مه‌لا به‌ختیار: شانازی به خانه‌قینه‌وه ده‌كه‌م
ی.ن.ک 09:35 AM - 2019-01-13.
ژماره‌یه‌ك له‌خوێندكارانی كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی خانه‌قین، له سلێمانی سه‌ردانی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕییان كرد‌و له‌دیدارێكیشدا، مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاند، خانه‌قینم له‌رۆحی خۆم خۆشتر ده‌وێت.
له‌دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌خوێندكارانی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی خانه‌قین، كه دوێنێ 12-1-2019 به‌ڕێوه‌چوو، مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: خانه‌قین شارێكی گرنگه، به‌درێژایی مێژوو غه‌دری لێكراوه و تائێستاش ئه‌و غه‌ده‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵنه‌گیراوه، نه‌حكومه‌تی عیراق وه‌كو پێویست ئاوڕی لێده‌داته‌وه‌و نه حكومه‌تی كوردستانیش نیوه‌ی ئه‌و داهاتانه‌ی كه له‌خودی خانه‌قین و ده‌روازه سنورییه‌كانی ده‌ستده‌كه‌وێت، بۆ شاره‌كه‌ی خه‌رج ده‌كاته‌وه.
وتیشی: خانه‌قین، له‌دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانه‌وه، یه‌كێك له‌هه‌ره شاره گرنگ و پڕ بایه‌خه‌كان بووه، كه ئینگلیز بایه‌خی پێداوه، هێڵی شه‌مه‌ندۆفێرو نه‌وت، ده‌ستكه‌وتی گه‌وره گۆڕانكاری گه‌وره‌ی تێدا به‌دیهاتووه‌و باشترین به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه كه له‌شه‌سته‌كان و حه‌فتاكاندا، چه‌ندینجار له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو عیراق، خانه‌قین یه‌كه‌مین قه‌زا بووه له‌ئاستی بڕوانامه‌دار و ده‌رچووی زانكۆیی و باشترین ئاستی خوێندن و گه‌وره‌ترین قه‌زای عیراقیش بووه، به‌ڵام ورده ورده، هه‌وڵی بچوكردنه‌وه‌ی دراوه.
زیاتر وتیشی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌درێژایی مێژوو، به‌رگه‌ی شاڵاوه‌كانی ته‌عریب و ته‌تریك و ته‌فریسی گرتووه، چونكه سه‌رجه‌م ئیمپراتۆره‌كانی ئیسلامی، عوسمانی، سه‌فه‌وی قاجاری هه‌وڵیانداوه ئه‌مشاره، یا بیكه‌ن به‌عه‌ره‌ب، یان تورك و یان بیكه‌ن به‌فارس نیشین، هه‌روه‌ك چۆن به‌درێژایی (35) ساڵی حكومی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس ئه‌م شاره پارێزراو توانی خۆی بپارێزێتء كاتێكیش له‌ساڵی (2003) كه گه‌ڕاینه‌وه، نیوه‌ی مناڵانی شاره‌كه ناوی كوردیان لێنرابوو، ئه‌مه‌ش مانای گه‌وره‌یی رۆحی كوردایه‌تی بووه له‌و شاره‌دا، بۆیه به‌زوترین كات خانه‌قین چووه‌وه سه‌ر رێچكه‌ی كوردایه‌تی خۆیی‌و بووه‌وه به به‌شێك له كوردستان.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: كاتێك یه‌كه‌مین كۆلێجمان له‌شاره‌كه دروستكرد، خه‌ون بوو، به‌ڵام ئێستا خۆشبه‌ختانه خانه‌قین خاوه‌نی سێ كۆلێجه، به‌تایبه‌ت كه ئه‌مساڵ كۆلێجی زانستیش له‌شاره‌كه‌دا ده‌كرێته‌وه و ئه‌مه‌شی به‌بناغه ناوبرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌شاره‌كه‌دا زانكۆ بكرێته‌وه‌و وتی: كه‌م قه‌زا له‌كوردستاندا هه‌یه، به‌قه‌د خانه‌قین شایه‌نی ئه‌وه‌بێت كه زانكۆی تێدا بكرێته‌وه.
راشیگه‌یاند: به‌دڵنیاییه‌وه، ته‌نها خاوه‌ن بڕوانامه‌كانی خانه‌قین له‌عیراقدا كۆبكرێنه‌وه، نه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌شی چه‌ندین زانكۆ ده‌كات. چونكه ئێستاش زۆربه‌ی خاوه‌ن بڕوانامه‌كانی خانه‌قین به‌زانكۆكانی كوردستانء عیراقدا په‌رشوبڵاوبونه‌ته‌وه، بۆیه پێویسته هه‌موو ئه‌وانه كۆبكرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خانه‌قین به‌سه‌رچاوه سروشتییه‌كانییه‌وه، به كشتوكاڵه‌وه، به‌زانست و زانیارییه‌وه، به ته‌ندروستی و به سه‌ره‌چاوه‌كانی ئاو و خزمه‌تگوزارییه‌كانی تره‌وه، ئه‌م شاره ببێته یه‌كێك له‌شاره زیندووه‌كانی كوردستان.
مه‌لا به‌ختیار، له‌دیداره‌كه‌یدا، جه‌ختیكرده‌وه كه: خانه‌قینم له‌رۆحی خۆم خۆشتر ده‌وێت، بۆیه ئه‌گه‌ر هیچ پله‌و پۆستێكیشم نه‌بێت، به‌ڵام شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌م كه وه‌ك خانه‌قینییه‌ك هه‌میشه ده‌توانم خزمه‌تكاری شاره‌كه‌بم، چونكه هه‌موو خانه‌قینییه‌ك به‌خوشك و برای خۆم ده‌زانم و چیم پێبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شاره گه‌شه بكات، درێغی ناكه‌م.
هاوكات سوپاسی ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ك له نێچیره‌ڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی كوردستان كرد، كه له‌ماوه‌ی رابردوودا یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دۆلاری بۆ كۆلێجه‌كانی خانه‌قین ته‌رخانكردووه، هه‌روه‌ك دكتۆر فوئاد حسێن، وه‌زیری دارایی عیراق، كه یه‌ك ملیۆن و نیو دۆلار، كه پاره‌ی ماوه‌ی شاره‌وانی بوو، بڕیاریداوه بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانی خانه‌قین ته‌رخانبكرێت، هاوكات پارێزگای دیاله‌ش، حه‌وت سه‌دو په‌نجا ملیۆن دیناری ته‌رخانكردووه بۆ نوێكردنه‌وه و پێشخستنی یاریگاكه‌ی خانه‌قین.
وتیشی: پاش ته‌وابوونی مه‌له‌وانگه‌ی شاره‌كه‌ش، كه پێویستی به‌ملیۆنێك دۆلار بوو، كه بۆمان دابینكردووه، ده‌بێت به سێهه‌مین مه‌له‌وانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌عیراقداو ئومێدیشی خواست، كاتێك ئه‌و هه‌موو خوێندكاره خۆشه‌ویستانه‌ی كه كاتێك بڕوانامه به‌ده‌ستده‌هێنن، هه‌وڵبده‌ن خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كه بكه‌ن.
مه‌لا به‌ختیار، له‌كۆتایی دیداره‌كه‌دا وتیشی: دڵنیام كه خانه‌قین، به‌كۆششێكی دڵسۆزانه ده‌توانێ یه‌كێك له‌باشترین زانكۆكانی عیراق دابمه‌زرێنێت، چونكه جگه له‌وه‌ی ژینگه‌ی شاره‌كه له‌باره، به‌پێی تازه‌ترین داتا، توانا ئه‌كادیمییه‌كانی خانه‌قین له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عیراق، زیاتر له (300) خاوه‌ن بڕوانامه‌ی پرۆفیسۆر و دكتۆرا‌و ماسته‌ر هه‌یه.
بۆیه ئومێده‌وارم هه‌م كۆلێجه‌كان سه‌ركه‌وتووبن و هه‌م باشترین په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ زانكۆی گه‌رمیاندا هه‌بێت و گه‌رمه‌سێرو گه‌رمیانیش ده‌سته خوشكی یه‌كتربنء پێكیشه‌وه بتوانین هه‌موو برینه‌كانی جینۆسایدی ئه‌نفال، كیمیاباران، راگواستن و ته‌عریب، به‌ئه‌قڵ و مه‌عریفه ساڕ‌ێژ بكه‌ین.
راگه‌یاندنی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18