له‌ پێشانگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تیدا پێده‌كات.

میجومی تاكیتچی هونه‌رمه‌ندێكی ولاتی ژاپۆنه‌و له‌ هونه‌ری وێنه‌ كێشان ده‌ستێكی بڵای هه‌یه‌، ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ له‌میانه‌ی به‌شداری چه‌ند حوشترێك له‌ ڤیستیڤاڵی (Bikaner Camel Festival) له‌ ویلایه‌تی راجستانی وڵاتی هند، به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر لێهاتوانه‌ تابلۆی جۆراو جۆری له‌سه‌ر كێشان.

ڤیستیڤاڵه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌پێشبڕكێی حوشتر له‌ بواره‌كانی سورابوون و داهێنانی قژیان به‌شێوه‌یه‌كی هونه‌ری، كه‌ ده‌یانتوانی هه‌ر به‌ئامێری تاشینیش به‌كاربهێنن و  به‌ ویستی خۆیان تابلۆی هونه‌ری به‌ مووی حوشتره‌كه‌ بكێشن، له‌و میانه‌یه‌شدا میجومی چه‌ندین تابلۆی سه‌رنج ڕاكێشی له‌سه‌ر حوشتره‌كان كێشا، تابلۆكان به‌ شێوه‌یه‌ك بوون، هه‌ر ده‌توت به‌شێكن له‌ موی حوشتره‌، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وردی و لێهاتووی خۆی تیایدا نه‌خشاندبوو.


PUKmedia  و/ گۆران قادر


سه‌رچاوه‌/ المصری الیوم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket