riklam

هەولێر.. تەرمی منداڵێكی ساوا دەدۆزرێتەوە

کوردستان 03:56 PM - 2019-01-12
.

.

منداڵێك لە یەكێك لە گەڕەكەكانی ھەولێر بە فڕێدراوی لەسەر شەقامێك دەدۆزرێتەوە كە بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەستداوە.

هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە PUKmedia ی راگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن چەند هاوڵاتییەكەوە ئاگادار كراینەوە بە بوونی تەرمی منداڵێكی ساوا كە لەگەڕەكی قەڵای هەولێر فڕێدرابوو.

وتیشی: دوای گەشتنمان بۆ سەر تەرمی منداڵەكە، دەركەوت منداڵەكە كوڕە، دواتر تەرمەكەیمان رەوانەی پزیشكی دادوەری كرد و لە ئێستاشدا تەرمی منداڵەكە بە خاكسپێردراوە.

ئەمەش لە كاتێكدایە رۆژی 9-1-2018 لە ناحیەی زنانەی سەر بە قەزای كفری تەرمی منداڵێكی ساوا لە نێو چاڵێكدا دۆزرایەوە و ئەمڕۆش لە گەڕەكی قەڵای هەولێر تەرمی منداڵێكی تر دۆزرایەوە، بەوپێیەش لە سەرەتای ئەمساڵدا ئەمە دووەم منداڵە كە بەو جۆرە فڕێبدرێت و بەهۆی سەرماوە گیان لەدەست بدات.

PUKmedia  تاژاو محەمەد

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket