حه‌مه قه‌دۆی موسڵ كێ بووه؟
هەمەرەنگ 10:52 PM - 2019-01-12.
"خۆ من حه‌مه قه‌دۆی موسڵ نیم" ئه‌م گوزاره‌یه له‌كۆندا زۆر به‌كارده‌برا و ئێستاش به‌هه‌مان شێوه، به‌ڵام زۆرجار پرسیارمان له‌خۆمان كردووه ده‌بێ ئه‌م گوزاره‌یه چۆن و له چیه‌وه هاتبێت؟.
حه‌مه قه‌دۆ بازرگانێكی گه‌وره وبه‌ناوبانگی شاری موسڵ بووه، زۆر له خه‌ڵك ده‌ڵێت حه‌مه قه‌دۆ له بنه‌چه‌دا كوردی شاری موسڵ بووه هه‌ندێكیش پێیان وایه خه‌ڵكی شاری سلێمانی بوون و دواتر باوباپیریان كۆچیان كردووه بۆ شاری موسڵ و له‌وێ نیشته‌جێ بوون.
له نووسینێكدا له باره‌ی مێژوو و كه‌سایه‌تی و بنه‌ماڵه به‌ناووبانگه‌كانی مووسڵ، له باره‌ی ماڵبانی حه‌مه‌قه‌دۆوه مێژوونووس و مامۆستای زانكۆ ئه‌زهه‌ر عوبێدی، ده‌نووسێت: خانه‌واده‌ی حه‌مه‌قه‌دۆ، بنه‌ماڵه‌یه‌كی بازرگانی بوون، بریتی بوون له محه‌مه‌د (حه‌مه) كوڕی عه‌بدولقادر (قه‌دۆ) كوڕی مسته‌فا قه‌سابباشی، عه‌بدوڵا كوڕیه‌تی و خاوه‌نی خانی حه‌مه‌قه‌دۆیه له ده‌رگه‌ی سه‌رای مووسڵ.
تۆفیق حه‌مه‌قه‌دۆیش بازرگان بووه و كوڕه‌كانی تری بریتی بوون له عه‌بدولباقی، عه‌بدولعه‌زیز عه‌بدولمه‌جید حه‌مه قه‌دۆی كوڕه‌زای كه بازرگانێكی پاكده‌ست و ناوازه بووه، ئیدریس تۆفیق حه‌مه‌قه‌دۆی كوڕه‌زایشی پارێزه‌ر بووه، دواتر بووه‌ته سه‌رۆكی شاره‌وانی مووسڵیش و چه‌ند پۆستێكی تریشی له‌و شاره وه‌رگرتووه. هه‌روه‌ها نه‌وه‌كانی تریشی بریتی بوون له ئه‌ندازیار ئه‌یاد سدیق حه‌مه‌قه‌دۆ، دكتۆر زوهیر سدیق حه‌مه‌قه‌دۆ و دكتۆر به‌شار سدیق حه‌مه‌قه‌دۆ.
له ساڵی 1919ـدا، خانه‌واده‌ی حه‌مه‌قه‌دۆ ئۆتۆمبێلیان بردووه‌ته موسڵ و جێی سه‌رنج و تێڕامانی خه‌ڵك بووه، جۆره‌كه‌شی فۆردی ئه‌مه‌ریكی بووه، دواتر ئه‌وه په‌ره‌ی سه‌ندووه و له ساڵی 1924ـدا فه‌رمانگه‌ی هاتوچۆ دامه‌زراوه و ژماره‌به‌ندی ئۆتۆمبێله‌كان كراوه.
دكتۆر ئیبراهیم خه‌لیل عه‌لاف، مامۆستای زانكۆی موسڵ، له باره‌ی ماڵباتی حه‌مه‌قه‌دۆی مووسڵه‌وه، له نووسینێكی به‌ڵگه‌نامه‌ییدا ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو: حه‌مه‌قه‌دۆ، بنه‌ماڵه‌یه‌كی ره‌سه‌نی ناسراوی مووسڵن، له گه‌ڕه‌كی (بابولنه‌بی - جه‌رجیس) نیشته‌جێ بوون، خاوه‌ن سه‌روه‌ت و سامانێكی زۆر بوون، له‌وانه خانی حه‌مۆ، مزگه‌وتی حه‌مه‌قه‌دۆ، عه‌لوه‌ی تازه له بابولتوب، بازرگانی گه‌وره‌بوون له نێوان مووسڵ و سووریادا.
دیارترین كه‌سی خانه‌واده‌كه‌یان، عه‌بدوڵای كوڕی حه‌مه قه‌دۆ بووه، خاوه‌ن هه‌ژموونێكی زۆری بازرگانی و سیاسی بووه له سه‌رده‌می حوكمی عوسمانییه‌كاندا له موسڵ. هه‌روه‌ها عه‌بدولباقی و ئیدریسیش له ناسراوانی بنه‌ماڵه‌كه بوون، عه‌بدولعه‌زیز عه‌بدولمه‌جید حه‌مه‌قه‌دۆ، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گه‌نجانی موسڵمانانی موسڵ و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیش بووه.
ئه‌و مامۆستای زانكۆیه، ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه كه بنه‌ماڵه‌ی حه‌مه‌قه‌دۆ بازرگانییه‌كه‌یان ته‌نیا له‌گه‌ڵ سووریا نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا و ئینگلته‌را و هیندستانیش بازرگانییان ده‌كرد و خووری، پێست، كه‌ره‌سته‌ی جوانكاری، قوماش، مازوو و ئه‌سپیان ده‌هێنا.
ده‌شڵێت: ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه، به راستگۆیی له مامه‌ڵه و ده‌ستپاكی له كاروباری بازرگانیدا ناسرابوون، به‌و جۆره رێز و خۆشه‌ویستیی موسڵییه‌كانیان به ده‌ست هێنابوو، سه‌ره‌ڕای ده‌وڵه‌مه‌ندی و پاره‌زۆرییان، زۆر ساده و خاكه‌ڕا بوون و له نێو خه‌ڵكی ساده‌دا بوون و پێش ئه‌وه‌ی هاوڕێیه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ندان بكه‌ن، هیی هه‌ژارانیان ده‌كرد. هه‌ر له سه‌روه‌ختی عوسمانییه‌كاندا، ناسناوی چه‌له‌بییان پێ درا، كه هێما بوو بۆ بازرگانیكردن.
هاوكات مێژوونووسی ناسراوی مووسڵ عه‌بدول مونعیم غولامی، له رۆژنامه‌ی سه‌دالئه‌حراردا له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی نووسیوه و به باشه باسی كردوون و خاكه‌ڕایی ئه‌وانیان دووپات كردووه‌ته‌وه. هه‌ریه‌ك دكتۆر زوهێر عه‌لی ئه‌حمه‌د نه‌حاس و ئوستاد عیماد غانم ره‌بیعی، ئه‌و زانیارییانه‌یان له باره‌ی ماڵباتی حه‌مه‌قه‌دۆوه پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
هاوڕێ جه‌لال، لێكۆڵه‌ری بواری زمان و فۆلكلۆر و ئیدیۆمه كورده‌وارییه‌كان، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، له‌و رووه‌وه به‌دواداچوونی كردووه و ئه‌وه‌ی بۆ روون بووه‌ته‌وه حه‌مه قه‌دۆ، بازرگانێكی گه‌وره‌ی شاری موسڵ بووه، هه‌ندێك ده‌ڵێن كوردی شاری موسڵ بووه، هه‌ندێكی تریش ده‌ڵێن خه‌ڵكی سلێمانی بوون و باو و باپیریان چوونه‌ته موسڵ و له‌وێ نیشته‌جێ بوون.
ده‌شڵێ: من ئه‌و ڕایه به‌په‌سه‌ند ده‌زانم كه خۆیان كوردی موسڵ بووبن، ئه‌ویش به‌پێی گۆڕانی ناوه‌كه‌یان، ئه‌م حه‌مه‌قه‌دۆیه له هه‌موو شار و شارۆچكه‌كانی كوردستاندا ڕایه‌ڵه‌ی بازرگانیی هه‌بووه، به هه‌مان شێوه له شاره‌كانی عێراق و سوریا و چه‌ند وڵاتی دووریشدا پێوه‌ندیی بازرگانیی هه‌بووه.
هاوڕێ گه‌ییشتووه‌ته ئه‌و راستییه‌ی (حه‌مه قه‌دۆ) ناوی (محه‌مه‌د عه‌بدولقادر)، (محه‌مه‌د) بووه به (حه‌مه) و (عه‌بدولقادر)ـیش بووه به (قادر-قاله-قه‌دۆ) تا ئێستاش له هه‌ندێك شوێنی كوردستان وشه‌ی قادر كورت ده‌كه‌نه‌وه بۆ (قه‌دۆ)، به نموونه له‌لای شه‌به‌كه‌كان. خه‌ڵكی سلێمانی (قادر) ناكه‌ن به (قه‌دۆ)، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه كه خه‌ڵكی سلێمانی نه‌بووه. عه‌ره‌به‌كانیش بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ڵێن كورده، ده‌ڵێن ناوی (عه‌بدوڵا چه‌له‌بی كوڕی محه‌مه‌د كوڕی عه‌بدولقادره)!
راستییه‌كه‌ی (عه‌بدوڵا) كوڕی (حه‌مه قه‌دۆ)یه و ئه‌و كوڕه و كوڕی دیكه‌شی هه‌بووه. وشه‌ی (قه‌دۆ) بۆ هه‌موو نه‌وه‌كانی دواتر، بووه به ناسناوی بنه‌ماڵه‌یی.
محمد قه‌دۆ جێده‌ستی دیاره له‌بیناكردن و ئاواكردندا، مزگه‌وتێكی له ساڵی 1880 له گه‌ڕه‌كی مه‌یدانی شاری موسڵ درووست كرد، به‌ڵام له 6-3-2015 له‌لایه‌ن داعشه‌وه خاپۆركرا، هه‌روه‌ها خانێكیشی له موسڵ درووست كردووه كه هه‌ر به (خانی حه‌مه قه‌دۆ) ناسراوه.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ نه‌خۆش وزیندانیان ده‌كه‌ینه‌وه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24