riklam

مایك پۆمپیۆ: له‌سه‌ر كورد له‌گه‌ڵ توركیا رێكده‌كه‌وین

جیهان 12:01 AM - 2019-01-13
.

.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختی له‌ هه‌وڵه‌كان كرده‌وه‌ بۆ پاراستنی كورده‌كان دوای كشانه‌وه‌یان له‌سوریا.

 

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رایگه‌یاندوه‌:" ئێمه‌ دان له‌مافه‌كانی توركیا ده‌نێین، له‌پاراستنی سه‌روه‌ری و ئاسایشی وڵاته‌كه‌یان، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئه‌زانین كورده‌كان تیرۆرست نین و هاوشانمان له‌شه‌ڕی دژ به‌داعش جه‌نگاون و رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بووه‌".

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" به‌رده‌وامین له‌هه‌وڵدان تاكو له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ توركیا رێكبكه‌وین و ئومێدی زۆریش هه‌یه‌ رێبكه‌وین".

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket