riklam

یه‌كێتی داوا له‌حكومه‌ت ده‌كات په‌له‌ بكات له‌تاپۆكردنی خانووه‌ بێتاپۆكان

ی.ن.ک‌‌ 05:21 PM - 2019-01-12
.

.

حاكم قادر داوای له‌حكومه‌تی هه‌رێم كرد به‌پێی یاسا ده‌ستوبرد بكات له‌به‌ڕێوه‌چوونی مامه‌ڵه‌ی تاپۆكردنی خانووه‌ بێ تاپۆكان .

یه‌كێتی له‌نێو خه‌ڵكه‌وه‌ هاتووه‌ , بۆ خه‌ڵك تێكۆشاوه‌ , بۆ ئازادی وسه‌رفرازی خه‌ڵك ڕووبارێك خوێنی به‌خشیوه‌ , له‌قۆناغی خه‌باتی شارستانیشدا خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵك فه‌راهه‌مكردووه‌, هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ كادیره‌كانی له‌حكومه‌تدا خزمه‌تكاری خه‌ڵك بن و بۆبه‌ده‌ستهێنانی مافه‌ڕواكانی خه‌ڵك وبه‌ده‌ستهێنانی خۆشگوزرانی بۆیان تێبكۆشن .

ئه‌و وتانه‌ی حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان , له‌سه‌رپه‌رشتی كردنی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ فراوانه‌وه‌ هات كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی شاروشارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری سلێمانی ئه‌نجامی دا .

له‌درێژه‌ی وته‌كانیداو پاش گوێگرتن له‌داخوازییه‌كانی دانیشتوانی سنوره‌كانیان وپێداویستی یه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی ناوچه‌كانیان , ووتی ..بۆ زیاتر گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری گشتی به‌ شاروشارۆچكه‌كانی سنوری شاره‌وانییه‌كانیان وپێشكه‌شكردنی خزمه‌تی زیاتر به‌هاووڵاتیان وده‌سته‌به‌ركردنی كارئاسانی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مامه‌ڵه‌یاساییه‌كان وبن بڕكردنی دیارده‌ ناشارستانییه‌كان , داوای لێكردن دژایه‌تی دیارده‌ی دزێوی گه‌نده‌ڵی بكه‌ن وئاڵۆزی ڕۆتین له‌ به‌ڕێوه‌چوونی مامه‌ڵه‌ی یاسایی چاره‌سه‌ربكه‌ن .

هه‌ر له‌وكۆبوونه‌وه‌یه‌دا داوای له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كرد پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان بخاته‌ به‌رنامه‌ی كاری داهاتوویه‌وه‌ و بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌یاساییه‌كانی تاپۆكردنی خانووه‌ بێ تاپۆكان بخاته‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌ . 



PUKmedia / شوان كه‌ریم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket