riklam

كامەران و سامان وردەكاری كۆنسێرتەكەیان ئاشكرا دەكەن

ئەدەب وهونەر 04:16 PM - 2019-01-12
.

.

ئەمڕۆ هەردوو هونەرمەند كامەران عمر و سامان عومەر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كات و شوێنی كۆنسێرتەكەیان ئاشكرا كرد.

 سامان عومەر لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا وتی: دوای دابڕانێكی زۆر بڕیارماندا لەگەڵ كامەران عمر ی برام كۆنسێرتێك لە شاری سلێمانی ئەنجام بدەین، كۆنسێرتەكە لە ڕۆژی 1-3-2019 لە هۆڵی سپی ئەنجام دەدەین.

هەر لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا كامەران عمر ئاشكرای كرد، كە داهاتی كۆنسێرتەكە بۆ خێرخوازیە و دەدرێتە ڕێكخراوە مرۆییەكان و نەخۆشخانەكان دەبێت.

PUKmedia گۆران قادر 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket