PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

موبارەك و خێزانەكەی چوونە خانووە نوێیەكەیان


12/1/2019 18:51:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دوو خانووی شایستە بەژیان بەسەرجەم پێویستییەكانیەوە بۆ مووبارەك شەریف و فەرهاد شەریف كڕی.

پاش ئەوەی هەواڵی بێشوێنی و خراپی گوزەرانی دوو هاوڵاتی خاوەن پێداویستی تایبەت بەناوەكانی مووبارەك شەریف و فەرهاد شەریف ، لە راگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو بووەوە خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ستافی نوسینگەی تایبەتی خۆی راسپارد تا بەدەم ئەو دوو بنەماڵەیەوە بچن.

 لەسەر راسپاردەی خاتوو ( شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ) بڕیاردرا كە دووخانووی سەربەخۆی نیشتەجێبوون بۆ هەردوو خێزانەكە بكڕێت بە سەرجەم پێویستییەكانی و ژیانێكی شایستەیان بۆ دابینبكرێت.

 رۆژی 12-1-2019 ستافی نوسینگەی تایبەتی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ، كلیلی دووخانووی شایستەیان لە شارۆچكەی تاسڵوجەی سەر بەشاری سلێمانی رادەستی هەردوو خانەوادەی ( مووبارەك شەریف و فەرهاد شەریف ) كرد و بەو جۆرەش توانرا راسپاردەكەی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەجێبهێنرێ و هەردوو ئەو خانەوادەیەی لە رابردوو لەنەهامەتی دەژیان جارێكیتر هیوایان بۆ بگەڕێتەوە و نەهێڵرێت كە شیرازەیان تێك بەچێت. 

لای خۆیانەوە مووبارەك شەریف و فەرهاد شەریف و  هەردوو هاوژینەكانیان سوپاسی خۆیان ئاراستەی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كرد كە توانیویەتی هیمەتی مرۆڤ دۆستی خۆیبكاو ژیانیان لە نەهامەتی رزگار بكاو خەونی خێزانەكەیان بەدیبهێنێت و بیانكاتە خاوەن دوو خانووی شایستە بەژیان .

هاوكات نورەدەین شەریف بەناوی خۆی بنەماڵەكەیان سوپاسی پەرۆشی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەدیكرد كە هەردوو خانەوادەی ( مووبارەك شەریف و فەرهاد شەریف ) ی لە نەهامەتی رزگاركردوو ، ئەمڕۆش كردنییە خاوەنی دوو خانووی سەربەخۆ و سەرجەم پێویستییەكانی ژیانیشی بۆ دابینكردن ،

جێی وەبیر هێنانەوەیە رۆژی 12-1-2019 و لەسەر بڕیاری خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ، ستافیی نوسینگەی تایبەتی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ، دووخانوویان لە شارۆچكەی تاسڵوجە كڕی و پاشان  كلیلی دووخانووی شایستە بەژیان رادەستی نوێنەری هەردوو خێزانی ( مووبارەك شەریف و فەرهاد شەریف)كرد ، بەو جۆرەش هەردوو خێزانەكە بوونە خاوەنی دوو خانووی پۆشتەی پڕپێویستی تایبەت بە  ژیانێكی شایستە.

PUKmedia نوسینگەی تایبەتی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد 

 

وێنە هەواڵ
  • image04
  • PUKmedia ساڵیادی دامه‌زراندنی كرده‌وه‌

  • image04
  • كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای یه‌كێتی و پارتی له‌ سلێمانی

  • image04
  • كوردستان سپی پۆشی

  • image04
  • وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گه‌یشته‌ سلێمانی

  • image04
  • سه‌نته‌ری ئۆتیزم له‌سلێمانی كرایه‌وه‌

  • image04
  • به‌فربارین زۆربه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه‌

  • image04
  • د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆگانەوە پێشوازی لێكرا

  • image04
  • خۆپیشاندانه‌كان له‌ سودان


                                           

نوێنەری یەكێتی لە سوید: PUKmedia لە خزمەتی بیروباوەڕی جیاوزدایە


سەمیر ئەمین نوێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سوید بە بۆنەی یادی 16 ساڵەی دامەزراندنی سایتی PUKmedia وە پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕستەی سەرنووسەر و ستافی   كۆمیتەی سوید لەگەڵ سەرجەم ئۆرگانەكانی یەكێتی كۆدەبێتەوە
  وەفدێكی كۆمیتەی فینلاند بەشداری یادی دامەرزاندنی حزبی دیموكرات دەكات

                                           

ده‌قی چاوپێكه‌وتنی بافڵ تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی bbc


دوای كۆتایی هێنان به‌ گروپی تیرۆرستی داعش هه‌ندێك باوه‌ڕیان وایه‌ ئه‌وه‌ ته‌نها رێككه‌وتنێكی تره‌ له‌ نێوان ...


  مامۆستایه‌كی زانكۆ به‌ ئۆنلاین وانه‌ ده‌ڵێته‌وه‌
  فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: حكومه‌تی بێ یه‌كێتی وه‌ك نه‌بوو وایه‌
                                           

PUKmedia شانزە ساڵ راستگۆیی و متمانە

رۆژی 22/1/2019 سایتی پیوكەی میدیا لە كاروانی رۆژنامەگەریی خۆیدا پێدەنێتە 16 ساڵەی تەمەنییەوە.

پیوكەی میدیا وەكو یەكەم سایتی زمانحاڵی حزب لە هەرێمی كوردستان هەر لەرۆژی یە...


  جۆن بۆڵتۆن، پیاوه‌ تیژبینه‌كه‌، یان كابوسه‌كه‌ی توركیا
  دانوستانەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێ دەچنە قۆناغێكی نوێوە


کاریکاتێر