ئەڵمانیا.. هێرشكردنە سەر كەمپی پەنابەران كەمیكردووە

ئەڵمانیا.. هێرشكردنە سەر كەمپی پەنابەران كەمیكردووە


13/1/2019 09:16:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

سایتی دۆیچە ڤیللەی ئەڵمانی بڵاویكردەوە رێژەی هێرش و پەلاماردانەكان بۆسەر كەمپەكانی پەنابەران لە وڵاتەكەیاندا كەمیكردووە.

سایتی دۆیچە ڤیللەی ئەڵمانی بەپشت بەستن بەڕاپۆرتێكی رۆژنامەی ئۆسنەبروكە تسایتۆنگ ی باكوری ئەڵمانیا كەدوصنص 12ی كانونی دووەمی 2019 بڵاوكراوەتەوە، تیایدا هاتووە بەبەراورد لەگەڵ شەش مانگی یەكەمی 2018دا رێژەی هێرش و پەلاماردانەكان بۆسەر كەمپەكانی پەنابەران ئەگەرچی راپۆرتی گشتی ساڵی رابردوو لەمانگی نیسانی داهاتودا بڵاو دەكرێتەوە بەڵام لەسەدا پەنجا لەشەش مانگی یەكەمدا ئەو دەستدرێژیانە  كەمیكردووە.

ڕاپۆرتەكە پشتی بەستووە بەزانیاریەكانی نوسینگەی فیدرالی ڕوبەڕوبونەوەی تاوان 143 دەستدرێژی كراوەتە سەر شوێنی حەوانەوەی پەنابەران لەكاتێكدا كە لە2017 دا ژمارەی هێرش و دەستدرێژیەكان312 هێرش بووە.

بەم جۆرە ڕێژەی هێرش و دەستدرێژیەكان بۆسەر پەنابەران كەمیكردوە كردووە بەبەراورد لەگەڵ ساڵانی رابردودا بەتایبەتی لەساڵی  2015 دا كاتێك شەپۆلی یەك ملیۆنی پەنابەران ڕویكردە ئەڵمانیا هەزارو سی و یەك هێرش و  پەلامار بۆسەر پەنابەران ئەنجامدراو لە 2016 دا قەبارەی ئەو هیرشانە بۆسەر پەنابەران نۆسەدو نەوەدو پێنج پەلامار بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی رۆژنامەكە هۆكاری كەمبوونەوەی ئەو هێرش وپەلاماردانانە كەخۆی لەهۆكاری نەژادپەرستی و توندڕەوەیدا دەبینیەوە دەگەڕێتەوە بۆ كەمبونەوەی پەنابەران و داخستنی زۆرێك لەكەمپەكانی پەنابەران بەهۆی چۆڵبون و كەم بونەوەی پەنابەران.

ئەو هێرش  وپەلاماردانانەش زۆربەیان لەلایەن خەڵكانی راستڕەوی توندڕەوەوە ئەنجامدراوەو لە2018  دەسەلاتدارێتیە ئەمنیەكانی ئەڵمانیا لەكۆی 143 هێرش 140هێرشیان كە كژراوەتە سەر پەنابەران بەرپرسیارێتیەكەیان خستۆتە ئەستۆی گروپە ڕاستڕەوە توندڕەوەكان .

PUKmedia شیهاب عوسمان-ئەڵمانیا

وێنە هەواڵ
  • image04
  • به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی هه‌ڵه‌بجه‌ كرایه‌وه‌

  • image04
  • لافاو له‌پارێزگای گوڵستان له‌باكووری ئێران زیاتر له‌ 50 هه‌زار كه‌س ئاواره‌ ده‌كات

  • image04
  • هه‌سه‌ده‌ به‌ره‌سمی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعشدا راگه‌یاند

  • image04
  • سه‌رۆك كۆمار له‌ناو خه‌ڵكی موسڵ

  • image04
  • مەكتەبی سیاسی لەحزوری شەهیدانی هەڵەبجەدا دەوەستێت

  • image04
  • 16-3/ رۆژێكی ره‌ش له‌مێژووی كورددا

  • image04
  • هه‌ڵه‌بجه‌.. په‌رده‌ له‌سه‌ر دیواربه‌ندی عومه‌ری خاوه‌ر لادرا

  • image04
  • گه‌نجانی كورد له‌هێزی فڕۆكه‌وانی عیراق خاوه‌ن ماڵن نه‌ك میوان


                                           

وه‌فدی یه‌كێتی له‌ گه‌ڵ كۆمیته‌ی سوید كۆده‌بێته‌وه‌


رۆژی 23-3-2019 لێپرسراوی كۆمیته‌ی سوید به‌ یاوه‌ری لێپرسراوی كه‌رت و ئه‌نجومه‌نی كه‌رتی ئۆریبرۆ سه‌ردانی  وه&zwnj...


  ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له‌ فینلاند به‌ڕێوه‌چوو
  له‌به‌ریتانیا تاجه‌گوڵینه‌ بۆ قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌ داده‌نرێت
                                           

مەحوی فێرگەیەک بۆ پێگەیاندنی بەهرەکان


فێرگەی موزیکی مەحوی، فێرگەیەکە بۆ پێگەیاندن و فێرکردنی هەموو ئەو فێرخوازانەی حەز و خولیای فێربونی موزیک و ئامێرە سونەتییەکانیان هەیە لە هەموو تەمەنە جیاوازەکان لە پایتەختی ڕۆشنبیری و لەم ...


  دیبەیتی ئالان تۆرێن و مەلا بەختیار
  دوای 11 ساڵ رۆژنامه‌نوسێكی كوردێك دیدار له‌گه‌ڵ بێشله‌ر ئه‌نجامده‌دات
                                           

نه‌ورۆزی 1979 له‌دایك بوونی رادیۆیه‌ك دنیایی هه‌ژاند

40ساڵه‌ ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، ده‌نگی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌
له‌دامه‌زراندنی (ی.ن.ك) ه&zwn...


  نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ش جل و به‌رگی كوردی ده‌پۆشن
  ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان یادی 40 ساڵەی دەكاتەوە


کاریکاتێر