riklam

كۆسره‌ت ڕه‌سول پێشوازی له‌ باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌عیراق كرد

ی.ن.ک‌‌ 10:32 AM - 2019-01-13
.

.

به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 13-1-2019له‌ شاری سلێمانی كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێشوازی له‌ جۆن ویڵكس باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌عیراق و مارتن وار كونسوڵی به‌ریتانیا هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا كه‌ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان ئاماده‌ی بوو، به‌چڕوپڕی گفتوگۆكرا له‌ باره‌ی دۆخی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌ و هه‌ردوولا به‌گرنگیه‌وه‌ له‌ گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌یان ڕوانی و جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان ڕۆڵیان هه‌بێ له‌ گۆڕانكارییه‌كاندا.

په‌یوه‌ست به‌ دۆخی هه‌رێمی كوردستان و قۆناغه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جێگری سكرتێری گشتی و باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌عیراق ڕاشكاوانه‌ گفتوگۆیان كردو جه‌ختیان له‌پێكهێنانی حكومه‌تێكی كاراو چالاك له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه‌ كرده‌وه‌.

دۆخی عیراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌ بوو، له‌مڕووه‌وه‌ هه‌ردوولا هاوڕابوون كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروست له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عیراق و بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌بێ.

PUKmedia نووسینگه‌ی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

10 (1).jpg

10 (2).jpg

10 (3).jpg

10 (4).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket