riklam

یاسایی بوونی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك

بیروڕا 01:19 PM - 2019-01-13
.

.

گه‌لی كورد وه‌كو هه‌ر نه‌ته‌وه‌كی تری جیهان مافی یاسایی و سروشتی خۆیه‌تی تمتع بكات به‌ ره‌مزه‌ نه‌ته‌واتیه‌كانی خۆیه‌وه‌، وه‌ دیارترین ره‌مزی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئالاكه‌یه‌تی، گرنگترین ره‌مزی نه‌ته‌وه‌ی كوردیش بریتیه‌ له‌ ئاڵای كوردستان هه‌روه‌ك له‌ بڕگه‌ی (3) ی ماده‌ی یه‌كه‌م له‌ یاسای ئاڵای كوردستان ژماره‌ (14)ی ساڵی (1999) هاتووه‌، كه‌ ئه‌ڵێ ئه‌م ئاڵایه‌ هێمایه‌ بۆ جه‌ژنی نه‌رۆزو رۆژی به‌رخودان و راپه‌ڕین و شۆڕشی رزگاری كوردی دژی زوڵم و سته‌می دوژمنانی كورد.
هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ شاری كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری دابڕاو كارێكی ته‌واو یاسایی و ده‌ستووریه‌ گونجاوه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ما یاساییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی مافی مرۆف و گه‌لاندا ، به‌نسبه‌ت یاساكانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ئه‌وا له‌ یاسای ئاڵای كوردستاندا هاتووه‌ كه‌ ئه‌م ئاڵایه‌ ره‌مزی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌، و ئاشكرایه‌ كه‌ زۆینه‌ی زۆری دانیشتوانی كه‌ركوك نه‌ته‌وه‌ی كوردن و زۆرینه‌ی نوێنه‌رانی ده‌نگده‌رانی كه‌ركوك چی له‌ ئه‌نجومونی پارێزگا و چی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كوردن، هه‌ربۆیه‌ مافی یاسایی خۆیانه‌ داوای به‌رزكردنه‌وه‌و هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان بكه‌ن، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئاشكرایه‌ كه‌ له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ مێژوویه‌كانداو له‌ رێگه‌ی به‌ڕێز مام جه‌لاله‌وه‌ سه‌لمێنراوه‌ كه‌ كه‌ركوك خاكی كوردستانه‌و ئه‌مه‌ش به‌لگه‌یه‌كی یاسایی به‌هیز بوو بۆ چه‌سپاندنی ماده‌ی 140 له‌ ده‌ستوری عیراق دا، كه‌ هه‌ربه‌ پێی ئه‌م ده‌ستوره‌ پێویست بوو دۆخی سیاسی و جوگرافی كه‌ركوك له‌و ماوه‌ زه‌مه‌نیه‌ی كه‌ بۆی ده‌ست نیشان كرابوو  یه‌كلای بكرایه‌ته‌وه‌، به‌لام به‌هۆی پیشیلكردنی ده‌ستوره‌وه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌ته‌كانی به‌غداوه‌ نه‌توانرا ئه‌و مادده‌ ده‌ستووریه‌ جێبه‌جێ بكرێت .
سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی ده‌ستووری عیراق،  له‌ ماده‌ی ( 12/یه‌كه‌م ) ی ده‌ستور دا هاتووه‌ كه‌ به‌ یاسا ئاڵای عیراق رێكده‌خرێت، وه‌كو ئه‌ڵێ((كركوك و مناطق الاخرى المتنازع علیها كركوك و مناطق الاخرى المتنازع علیها  )).

هه‌ر پشتبه‌ست به‌و ماده‌ ده‌ستووریه‌ په‌رله‌مانی عیراق یاسای ژماره‌ 9ی ساڵی 2008 ی ده‌ركرد بۆ رێكخستنی ئاڵای عیراق ، له‌ ته‌واوی ماده‌كانی ئه‌م یاساییه‌دا هیچ ده‌قێك نه‌هاتووه‌ رێگر بێت له‌ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك دا، پاشان یاسای ژماره‌ 32 ی سالی 2009 یاسای  هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ئاڵای عیراق ده‌رچوێنرا، دیسان له‌م هه‌مواره‌شدا ده‌قێكی رێگر له‌ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان نه‌هاتووه‌ .
 
له‌ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی كه‌ باسكران ده‌توانین بڵێین  ده‌قێكی یاساییمان نیه‌ كه‌ رێگر بیت و منعی كردبێت له‌ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ كركوك و هه‌ربویه‌ به‌ كارێكی یاسایی ده‌زانین، و له‌ زانستی یاسادا چه‌ند بنه‌مایه‌كی گشتیمان هه‌یه‌ كه‌ پاڵپشتی بۆچونه‌كه‌مان ده‌كات، له‌وانه‌ (ئه‌سل له‌ هه‌موو شته‌كاندا رێگه‌دانه‌) و (هیچ كارێك تاوان نیه‌ تاكو به‌ ده‌قێكی یاسایی ده‌كرێت به‌تاوان).

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ده‌ستوری عیراقی له‌ باسكردنی كه‌ركوك و ناوچه‌دابراوه‌كانی تردا به‌ ناوچه‌ی جێناكۆك و كێشه‌ له‌سه‌ر ئه‌ژماری كردووه‌ وه‌كو له‌ ماده‌ی (140/دووه‌م)دا هاتووه‌ (كركوك و مناطق الاخرى المتنازع علیها ) (هه‌رچه‌ند پێمان وایه‌ قبوڵ كردنی نوێنه‌رانی كورد له‌سه‌ر ده‌سته‌واژه‌ی جێناكۆك هه‌ڵه‌یه‌كی یاسایی و مێژووی بوو) به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا خۆی بۆخۆی دانپێدانانی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند  ده‌سه‌لمێنی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ وه‌ك چۆن حكومه‌تی ناوه‌ند مماره‌سه‌ی دروشمه‌كانی عیراق ده‌كات تیایدا ، به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ر به‌پێی ناوه‌رۆكی ده‌ستور هه‌مان مافی هه‌یه‌ .

پشتێبه‌ست به‌وه‌ی باس كرا ده‌توانین بڵێین هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری هاوشێوه‌، یاسایی و ده‌ستوریه‌و گونجاوه‌ له‌گه‌ڵ یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا.
وه‌ جارنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌كانی مرۆف و په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مافه‌ مه‌ده‌نی و سیاسیه‌كان ئه‌و مافه‌ی به‌ گه‌لان داوه‌ كه‌ مماره‌سه‌ی دروشمه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی خۆیان بكه‌ن ، بیگومان جێبه‌جێكردنی ئه‌م په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تیانه‌ له‌ناوخۆی هه‌موو ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام دا سیفه‌تی الزامی هه‌یه‌ و هه‌ندێك له‌ زانایانی بواری یاسا پیانوایه‌ له‌سه‌رووی ده‌ستووره‌وه‌ كارپیكردنیان ئه‌ركه‌ ، واته‌ نابێت ده‌ستووری ووڵاتان پێچه‌وانه‌ی په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بێت .
وه‌ له‌كۆتایدا ئومیدمان وایه‌ دادگای بالای فیدڕاڵی له‌كاتی تێروانینی بۆ ئه‌م دۆسییه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ووردی یاسایی و ده‌ستوری  له‌ بابه‌ته‌كه‌ بڕوانیت و دوور له‌ئینتمای نه‌ته‌وه‌یی، سه‌رجه‌م بنه‌ما یاساییه‌كان و په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌به‌رچاو بگرێت .



رێبوار محه‌مه‌د ساڵح
مامۆستای زانكۆی گه‌رمیان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket