riklam

ئاماری كوژراو برینداره‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پاریس ئاشكراده‌كرێت

جیهان 03:10 PM - 2019-01-12
.

.

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كی به‌هێز له‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا 4 كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی تریش برینداربوون و زیانێكی زۆریش به‌ر ناوچه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ كه‌وتووه‌.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی فه‌ره‌نسا ئه‌مڕۆ 12-1-2019، له‌ زاری وه‌زیری ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌وه‌ بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ ناوچه‌یه‌كی قه‌ره‌باڵغی پاریسی پایته‌خت 4 كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی تریش برینداربوون.

 راشیگه‌یاندوه‌، له‌ ئێستادا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌ هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ ده‌ستپێكردوه‌، به‌ڵام بۆ ئێستا زووه‌ بڕیار له‌سه‌ر هۆكاره‌كه‌ی بدرێت  به‌وه‌ی كه‌ تیرۆرستییه‌ یان هه‌ر رووداوێكی تره‌.

 ئه‌وه‌شیان ئاشكراكردوه‌، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌ زیانێكی زۆری ماددی به‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌ كه‌وتووه‌و ئاگر له‌ دوكان و شوێنپی بازرگانی ئه‌و شوێنه‌ كه‌وتووته‌وه‌.

PUKmedia فرانس 24

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket