riklam

بافڵ تاڵەبانی: یه‌كێتی له‌به‌رده‌م گۆڕانكاری گه‌وره‌و نوێبوونه‌وه‌دایه‌

ی.ن.ک‌‌ 03:57 PM - 2019-01-13
.

.

قوباد تاڵەبانی: حکومەتێکی بەھێز بەرەو گۆرانکاری ریشەیی لە بەڕێوەبردن و خزمەتکردنی خەڵک

لاھور شێخ جەنگی: بڕیاری سیاسەت لێدراوی ھەرێم لە سەر بنەمای نیشتیمانی و کۆدەنگی بێت

بافڵ تاڵەبانی:  یەکێتیەکی بەھێز بۆ ئەمڕۆ و داھاتویەکی بەھێزتری ھەرێم پێویستە


بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی و لاھور شێخ جەنگی لە دەباشان چاویانکەوت بە جۆن ویڵكس باڵیۆزی بەریتانیا لەعێراق و مارتن وار كونسوڵی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان و لە دیدارێکدا ھەلومەرجی سیاسی ھەرێم و عێراق و ناوچەکە لەبەر رۆشنایی گۆڕانکارییەکان تاوتوێکران.

لەبارەی سیاسەتی بڕیارلێدراوی یەکێتی و  ھەوڵەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی ھەرێم قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: لەگەڵ حکومەتی شەراکەتی راستەقینە و خزمەتگوزارین کە رەنگدانەوەی واقیعی ئەمڕۆی  ھەرێم  و عێراق بێت، چونکە یەکێتی  لەگەڵ حکومەتی خەڵکدایەوە و کار بۆ تەواوکردنی قۆناغەکانی چاکسازی ریشەیی لە ھەرێم دەکەین و دەمانەوێت گۆڕانکاری ریشەیی لە تەواوی کایەکانی بەڕێوەبردن بکەین و بەرنامەکەمان کە خۆی لە ئارامی و ھەلی کارو خزمەت دەبینێتەوە دەیکەینە شاڕێی کارکردنی چوار ساڵی داھاتوومان.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ھەرێم و ناوەند لاھور شێخ جەنگی تەکیدیکردەوە، لەسەر  پابەندبوون بە دەستوور و چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای شەراکەت و پێکەوەژیان و بەرژەوەندی ھاوبەش ووتی یەکێتی لەگەڵ دروستکردنی بەرەیەکی نیشتمانی دایە کە رەنگدانەوەی ھەموو بیرۆبۆچونەکان بێت لەھەرێم و بڕیاری سیاسەت لێدراویش لە سەر بنەمای نیشتمانی بێت و پێکەوە یەک گوتارمان ھەبێت بۆ عێراق.

پەیوەست بە کاروباری رێکخراوەیی بافڵ تاڵەبابی رونکردنەوەی دایە وەفدی میوان و رایگەیاند: یەکێتی لەبەردەم گۆڕانکاری گەورەو نوێبوونەوەدایەو گیانی یەکێتی ناو یەکێتی دەبوژێنینەوە و کۆنگرەی نوێبونەوەش دەبەستین، چونکە یەکێتیەکی بەھێز بۆ ئەمڕۆ و داھاتویەکی بەھێزتری ھەرێم پێویستە و ئێستاش یەکێتی خاوەن یەک بڕیارو یەک ئاڕاستەی سیاسیەو بنەماو دورنمای کارکردنیشمان درێژە پێدان دەبێت بە سیاسەتی حەکیمانەی ھەڤاڵ مام جەلال.

ھەر لە دیدارەکەدا بۆچونەکانیش لەسەر تەواوی پرسە سیاسی و ئابوری و ئیداری و سەربازییەکان بە شێوەیەک خرانەروو کە ھەرێمێکی بەھێزتر لە سەر بنەمای ھاوڵاتی بوون بنیادبنرێت و دەستوور مەرجەعی پەیوەندی ھەرێم و بەغداد بێت و گیانی پێکەوە ژیان و ئاشتیانە ببوژێنرێتەوە.

PUKmedia  تايبةت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket