riklam

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە شكستی پرۆژەیەك دەپێچێتەوە

کوردستان 07:30 PM - 2019-01-12
.

.

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر شكستی پرۆژەیەك بانگهێشتی بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی دەكات.

سه‌رچاوه‌یه‌ك بە PUKmedia ی راگەیاند: بۆ لێپێچینەوە لەسەر چەند وتەیەكی بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی كە لە ئەكاونتی خۆی بڵاویكردووەتەوە، بە نوسراوێكی رەسمی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بانگهێشتی بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی دەكات.

وتیشی: لێپێچینەوەەكە تایبەتە بە خراپی و شكستی جێبەجێكردنی پرۆژەی 20 ئەمپێری لە زۆر جێگا و نەگۆڕانی دۆخی كارەبا لە ناوچەكانی دیكە بەهۆی پرۆژەكەوە، هەروەها باسكردنی ئەنجومەنی پارێزگا بەشێوەی  ناشایستە و سوكایەتی پێكردنی لە لایەن بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانییەوە.

هەروەك بانگهێشتەكە رۆژی 16-1-2019 دەبێت سەعات 10ی سەرلەبەیانی، لەهۆڵی سەرۆكایەتی ئەنجومەن.

PUKmedia  تاژاو محەمەد

7657.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket