riklam

ئەنجومەنی ناوەندی یادی 28 ساڵەی كوردستانی نوێ بەرز رادەگرێت

ی.ن.ک‌‌ 02:14 PM - 2019-01-13
.

.

ئەمڕۆ 13-1-2019 وەفدێكی ئەنجومەنی ناوندی كە پێكهاتبوون لە سكرتاریەتی ئەنجومەنی ناوەندی و كۆمسیۆنی راگەیاندن و ژمارەیەك لە لێپپرسراوی كۆمسیۆنەكان و ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی بەمەستی پیرۆزبایی یادی 28 ساڵەی رۆژنامەی كوردستانی نوێ و دووپاتكردنەوەی پشتیوانی سەردانی بارەگای رۆژنامەكەیان كرد.

سەرەتا هەڤاڵ زوبێر عوسمان جێگری سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی، بەناوی ئەنجومەنی ناوەندییەوە پیرۆزبایی ساڵیادی رۆژنامەی كوردستانی نوێی لە سەرنوسەر و ستافی بەرێوەبرن و كادیر و رۆژنامەنوسان كرد و رایگەیاند: كوردستانی نوێ یەكەمین رۆژنامەی رۆژانە و نۆبەرەی دوای راپەرین بەهەوڵ و كۆششی هەڤاڵی بەڕێز ( مام جەلال ) و سەركردایەتی یەكێتی دەركرا  و مێژوویەكی پرشنگداری لە كاروانی رۆژنامەوانی كوردیدا هەیە و لە قۆناغە هەستیار و سەختەكاندا بەرپرسیارانە مامەڵەی كردوە.

لەبەرامبەردا هەڤاڵ ستران عبدوڵا سەرنوسەری كوردستانی نوێ بەخێرهاتنی وەفدی ئەنجومەنی ناوەندی كرد و بەرنامەی نوێی كاركردنی رۆژنامەكەی خستەڕوو.

هەر لە دیدارەكەدا هەڤاڵانی ئەنجومەنی ناوەندی هیوای سەركەوتنی زیاتر و بەردەوام بونیان لە پەیڕەوكردنی سیاسەتی چەپكە گوڵەكە بۆ خواستن و  پشتیوانی ئەنجومەنی ناوەندیان بۆ ستافی بەرێوەبردن و سەرجەم كارمەندان دوپاتكردەوە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket