ماهیر حەسەن داوای لێبووردن دەكات

ماهیر حەسەن داوای لێبووردن دەكات


12/1/2019 18:28:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

هونەرمەندی ناوداری كۆمیدی ماهیر حەسەن بەڵێنی بەردەوامبوون لە كاری هونەری بە جەماوەرەكەی دەدات و هۆكاری دەرنەكەوتنیشی بۆ هەوادارەكانی رووندەكاتەوە،نهێنی رۆڵ بینی بەردەوامیشی لەگەڵ هونەرمەند ئەحمەد جۆڵا ئاشكرا دەكات، لێكدانەوەی جیاوازیشی بۆ هەردوو درامای گەردەلول و ماڵەكەی مەعروف هەیە.

لەگەڵ تێپەڕینی ساڵێكی دیكە لەتەمەنی پڕ بەرهەمی هونەمەندی ناوداری بواری كۆمیدیا ماهیر حەسەن،  پرسی دابڕانی لە بینەر و كەناڵەكانی راگەیاندن بووەتە پرسیاری زۆرێك لە هەوادارانی، هەربۆیە ماهیر حەسەن لە رێگەی PUKmedia وە وەڵامی ئەو پرسیارەی بەم جۆرە دایەوە: " ئەگەر كاری نوێ بكەیت پێویستە لە رێگەی كەناڵێكەوە خەڵك بیبینێت، ئەگەر كەناڵە نەبێت بۆ كێی دەكەیت؟ پێدەچێت كەناڵەكان بودجەیان نەبێت، خەڵكی ئێمەش تا ئێستا نەگەیەشتووەتە ئەو ئاستەی سەردانی سینەما بكات تا هونەرمەندەكانی ئێمەش بۆ بڵاوكردنەوەی كارە هونەرییەكانیان پێویستیان بە كەناڵێك نەبێت كارەكانیانی تێدا نمایش بكەن".

ماهیر حەسەن پێی وایە درامای سەركەوتووی ماڵەكەی مەعروف "خۆشەویستی پێ بەخشیووە " و یەكێك بووە لەو كارانەی هێندەی خۆشەویستی باوك و دایكێك بۆ منداڵەكەیان، خۆشەویشتی جەماوەری پێ بەخشیووە و دەڵێت: " هەركاتێك گروتینێك بدەم بەخۆم بۆ بەرهەمهێنانی كارێكی هونەری ماڵەكەی مەعروف دەهێنمەوە بیری خۆم، بەداخەوە كاك رەحیمی زەبیحی دەرهێنەر  كۆستێكی گەورە بوو، ئێمە زۆر لەگەڵیدا بووین سێ بەرهەممان پێكەوە ئەنجام داوە ئەوانیش: درامای ماڵەكەی مەعروف، فیلمی سینەمایی بەپێی دەستوور، لەگەڵ چەند زنجیرەیەكی پەتریپۆت، بەداخەوە بۆ مەرگی ئەو هونەرمەندە گەورەیە".

75678547.jpg

سەبارەت بە بەشداریكردنیشی لە كاری ریكلامدا، ماهیر حەسەن دەڵێت:" كوالێتی ئەو بابەتەی ریكلامی بۆ دەكەم لە رووی تەندروستییەوە بۆ خەڵك لەسەروو هەموو شتێكەوەیە"، پێشی وایە بۆ بەشداریكردن لە كار ریكلام پێویستە كۆمپانیایەكی باش كاری بەرهەمهێنانی ریكلامەكە بكات.

توانا و لێهاتوویی ماهیر حەسەن تەنیا لە كۆمیدیادا چڕ نەبووەتەوە، بەڵكو بەهەمان شێوە لە بوارەكانی دیكەی نواندنیشدا باڵا دەستەو وەك لە درامای گەردەلولدا دەركەوت، لەوبارەیەشەوە دەڵێت:"درامای گەردەلول بە دیوێكی تردا منی بەخەڵك ناساند بەجۆرێك توانی بە خەڵك بڵێت، توانای ماهیر لە تراژیدیا و كۆمیدیاشدا زۆرە و دەتوانێت لە هەردووكیدا وەك خۆی رۆڵ ببینێت، هەروەها پشت ئەستوورم بە توانای خۆم ئەتوانم كاری كۆمیدیاش نەبێت هەر رۆڵێكی ترم بدەنێ پڕ بی پێستی خۆی بیبینم و هەقی خۆمی بدەمێ بە زیایشەوە نواندن لە هەردوو كارەكە بۆ من ئاسانە وەك كوردەواریش دەڵێت (ئەوە عەرز و ئەوە گەز)".

یەكێك لەو هونەرمەندانەی لە زۆربەی كارە هونەرییەكاندا لەگەڵ هونەرمەند ماهیر حەسەندا دەبینرێت هونەرمەند ئەحمەد جۆڵایە، ماهیر حەسەنیش هیوا دەخوازێت هەر هونەرمەندێك رۆڵی لەگەڵ دەبینێت هەمان توانای ئەحمەد جۆڵای هەبێت لەو رووەشەوە وتی:"لەگەڵ هونەرمەند ئەحمەد جۆڵا زۆربەی كات پێكەوە رۆڵ دەبینین، زۆربەی كاتەكان ئەوەی پێكەوە وتوومانە %40ی لە سیناریۆدا نووسراوە لە %60 كەی خۆمان وتوومانە لە كاتی رۆڵەكەدا، ئەو دەتوانێت لەگەڵ مندا دەربچێت و منیش بەهەمان شێوە"، هیواشی خواست  هەموو ئەوانەی رۆژێك دەورم لەگەڵ دەبینن تواناكەیان وەك كاك ئەحمەد بێت.

75756.jpg

هەنەرمەند ماهیر حەسەن لە رێگەی PUKmedia وە پەیامی بۆ هەوادارو بینەرانی هەیە و دەڵێت:" گەورەترین سەروەت و سامان و ئەو مەدالیا زێرینەی دەكرێتە ملم، خۆشەویستی خەڵكە، كە هەمیشە تینی بەردەوامیم پێدەدات، خۆشەویستی و رێزم هەیە بۆیان، ئەوە ئەوانن گروتینی بەرەوامیم پێ دەبەخشن.

هونەرمەندی گەروەی بواری كۆمیدیا ماهیر حەسەن لە وەڵامی پیرۆزباییەكانی جەماوەرەكەشیدا كە بە بۆنەی یادی لە دایك بوونییەوە، بەشێوەیەكی جیاواز ئاڕاستەیان كردبوو، بەشێوەیە زۆرێك لە هەوادارەكانی لە ئەكاونتە تایبەتییەكانیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەسە وێنەی هونەرمەند نووسیبوویان  "تكایە پیر مەبە" ،ماهیر حەسەن بە پێكەنینەوە وتی: "مەگەر خۆم بخەمە موجەمیدەوە".

هەروەك داوای لێبووردنیشی لە جەماوەرەكەی كرد كە دابڕاوە لێیان و رادەگەیەنێت، بەرهەمم نەبێت باشترە لەوەی كارێكی كاڵ و كرچیان پێشكەش بكەم بەڵام هەمیشە بەڵێنی بەردەوامییان پێدەدەم.

789678967.jpg

هونەرمەندی گەورە و بە ئەزموون ماهیر حەسەن لەساڵی 1965 لە شارۆچكەی عەربەت لەدایك بووە و خوێندنی سەرەتای و ناوەندی و پەیمانگای لەشاری سلێمانی تەواو كردووە، لە ساڵی 1980 یەكەم كاری هونەری دەستپێكردووە.

لەگەڵ زۆربەی هونەرمەندان و تیپەكاندا كاریكردووە و كەمجار هەیە رۆڵی سەرەكی نەبووبێت، هەروەك سیناریۆی زۆربەی كارە هونەرییەكانیشی خۆی نووسیویەتی.

تا ئێستاش خاوەنی زیاد لە 25 بەرهەمی شانۆیی و زیاتر لە 5 كاری سینەماییە، جگە لە بابەتەكانی كەشكۆڵ و بەرنامە و هەمەرەنگ و پەتریپۆت و دراماكانی رەمەزان كە دەكاتە زیاتر لە 300 كاری هونەری و لەساڵی 1980 بێ دابڕان بەردەوامە لە بەرهەمهێنانی كاری هونەری.

لەماوەی خزمەتكردنیشیدا چەندین خەڵاتی پێبەخشراوە كە دیارترینیان خەڵاتی باشترین ئەكتەر بووە لە ساڵی 1984 و هەروەها خەڵاتی باشترین ئەكتەری كۆمیدیاشی  لە لایەن كۆمپانیای بابیلیۆنەوە پێبەخشراوە.

PUKmedia   تاژاو محەمەد

 

856856.jpg

 

 

 

9789679.jpg

 

 

 

وێنە هەواڵ
  • image04
  • ره‌وه‌ند جه‌بار فه‌رمان كوڕی سه‌ركرده‌ی نه‌مر جه‌بار فه‌رمان كۆچی دوایی كرد

  • image04
  • محەمەد مورسی كۆچی دوایی كرد

  • image04
  • هونەرمەند ئیسماعیل سابوری کۆچی دوایی کرد

  • image04
  • سه‌رۆك كۆمار له‌ هه‌ولێر به‌گه‌رمی پێشوازی لێكرا

  • image04
  • ئه‌ڵمانیا..مه‌لا به‌ختیار پرۆفیسۆر دكتۆر كه‌مال مه‌زھه‌ر به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌

  • image04
  • شاژنی به‌ریتانیا مۆمی 93 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی كوژانده‌وه‌

  • image04
  • پیرۆزبێت یادی 44 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی

  • image04
  • 44 ساڵ بێ وچان خه‌بات


                                           

توێژینه‌وه‌ی خوێندكارێكی كورد به‌باشترین هه‌ڵبژێردرا


توێژینه‌وه‌ی خوێندكارێكی كورد به‌یه‌كێك له‌باشترین توێژینه‌وه‌كانی ساڵ هه‌ڵبژێردرا.

''پێشه‌نگ نه‌وشیروان حمه‌كریم'...


  فینلاند.. كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كه‌رتی توركو به‌رێوه‌چوو
  هەماهەنگی ئۆرگانەكانی یەکێتی لەئەڵمانیا دوپاتکرایەوە
                                           

یەكێتیی لە هەموو جومگەكانی بڕیاردان پۆستی دەبێت


لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، ڕایدەگەیەنێت، یەكێتیی دەیەوێت لە درووستكردنی بڕیاردا لە هەرێم ڕۆڵی هەبێت و دەڵێت، ״یەكێتیی لە هەموو جومگەكانی بڕیاردان پۆستی دە...


  لیوا حه‌سه‌ن نوری: تێكدانی ئارامی سلێمانی جێی قبوڵ نیه‌
  بێشكچی: یەكخستنی ناوماڵی كورد، لە ریفراندۆم‌ گرنگترە
                                           

داقوق.. گونده‌ كوردنشینه‌كان ژیانیان له‌مه‌ترسیدایه‌

ئاگر تێپه‌ردان له‌ده‌خڵودانی جوتیاران ودانانی بۆسه‌و شه‌هیدكردنی هاووڵاتیان  و هاتنه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌ هاو...


  یه‌كێتی رێڕه‌وێك له‌ شۆڕش ‌و خه‌بات ‌و ده‌ستكه‌وت
  یه‌كێتی و شه‌هیده‌كانی …


کاریکاتێر