چ جۆره حكومه‌تێك پێویسته له‌هه‌رێم؟
بیروڕا 05:55 PM - 2019-01-12.
هیچ كات هێنده‌ی ئه‌م جاره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی كوردستان له30/9/2018دا پێكهێنانی حكومه‌ت و كابینه‌ی نوێ دوانه‌كه‌وتوه كه له ئێستادا 100 ڕۆژی ڕێكی تێپه‌ڕاندوه،له‌زۆربه‌ی دونیای پێشكه‌وتوو ته‌نانه‌ت دواكه‌وتوشدا ماوه‌ی 100 ڕۆژ دیارده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی یه‌كه‌می هه‌موو حكومه‌ت و ئۆرگانێك بۆئه‌وه‌ی بزانن له‌ماوه‌ی 100 ڕۆژدا چ پلانێكی داناوه و چه‌ند پڕۆژه‌ی جێبه‌جێكردوه و چ خزمه‌تگوزاریه‌كی پێشكه‌ش به جه‌ماوه‌ر و وڵات كردوه،به‌م شێوه‌یه ده‌بینین 100 ڕۆژ لای كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتوه‌كان هێنده درێژ و كاریگه‌ر و گرنگه كه 100 ڕۆژ كات و ماوه به‌پێویسته ده‌زانن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن وته‌نانه‌ت لێپرسینه‌وه‌ش،به‌ڵام لای خۆشمان 100 ڕۆژ هیچ به‌هایه‌كی نیه،هه‌ربۆیه‌ش ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی ڕێزی كات ده‌گرن هه‌میشه له‌پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی به‌رده‌وامدان و ئێمه‌ش هه‌میشه بۆ دواوه‌وه ده‌گه‌ڕێینه‌وه.به‌داخه‌وه دوای 100 ڕۆژیش هێشتاش ئاسۆكان ڕوون و نزیك نین بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به توندوتیژی و نائومێدی ده‌ستیان پێكرد،له‌گرتنی بێ هۆكاری یاسایی كادر و ئه‌ندامانی یه‌كتر و دواتریش بێ هۆتر ئازادیان كردن،ئه‌م ڕۆحیه‌ت و عه‌قڵیه‌تی بیركردنه‌وه و به‌ڕێوه‌بردنه له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێی 2019 و پێشه‌نگی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆهه‌م،مایه‌ی خۆشحاڵی و ئومێد هه‌ڵچنینی زۆر نین بۆ 4 ساڵی ئاینده.
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ،كه ئایا هه‌رێمی كوردستان له‌م قۆناغه و بۆ 4 ساڵی ئاینده چ جۆره حكومه‌تێكی پێویسته؟ ئه‌منی بێت ؟ یان خزتمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه بێت؟
به‌دڵنیایی هه‌رێمی كوردستان دوای 4 ساڵ له جه‌نگی تیرۆریستانی داعش و دوای 4 ساڵ له قه‌یرانی دارایی توند كه بۆته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی مووچه و بودجه و نه‌مانی پڕۆژه ئاوه‌دانیه‌كان و وه‌ستانیان و ئیفلاسبوونی كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌كان و هه‌ڵته‌كاندنی ئه‌و ژێرخانه له‌رزۆكه‌ی كه هه‌بوشمان و گه‌ڕانه‌وه‌ی كوردستان بۆ لانی كه‌م 10ساڵ زیاتر له‌ڕووی ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری و خۆشگوزه‌رانی و ...هتد.بۆیه هه‌رێم بۆ 4 ساڵی ئاینده پێویستی به قۆناغێكی ئارام و پڕ ئاوه‌دانی و خزمه‌تكردن و چه‌سپاندنی ئاشتی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه،نه‌ك حكومه‌تێكی ئه‌منی توند به‌سه‌ر ئازادی هاوڵاتیان و كاری سیاسی و بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و ترۆقاندن و هه‌ڕه‌شه‌ی گرتن و كوشتن و ڕاوه‌دوونان،حكومه‌تێك كه بیر و پلانی ته‌نها له‌ڕووی ئه‌منی و عه‌سكه‌ری و هه‌واڵگریه‌وه بێت ئه‌وه به‌دڵنیایی زۆرینه‌ی بودجه‌ی وڵات بۆ ئه‌و كه‌رته دابین ده‌كات و مه‌نتیقیش واده‌ڵێت كه سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانی ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری وه‌لاده‌نرێت،وڵات له‌ڕووی ته‌ندروستی و خوێندنی باڵا‌و و په‌روه‌رده و پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزاره‌وه بۆ دواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه و جێگه‌ی گرنگی پێدان نابن.
هه‌موانیش زۆر باش ده‌زانین كه چاره‌نوسی حكومه‌ته ئه‌منی و سه‌ربازی و عه‌قڵ ته‌سك و بێ پلانه‌كانی ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی چی ده‌بێت و چۆن شكست به‌سه‌ر خۆیان و میله‌تیشدا ده‌هێنن،چونكه حكومه‌ته ئه‌منیه‌كان هه‌میشه له‌چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته تاكڕه‌و و خۆسه‌پێن وشمولیی و سه‌ربازیه‌كاندا خۆیان ده‌بیننه‌وه كه چاره‌نوسی هه‌موانیانمان بینی كه چیان به‌سه‌رداهات له‌ڕابووردوویه‌كی نزیكدا..سه‌رده‌م و قۆناغی ئێستا وئاینده‌ش واده‌خوازێت له سه‌رجه‌م سه‌ركرده و پارته سیاسیه‌كان كه براوه‌ی گه‌وره‌ن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌ڕله‌مانی كوردستاندا كه به عه‌قڵیه‌تێكی كراوه و نه‌رمونیانتر و ئاسۆ فراوانتر و لێپرسراوانه‌تر بیربكه‌نه‌وه‌و پلان و نه‌خشه‌ڕێگا و به‌رنامه‌ی گونجاو دابنێن بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی جه‌ماوه‌ر و ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان،قۆناغه‌كه واده‌خوازێت هه‌موان پێكه‌وه كاربكه‌ن و هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه بنێن، چونكه كوردستان له ئێستادا توانای هه‌ڵگرتنی بار و كێشه وململانێی قورس و مه‌ترسیدار و دووبه‌ره‌كی زیاتر و دووئیداره‌یی و شه‌ڕی ناوخۆ و ئیستیفزازكردنی یه‌كتر ناگرێت،بۆیه ده‌بێت هه‌رچی زووتر هه‌یه سه‌رجه‌م كێشه‌كانی كورد و كوردستان له هه‌رێم و له‌به‌غداد هه‌موانیان پێكه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن و هیچ كام له‌و كێشانه‌ش هێنده سه‌خت نین كه له‌توانادا نه‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێن گه‌ر نیه‌تێكی ڕاسته‌قین هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنیان،بۆیه دواخستنی هه‌ر كێشه‌یه‌كیش ده‌بێته هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی و زیاتر قورسبوونی وپشتگوێخستنیشی،زه‌روره كه هه‌موان به‌گیانێكی نیشتیمانپه‌روارنه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن و تیڕوانینه‌كانیان بخه‌نه سه‌ر مێزی گفتوگۆ،ئه‌وه‌ی كه دوای هه‌مووان بیرلێده‌كه‌نه‌وه پێویسته وه‌ده‌ستهێنانی پله‌و پۆست و ئیمتیازات بێت بۆ ده‌ستڕۆیشتوه‌كانی ناو حیزبه‌كان و به‌رده‌وامبوونیان له‌ده‌سه‌ڵات و خۆشگوزه‌رانیان تا سنوری ئینته‌لاكردن و له‌به‌رامبه‌ریشدا په‌راوێزخستنی كادر و لایه‌نگر و دۆست و كه‌سه ئه‌كادیمیی و سه‌ربه‌خۆكان و ئه‌نجامیش برسیكردنی زیاتری جه‌ماوه‌ر تا سنوری مردن و تاوان و تێكدانی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی.
بۆیه گرنگه كه پێكهێنانی كابینه‌ی نۆهه‌می حكومه‌تی هه‌رێم چیدی به‌بیانوی بێ ئه‌زرشه‌وه دوانه‌كه‌وێت و هه‌رێمیش نه‌كه‌وێته بۆشایی سیاسی و ئیداری و یاساییه‌وه،له‌كاتێكدا ناوچه و دونیاش له‌سه‌ر ئاگرێكی هێمن ده‌كوڵێن و هه‌موان چاوه‌ڕوانی ته‌قینه‌وه و پێكدادانی زلهێزه‌كانی دونیا‌و ناوچه‌كه‌ن و كوردیش به‌بێ حكومه‌ت و سه‌رۆك و په‌ڕله‌مان له‌هه‌موان بێخه‌متره،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه مه‌ترسیه گه‌وره‌كان هه‌مووانیان ڕوویان له‌كوردو كوردستانه.
نه‌وزادی موهه‌ندیس
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22