riklam

كه‌ى ده‌ست پێ بكه‌ین؟

بابەتی گۆڕاو 02:53 PM - 2019-01-13
.

.

كه‌ى ده‌ست پێ بكه‌ین؟

ـ ئێستا ده‌ست پێ بكه‌ین؟
× نا.. باچاوى بچێته‌خه‌و ئه‌وسا.
(گفتوگۆى نێوان درێل و چه‌كوشێكى ماڵه‌ دراوسێ)
*****
ـ حدوده‌كانى لێ داخه‌ین؟
× نا جارێ.. با به‌ته‌واوى بكه‌وێته‌ ته‌ڵه‌كه‌وه‌ ئینجا.
(ته‌گبیرى قارداشێك و ئاغایه‌ك)
*****
ـ قوربان ئێستا وه‌ختێتى با بكوژێینه‌وه‌.
× نه‌كه‌ى.. كه‌ چووه‌ ئاوده‌ست خۆشه‌.
( موناقه‌شه‌ى نێوان موه‌لیده‌ى گه‌ڕه‌ك و كاره‌باى حكومه‌ت)
*****
ـ داواى برنج و شله‌یه‌كى ساده‌ى كردووه‌.. بۆى به‌رم؟
× نا.. جارێ بزانه‌ پاره‌ى پێیه‌ ئه‌وسا.
(حانه‌حه‌په‌شێى به‌ینى وه‌ستا و شاگردێك)
*****
ـ سبه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بكه‌ین؟
× نا.. با دووسێ براده‌رى تریش بتۆرێن ئینجا.
(ته‌له‌فونى نێوان دوو هه‌ڤاڵ)
*****
ـ به‌ ره‌ئى من ئێستا وه‌ختێتى.
× نا.. با بچێته‌ به‌رده‌م مودیر عام ئینجا.
(دیالۆگى نێوان دوو قرقێنه‌)
*****
ـ تاقه‌تم نه‌ما... به‌ خوا ئه‌وه‌ستم.
× په‌له‌ مه‌كه‌.. با بگاته‌ ناو ئوتێله‌كه‌ ئه‌وسا.
(ئامۆژگاریى تاقم وایه‌رێك بۆ فیت په‌مپێك).

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket