riklam

پەیامی ئاسۆس عەلی بۆ کوردستانی نوێ

ی.ن.ک‌‌ 11:28 PM - 2019-01-12
.

.

لێپسراوی مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به‌بۆنه‌ی 28 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێوه‌ په‌یامێكی ئاڕسته‌ی ستافی رۆژنامه‌كه‌ كرد.

 

 

لێپرسراوی مەڵبەندی شەشی سۆرانی ی.ن.ک بۆکوردستانی نوێ

بەڕێزان سەرنووسەر و رۆژنامەنووس و کادیرە دڵسۆز و پەیامنێرە ماندوونەناسەکانی رۆژنامەی کوردستانی نوێ.

لەسۆنگە دڵمانەوە پیرۆزبای ٢٨ــــەمین ساڵیادی دەرچواندنی رۆژنامەی کوردستانی نوێ- تان لێدەکەین و هیوای هەمیشە سەرکەووتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم لە کارە پیرۆزەکەتان.

 

هەڤاڵانی خۆشەوێست یەکێک لە شانازییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە بۆ ئێمەمانان فەخرێکی گەورە و سەربەرزیە، رۆژنامەی کوردستانی نوێیە کە لەسەرەتای دەرچوونیەوە، چەند کاری لەسەر گەیاندنی پەیامی یەکێتیی کردووە، ئەوەندەش رۆڵی بەڕچاوی هەبووە لە پەرەپێدانی بوارەکانی (ئەدەب، هونەر، کلتوور، سیاسەت، نەتەوایەتی، ئابووری، کۆمەڵایەتی ، وەرزش، مێژوو، جوگرافیای کوردستان و ناساندنی کەسایەتیەکان) لەگەڵ ئەوەشدا پابەند بوون بە ئیتیکی رۆژنامەوانی و دەرنەچوون لە رێچکە و ئامانجی دامەزراندنی، هەمیشە ڕەنگی داوەتەوە لە بابەت و بڵاوکراوەکانی، بۆیە کاریگەری خۆی هەبووە لە درووستکردنی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و رۆشنفکر.

 

ئەوەی مایەی خۆشحاڵی و دڵخۆشیمانە لەژمارە سفریەوە تا ئێستا کوردستانی نوێ، سەرچاوەی هەواڵ و زانیاری درووست بووە، هەردەم ، کوردستانی نوێ خوێندنگەیەکی مەزنی پڕ لەزانست بووە بۆ ئارەزوومەندانی بواری میدیا، لە خوێندنگای کوردستانی نوێ وە چەندین ڕۆڵەی نەتەوەکەمان پێگەیشتون کە ئێستا لەپایە بەرزەکانی حکومەتی ناوەند و هەرێم کاردەکەن و بەرپرسیاریەتیان هەیە.

مامی ڕەحمەتی هەردەم پاڵپشت و پشتیوانی ڕاگەیاندن و دەنگی ئازاد بووە، کوردستانی نوێش بە پشت بەستن بە ئامۆژگاریەکانی (مامی ڕابەر) هەردەم سەکۆی هەموو ڕەنگ و دەنگە جیاوازەکان بووە، ماڵێک بووە بۆ قڵەمە ئازاو بوێرەکان و گلینگۆیەک بووە بۆ ئەو کەسانەی دەنگیان نەدەگەیە لایەنە پەیوەندی دارەکان یان ئەو کەسانەی کە ویستوویانە دەنگیان بگات بۆ پێدانی مافەکانیان ، کوردستانی نوێ پیشەیانە پردی نێوان بەرپرس و کار بە دەست و هاوڵاتیانی وڵاتەکەمان بووە، بۆیە هیوادارین هەردەم وابمێنێتەوە کە ئەمە یەکێکە لە خاڵە جیاوازەکانی نێوان کوردستانی نوێ و ڕۆژنامەکانی تری کوردستان.

دووبارە ئەو یادە مەزن و شکۆدارە لەخۆمان و لەستافە ماندوونەناس و دڵسۆزەکەی کوردستانی نوێ پیرۆز دەکەین، ئەم ئەستێرە پڕشنگدارە هەردەم بەگەشاوەی بمێنێتەوە لەئاسمانی ڕۆژنامەگەری کوردیدا و لەئاست چاوەڕوانیەکانمان بێت.

لەگەڵ رێزدا

 

ئاسۆس عەلی 

لێپرسراوی مەڵبەندی شەشی سۆرانی (ی ن ک)

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket