riklam

خه‌سره‌و گوڵ: كوردستانی نوێ ئه‌ركی گه‌وره‌تری له‌پێشه‌

ی.ن.ک‌‌ 03:39 PM - 2019-01-12
.

.

دكتۆر خه‌سره‌و گوڵ پیرۆزبایی له‌ سه‌رنوسه‌رو رۆژنامه‌نوسانی كوردستانی نوێ ده‌كات و هیواخوازیشه‌ ھه‌میشه‌ كوردستانی نوێ ، كوردستانێكی  ئاوه‌دانبێت و له‌گه‌شه‌كردندا بێت.

ده‌قی بروسكه‌كه‌..
به‌ڕێزان سه‌رنووسه‌رو میدیاكاران و كارمه‌ندانی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ
به‌ بۆنه‌ی 28 ھه‌مین ساڵه‌ی ،  ده‌رچواندنی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی دوای راپه‌ڕین ، گه‌رمترین پیرۆزبایتان لێده‌كه‌م  ،  ئومێد ده‌كه‌ین ھه‌میشه‌ كوردستانی نوێ ، كوردستانێكی  ئاوه‌دانبێت و له‌ گه‌شه‌كردندا بێت.

لای ھه‌مووان روونه‌ ، كوردستانی نوێ ، چه‌پكه‌ گوڵ و دیاری رابه‌رمان ( سه‌رۆك مام جه‌لال ) بووه‌ ، بۆیه‌ ھه‌میشه‌ ، رۆژنامه‌یه‌كی به‌رپرسیارو میدیایه‌كی جۆرییه‌ ، كه‌ له‌پاڵ ئه‌ركه‌ پیشه‌ییه‌كه‌ی،  كه‌ گه‌یاندنی ھه‌واڵ و زانیاری و به‌ ئاگاھێنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بووه‌ به‌رامبه‌ر روداو پێشھاته‌كان ،
خه‌می نه‌ته‌وه‌یی بوون و پاراستنی به‌ھا كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوریی و نیشتیمانییه‌كانی فه‌رامۆش نه‌كردوه‌ ، وه‌ك رۆژنامه‌یه‌كی سه‌نگین و به‌ ئه‌زموون ، درێژه‌ی به‌ كاری خۆیداو بنه‌ماكانی كاری راگه‌یاندن له‌ راستگۆیی و وردی و پیشه‌یی بوون به‌رجه‌سته‌ كردووه‌.
له‌مڕۆشدا كوردستانی نوێ ئه‌ركی گه‌وره‌تری له‌ پێشه‌ ، بۆ داھاتوو ش چاوه‌ڕێی گۆڕانكاری زیاترتان لێده‌كه‌ین ، كه‌ وه‌ك ھه‌میشه‌ قه‌ڵه‌مێكی زیندو ئازابن و پێشه‌نگبن له‌ كاروانی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی
ھه‌رشادو سه‌ركه‌وتوبن

دكتۆر خه‌سره‌و گوڵ


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket