riklam

مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له‌ عیراق هه‌یه‌

عیراق 05:23 PM - 2019-01-12
.

.

شاره‌زایه‌كی بواری سیاسی و سه‌ربازی رایده‌گه‌یه‌نێت، مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ 3 پارێزگای عیراق هه‌یه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌دات فشاره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر تیرۆرستانی داعش له‌ ناوچه‌كانی سوریاو چه‌ند وڵاتێكی تری دراوسێ وا له‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌ ده‌كات له‌ چه‌ند سنوورێكه‌وه‌ بێنه‌ ناو خاكی عیراقه‌وه‌.

دكتۆر واسق هاشمی شاره‌زای بواری سیاسه‌ت و سه‌ربازی ئه‌مڕۆ 12-1-2019، به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: به‌پێی زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كان له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی نێوان عیراق سوریا داعش بوونی هه‌یه‌.

راشیگه‌یاند: به‌هۆی فشاره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه‌ زۆر نزیكه‌ ئه‌و تیرۆرستانه‌ له‌ رێگه‌ی ئه‌و سنوورانه‌وه‌ بێنه‌ ناو خاكی عیراقه‌وه‌ .

 هاشمی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، مه‌ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌هۆی فشاره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه‌ له‌سه‌ر داعش له‌ سوریا، ئه‌و تیرۆرستانه‌ بێنه‌ ناو خاكی عیراقه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ بیابانییه‌ چۆڵه‌كانی ئه‌نباره‌وه‌و خۆیان كۆبكه‌نه‌وه‌و ده‌ست به‌ كاره‌ تێكده‌رانه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌و مه‌ترسی بۆسه‌ر ئاسایشی وڵات دروست بكه‌ن.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket