riklam

پامپیۆ: كورده‌كانی سوریا تیرۆرست نین

جیهان 03:42 PM - 2019-01-12
.

.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ئه‌مریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌مێنێته‌وه‌.

مایك پامپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ 12-1-2019، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ته‌ئكیدیكرده‌وه‌، ئه‌مریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌مێنێته‌وه‌.

راشیگه‌یاند: كشانه‌وه‌مان له‌ سوریا ستراتیجمان له‌ ناوچه‌كه‌ ناگۆڕێت و له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌مێنینه‌وه‌، وتیشی: له‌ نیگه‌رانییه‌كانی توركیا سه‌باره‌ت به‌ سوریا تێده‌گه‌ین، بۆیه‌ سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانین.

 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راشیگه‌یاند: جیهان ده‌بێت له‌وه‌ تێبگات كه‌ كورده‌كانی سوریا تیرۆرست نین و هه‌ولًَی پاراستنی وڵاته‌كه‌یان ده‌ده‌ن له‌ ده‌ست تیرۆرستان. پامپیۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ده‌مانه‌وێت ئاواره‌كانی سوریا بگه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانی خۆیان، بۆ ئه‌وه‌ش كاری جددیمان كردووه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket