riklam

مووچه‌ی خوێندنی باڵا دابه‌شده‌كرێت

ئابوری 03:09 PM - 2019-01-13
.

.

بڕیاره‌ سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ 14-1-2019 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی دابه‌شبكرێت.

به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی پێشتر له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، بڕیاره‌ سبه‌ینێ مووچه‌ی مانگی 10ی ساڵی رابردووی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دابه‌شبكرێت.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10ی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا مووچه‌ی هه‌ر یه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه‌و په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی و دارایی و شه‌هیدان دابه‌شكراون و بڕیاریشه‌ تا 25 ی مانگ كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان بهێنرێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket