riklam

گۆڕانكاری له‌نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری ده‌كرێت

کوردستان 05:49 PM - 2019-01-12
.

.

ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه‌ پێش ساڵی (2005) مۆڵه‌تی شۆفێریان ده‌رهێناوه‌، پێویسته‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی سه‌رله‌نوێ وانه‌ بخوێننه‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ موقه‌ده‌م شیلان عوسمان مه‌جید به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی موڵه‌ت، له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی راگه‌یاند: ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه‌ پێش ساڵی (2005)‌و به‌سیستمی كۆن مۆڵه‌تی شۆفێریان ده‌رهێناوه‌‌و به‌نیازن مۆڵه‌ته‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه‌، پێویسته‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی، ماوه‌ی سه‌عاتێك و (30) ده‌قیقه‌ وانه‌ له‌باره‌ی سیستمی نوێی مۆڵه‌تی شۆفێری‌و هێماكانی هاتوچۆ به‌گشتی بخوێنن.

وتیشی: مه‌به‌ست له‌م بڕیاره‌ ئاشناكردنی ئه‌و شۆفێرانه‌یه‌ به‌ سیستمی نوێی شۆفێری و ئاگاداربوونی زیاتریانه‌ له‌ رێنماییه‌كانی هاتوچۆ.

PUKmedia راگه‌یاندنی هاتوچۆی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket