riklam

منبج ..هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌دان

جیهان 12:10 AM - 2019-01-13
.

.

دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌دوای بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌ رۆژئاوای كوردستان،دۆخی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ منبج له‌ناوچه‌كه‌ ئاساییه‌.

 

شیمار حیمۆ چالاكوانی سیاسی له‌رۆژئاوای كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند:هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ته‌واوی سه‌ربازگه‌كانیان له‌منبج و ده‌وروبه‌ری هه‌روه‌ك خۆیان ماون و هیچ گۆڕانكاریه‌كیان پێ نه‌كراوه‌.

 

وتیشی: ته‌نانه‌ت چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ئامرازی نوێی جه‌نگیشیان بۆ هاتووه‌و رۆژانه‌ش ئه‌ركه‌كانی خۆیان له‌ناوچه‌كه‌دا راده‌په‌ڕێنن.

 

رونیشكرده‌وه‌: دۆخی ناوچه‌كه‌ زۆر ئاساییه‌و هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی و سوپای ئه‌مریكا به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

 

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket