riklam

لیژنه‌ی یاسایی له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی گرنگ له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن كۆده‌بێته‌وه‌

عیراق 10:22 AM - 2019-01-13
.

.

لیژنه‌ی یاسای په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دیاریكردنی كاتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌ڵماس فازل ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌عات 11ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، لیژنه‌ی یاسای په‌رله‌مانی عیراق له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا گفتو گۆ ده‌كرێت له‌باره‌ی دیاریكردنی كاتێك بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی  پارێزگاكان و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ژماره‌ 21 ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.

وتیشی: رێككه‌وتنێك له‌نێوان لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی كه‌ركوكدا هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌و شاره‌ دوانه‌خرێت و هاوشێوه‌ی شاره‌كانی تر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای تێدا ئه‌نجامبدرێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket