پیرۆزباییه‌كان بۆ كوردستانی نوێ
ی.ن.ک 02:40 PM - 2019-01-12.
پیرۆزبایی كه‌سایه‌تی و ناوه‌نده جیاجیاكان بۆ یادی 28 ساڵه‌ی ده‌رچوونی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی رۆژانه له دوای راپه‌ڕین( كوردستانی نوێ) په‌یتا په‌یتا ده‌گه‌نه نوسینگه‌ی رۆژنامه‌كه‌و سه‌رجه‌میان وێڕای پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی له ستاف و رۆژنامه‌نوسانی، هیوای به‌رده‌وامیی و درێژه‌دان به كاروانی راستگۆیی و هاوسه‌نگی و متمانه‌ی بۆ ده‌خوازن.
ده‌قی پیرۆزباییه‌كان...
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی: كوردستانی نوێ خاوه‌ن سه‌نگ و قوڕسایی خۆیه‌تی
به‌بۆنه‌ی 28هه‌مین ساڵیادی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێوه كۆسره ره‌سوڵ عه‌لی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان و ستافی نووسین و ستافی كارگێڕی رۆژنامه‌كه ده‌كات.
ده‌قی په‌یامه‌كه...
له بیره‌وه‌ری بیست و هه‌شته‌مین ساڵڕۆژی ده‌رچوونی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی كوردی و یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین، پیرۆزبایی گه‌رمی خۆم ئاراسته‌ی نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان و ستافی نووسین و ستافی كارگێڕی كوردستانی نوێ ده‌كه‌م و هیواخوازم پێشه‌نگ بن له گه‌یاندنی ئه‌ركی ڕۆژنامه‌نووسییانه‌ی خۆتان.
بیست و هه‌شت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له هه‌ولێری پایته‌خت، به به‌شداری نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسانی دڵسۆز‌و كارامه، له كاتێكدا هێشتا راپه‌رین له سه‌ره‌تای گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی بوو، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی ناوازه‌یدا ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێی وه‌ك یه‌كه‌م دیاری له‌بواری راگه‌یاندن پێشكه‌شی خوێنه‌رانی كورد كرد.
ئه‌مڕۆ له‌ناو لێشاوێك له میدیا‌و له به‌رامبه‌ر پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆژییه‌كاندا، هێشتا كوردستانی نوێ ڕۆژنامه‌یه‌كی خاوه‌ن سه‌نگ و قوڕسایی خۆیه‌تی و پێویسته بۆ له‌مه‌ودوا، به پێداچوونه‌وه به دۆخی نوێی میدیا له‌كوردستان و گۆڕانكاری و پێشهاته چاوه‌ڕوانكراوو ئه‌گه‌ره نوێكان، كوردستانی نوێ له قالبێكی نوێ‌دا به‌رده‌وام بێ و وه‌ك هه‌میشه كوردستانی نوێی هه‌موو چین و توێژه جیاوازه‌كان بێ.
جارێكی تر پیرۆزبایی گه‌رمی خۆم ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م كه له‌یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه تا ئه‌مڕۆ له‌كوردستانی نوێ كاریان كردووه‌و خزمه‌تیان كردووه.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی
جێگری سكرتێری گشتی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
خاتوو هێرۆ: كوردستانی نوێ ناوێكی گه‌شی ناو میدیای كوردییه
خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ ساڵیادی دامه‌زراندنی كوردستانی نوێ بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رنوسه‌ر و كارمه‌ندانی ده‌كات، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی...
به‌ڕێزان، سه‌رنووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و كادیر و كارمه‌نده دڵسۆزه‌كانی رۆژنامه‌ی (كوردستانی نوێ)
به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێی ئازیزه‌وه، له‌ناخه‌وه گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاڕاسته ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاترتان له‌كاركردن له‌ڕۆژنامه پرشنگداره‌كه‌تان بۆ ده‌خوازم.
كوردستانی نوێ، كه له كوردستانێكی نوێ و ئازاد دا وه‌ك یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردیی رۆژانه له دایك بوو، ناوێكی گه‌شی ناو مێدیای كوردییه و خاوه‌نی خه‌رمانێكی پڕ به‌رهه‌م و جێگه‌ی شانازی هه‌مووانه، كه به‌سه‌لیقه و دڵسۆزی و ماندوبوونی رۆژنامه‌نووس و كارمه‌نده ماندونه‌ناسه‌كانی، توانیویه‌تی خزمه‌تێكی به‌رچاوی ره‌وتی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی و خوێنه‌ره‌كانی بكات، ئومێد ده‌كه‌م كوردستانی نوێ درێژه به‌و رێبازه پیرۆزه‌ی خۆی بدات، هه‌ر ئه‌و پێگه ره‌سه‌ن و دره‌وشاوه‌یه‌ی هه‌بێت.
له‌م یاده پیرۆزه‌تاندا و له‌گه‌ڵ داگیرساندنی مۆمی 28 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی ژیانی رۆژنامه‌گه‌ریی خۆیدا، ده‌خوازین كوردستانی نوێ هه‌ر له‌پێشكه‌وتن و تاوسه‌ندن و گه‌شه‌سه‌ندنی پانتایی و روبه‌ری ئازادیی بیروڕا و ره‌خنه‌ی بنیاتنه‌ر بێت كه له‌سه‌ره‌تاكانییه‌وه پێی ناسراوه.
هه‌میشه له پێشكه‌وتن و دره‌وشانه‌وه‌دا بتان بینم، سه‌ركه‌وتوو بن.
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
12ی كانوونی دووه‌می 2019
مه‌كته‌بی سیاسی: كوردستانی نوێ شانازییه‌كی گه‌وره‌یه
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌بۆنه‌ی یادی 28 ساڵه‌ی ده‌رچوونی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وێڕای ئاماژه كردن به چالاكییه‌كانی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئه‌و ڕۆژنامه‌یه به شانازییه‌كی گه‌وره بۆ یه‌كێتی ده‌زانێت و هیواده‌خوازێت وه‌ك هه‌میشه نوێ بێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی:
بیست و هه‌شت ساڵ تێپه‌رده‌بێت به سه‌ر بیره‌وه‌ری ده‌ركردنی یه‌كه‌م ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی "كوردستانی نوێ"دا، كه له دوای راپه‌رین و له‌هه‌لومه‌رجی هه‌ستیارو دژوار‌دا، كه هێشتا راپه‌رینی كوردستان له‌سه‌ره‌تای به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیدا بوو، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك هه‌میشه ڕچه‌شكێنی كرد و یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی له مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی و یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه‌ی له‌دوای راپه‌رین، له كوردستانی ئازادكراودا ده‌ركرد.
بیره‌وه‌ری ده‌رچوونی "كوردستانی نوێ" هه‌ر بۆ یه‌كێتی و ئه‌و تێكۆشه‌رانه، ماییه‌ی شانازی نیه، كه ئه‌و كات به‌رپرسیارێتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و ئه‌ركه مێژووییانه‌ی گرته‌ئه‌ستۆ، به‌ڵكو بۆ هه‌موو یه‌كێتیی-یه‌كان شانازییه‌كی گه‌وره‌یه.
بۆ ڕۆژنامه‌نوسان و ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی-یش بۆنه‌یه‌كی پیرۆز‌و ناوازه‌یه، كه یادی ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه‌ی كوردی ده‌كه‌نه‌وه، كه وه‌ك ناوه‌ندێكیش بووه بۆ پێگه‌یاندن و بره‌ودان به توانای ڕۆژنامه‌وانی ده‌یان ڕۆژنامه‌نووس و نوسه‌ر له كوردستاندا.
كوردستانی نوێ، له ساڵانی ڕابوردوودا، ئه‌ركه ڕۆژنامه‌وانیه‌كانی به دڵسۆزی و سه‌نگینی و پاراستنی ڕه‌وشتی ڕۆژنامه‌وانی و خزمه‌تكردنی كوردستان و كورده‌واری ڕاپه‌راندووه. له قۆناغی ده‌ركه‌وتنی میدیای نوێ و سۆشیالمیدیایشدا، كه ڕۆژنامه‌ی كاغه‌ز پاشه‌كشه‌ی كرد، "كوردستانی نوێ" له ململانێی پاراستنی خوێنه‌رو سه‌نگی ڕۆژنامه‌ی كاغه‌زدا سه‌ركه‌وتوو بوو.
ئومێده‌وارین بۆ داهاتوویش، به خوێندنه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بارودۆخی گۆڕاوی كوردستانء ئه‌و واقیعه سیاسیی و رۆژنامه‌وانی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی له كوردستاندا هه‌یه، "كوردستانی نوێ" باشتر ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ بكات و وه‌ك هه‌میشه نوێ بێت.
یادی "كوردستانی نوێ" له سه‌رنوسه‌رو سكرتاریه‌تی نووسین و ڕۆژنامه‌نوسان و نوسه‌ران و خوێنه‌رانی پیرۆزبێت. سڵاوی وه‌فاداریش بۆ ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ی له قۆناغه جیاجیاكاندا له‌م ڕۆژنامه‌یه‌دا خزمه‌تیان كردووه.
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی: كوردستانی نوێ سیاسه‌تی چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی په‌یڕه‌و كردووه
به‌بۆنه‌ی یادی 28 ساڵه‌ی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته سه‌رنووسه‌ر و ستاف و سه‌رجه‌م كادر و كارمه‌ندانی ڕۆژنامه‌كه كردووه و ڕایگه‌یاندووه كه كوردستانی نوێ سیاسه‌تی چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی په‌یڕه‌و كردووه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی بروسكه‌كه:
ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی بۆ كوردستانی نوێ : سیاسه‌تی چه‌پكه كوڵه‌كه‌تان په‌یڕه‌و كردوه
ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یادی 28 ساڵه‌ی كوردستانی نوێ به‌رزڕاده‌گرێت
به‌رێزان / سه‌رنوسه‌ر و ستافی به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رجه‌م كادر و كارمه‌ندانی كوردستانی نوێ
بابه‌ت/ بروسكه‌ی پیرۆزبایی
سڵاوی زانست و تێكۆشان...
به ناوی سكرتاریه‌ت و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی (ی.ن.ك) ه‌وه به‌بۆنه‌ی یادی 28 ساڵه‌ی ده‌رچوانی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ وه جوانترین پیرۆزبایتان ئاراسته ده‌كه‌ین و هیوای هه‌میشه سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه گرنگی و بایه‌خێكی ئێجگار گه‌وره‌ی به راگه‌یاندن داوه و چه‌ندین ئامرازی راگه‌یاندنی له قۆناغه جیاوازه‌كاندا هه‌بووه .
رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێش له پاش راپه‌ڕین و له (12/1/1992) به‌هه‌وڵ و كۆششی هه‌ڤاڵی به‌ڕێز ( مام جه‌لال ) و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ركرا كه‌له باسی رۆژنامه‌كه‌دا ده‌ڵێت:” بۆ كوردستانێكی نوێیه و له‌هه‌مووانه‌و هی هه‌مووانه‌و بۆ هه‌مووانه” ، كوردستانی نوێ هه‌میشه سیاسه‌تی چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی په‌یڕه‌و كردووه و هه‌ست به لێپرسراوێتیی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و پێشه‌یی خۆی كردوه و له كاروانی رۆژنامه‌وانی كوردیدا به‌رده‌وامه و خزمه‌تێكی مه‌زنی به‌و بواره گه‌یاندوه.
كوردستانی نوێ وه‌ك یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی رۆژانه و له‌ماوه‌ی ٢٨ ساڵی ته‌مه‌نیدا خه‌رمانێكی پر به‌رهه‌می له بواری رۆژنامه‌وانی كوردیدا فه‌راهه‌م كردوه و قوتابخانه‌یه‌ك بوه بۆ پێگه‌یاندنی رۆژنامه‌نوسان ومیدیاكاران.
دووباره پیرۆزباییتان لێده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاترتان بۆ ده‌خوازین.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا…
ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی (ی.ن.ك)
فوئاد مه‌عسوم پیرۆزبایی له كوردستانی نوێ ده‌كات
به‌بۆنه‌ی یادی 28 ساڵه‌ی ده‌رچوونی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ د. فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق پیرۆزباییه‌كی ئاڕاسته‌ی سه‌رنووسه‌ر و ستافی نووسین و ته‌كنیكی و كارگێڕی كوردستانی نوێ كردووه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
برای به‌ڕێز كاك ستران عه‌بدوڵا سه‌رنوسه‌ر
به‌ڕێزان ستافی نوسین و ته‌كنیكیی و كارگێڕیی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ
وا ساڵێكی تریش یادی ده‌رچواندنی رۆژنامه ئازیزه‌كه‌مان ( كوردستانی نوێ) ده‌كه‌ینه‌وه و مۆمی بیست و هه‌شته‌مینی ساڵڕۆژه‌كه‌ی داده‌گیرسێنین، به‌م بۆنه‌یه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆم پێشكه‌ش به یه‌ك به‌یه‌كتان ده‌كه‌م و ده‌سته‌كانتان ده‌گوشم .
ده‌رچواندنی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ له كوردستانی دوای راماڵینی حوكمی دیكتاتۆریی وه‌رچه‌رخانێكی سیاسیی ، روناكبیریی ، رۆژنامه‌گه‌ریی و میدیایی بو، كه خۆش به‌ختانه ئه‌و شه‌ره‌فه گه‌وره‌یه بۆ ره‌خساندنی پانتاییه‌كی ئازادیی راده‌ربڕین بۆ قه‌ڵه‌مه ئازاده‌كان بێ سانسۆر و مقه‌ستی ره‌قیب له رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه‌دا به (ی.ن.ك) بڕا ، هه‌ر بۆیه كاتێك ئه‌م رۆژنامه ئازیزه وه‌ك یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی رۆژانه كه‌وته به‌ر دیدی خوێنه‌ران ، ده‌یان نوسه‌ری به ئه‌زمونی بواری ئه‌ده‌بیی و رۆژنامه‌گه‌ریی لێی كۆبونه‌وه و كاری بێ وچانیان كرد له پێناوی گه‌شه كردن و پێشخسنیدا .
كوردستانی نوێ كه به‌نده بومه خاوه‌ن ئیمتیازی ، به‌ر ده‌وام به گیانێكی لێپرسراوانه‌وه كاری كردوه و هه‌میشه سه‌كۆی ته‌بایی سیاسیی و پێكه‌وه ژیانی پێكهاته‌كان و چه‌سپاندنی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تیی بوه و به‌رده‌وامیشه .
كوردستانی نوێ له كاروانی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردیدا رێنما و مه‌شخه‌ڵیكی هه‌ره رۆشنه بۆ رێگرتن له هه‌مو جۆره توند‌و تیژیی و توندڕه‌وییه‌كی سیاسیی ، ئاینیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ، مینبه‌رێكی به‌رزیشه بۆ داكۆكیكردن له مافه‌كانی مرۆڤ له ریزی پیِه‌وه‌یان مافه‌كانی ژنان ، دیاره سه‌رباری پشتیوانیی و هاریكاریی نوسه‌ر و خاوه‌ن ئه‌زمونه‌كان ، پشتیوانیی به‌رده‌وامی سه‌رۆك مامجه‌لالی مه‌زن له كوردستانی نوێ و رێنماییه‌كانی كاریگه‌ریی بێ وێنه‌یان هه‌بوه له‌سه‌ر پێشكه‌وتنی ئه‌م رۆژنامه‌یه به تایبه‌تیی له بواری زیاتر فراوانكردنی پانتاییه‌كانی ئازادیی بیر‌و ڕا دا، كه ئه‌وه‌ش سه‌روه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ (ی.ن.ك) و رۆژنامه‌كه ره‌خساندوه و هه‌موان شانازیی پێوه ده‌كه‌ین. هیوادارم ئه‌م رۆژنامه ئازیزه‌مان شانبه‌شانی پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆژیی و فیكرییه‌كان زیاتر به‌روه پیِش بچێت، تا زیاتر سه‌ركه‌وتو بێت له گه‌یاندنی په‌یامه سیاسیی و رۆژنامه‌گه‌رییه‌كه‌یدا و هه‌میشه له ئاستی ویست و خواسته‌كانی خوێنه‌ره‌كانیدا بێت له هه‌مو كایه‌كانی ژیاندا .
یادی بیست و هه‌شته‌مین ساڵڕۆژی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ پیرۆز بێت و هه‌رده‌م له گه‌شه كردن‌دا بێت ، ئێوه‌ش هه‌ر سه‌ركه‌وتو بن .
براتان
دكتۆر فوئاد مه‌عسوم
قوباد تاڵه‌بانی: كوردستانی نوێ ئاوێنه‌یه‌ك بووه له‌گه‌یاندنی ڕاستییه‌كان
به‌بۆنه‌ی 28 ساڵیادی ده‌رچوونی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران په‌یامێكی پیرۆزبایی بۆ سه‌رنووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوو و كادیره‌كانی كوردستانی نوێ ده‌نێرێت و ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ به ئاوێنه‌ك ده‌زانێت بۆ گه‌یاندنی ڕاستییه‌كان.
ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزباییه‌كه
به‌ڕێزان سه‌رنووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و كادیره دڵسۆز و ماندوونه‌ناسه‌كانی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ
به‌بۆنه‌ی 28مین ساڵیادی ده‌رچواندنی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ-وه، گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاڕاسته ده‌كه‌م و هیوای هه‌میشه سه‌ركه‌ووتن و پێشكه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم له راپه‌ڕاندنی كاره‌كانتان.
یه‌كێك له شانازییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێیه كه له‌سه‌ره‌تای ده‌رچوونیه‌وه، چه‌ند كاری له‌سه‌ر گه‌یاندنی په‌یامی یه‌كێتی كردووه، ئه‌وه‌نده‌ش رۆڵی به‌ڕچاوی هه‌بووه له په‌ره‌پێدانی بواره‌كانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و كلتوور وسیاسه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پابه‌ند بوون به ئیتیكی رۆژنامه‌وانی و ده‌رنه‌چوون له رێچكه و ئامانجی دامه‌زراندنی، هه‌میشه ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه له بابه‌ت و بڵاوكراوه‌كانی، بۆیه كاریگه‌ری خۆی هه‌بووه له درووستكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وشیار و رۆشنبیر.
كوردستانی نوێ، خوێندنگه‌یه‌كی میدیایی و سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ وزانیاری بووه بۆ خوێنه‌ران، وه‌ك ئاوێنه‌یه‌كیش بووه له گه‌یاندنی راستییه‌كان و رووداوه‌كان به‌درووستی، بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی ده‌ستخۆشی له یه‌ك به‌یه‌كی كادیره ماندوونه‌ناسه‌كانی بكه‌ین و داوای به‌رده‌وامییان لێ بكه‌ین له پێناو سوود گه‌یاندن به هه‌مووان.
مام، باوكی ره‌حمه‌تیم، ھه‌میشه پاڵپشت و ھاوكاری رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ و ئازادی راده‌ربڕین بووه، بۆیه پێویسته ھه‌موومان له‌سه‌ر ھه‌مان رێبازی مام ھه‌ماھه‌نگ بین له‌به‌رده‌وام بوون وسه‌رخستنی كوردستانی نوێ.
دووباره پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م و هیوای پێشكه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
له‌گه‌ڵ رێزدا
قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران
عومه‌ر فه‌تاح پیرۆزبایی له كوردستانی نوێ ده‌كات
به‌بۆنه‌ی یادی 28 ساڵه‌ی ده‌رچوونی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، عومه‌ر فه‌تاح كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی له سه‌رنووسه‌ر و سكرتاریه‌تی نووسین و ڕۆژنامه‌نووسان و كارمه‌ندانی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ ده‌كات كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌رێزان/ سه‌رنوسه‌رو سكرتاریه‌تی نووسین و رۆژنامه‌نوسان و كارمه‌ندانی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ
به سڵاوێكی گه‌رمه‌وه، پیرۆزبایی یادی 28 ساڵه‌ی ده‌رچوونی یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌كه‌تان لێده‌كه‌م، كه بۆ ئه‌و كاتء قۆناغه، كه هێشتا تازه راپه‌رین به‌رپا كرابوو و ئه‌زموونه‌كه‌مان له‌سه‌ره‌تادا بوو، له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا ده‌ركردنی رۆژنامه‌ی رۆژانه ڕچه‌شكێنێكی گه‌وره‌و مێژوویی بوو، بۆ مێژوویی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیش سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بوو، كه یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی كوردیء یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی دوای راپه‌رین بوو.
كوردستانی نوێ، جگه له‌و سه‌روه‌رییانه، بۆ پێگه‌یاندنی رۆژنامه‌نوسء قه‌له‌می بوێر‌و ڕاستگۆ، بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌و زانیاری گه‌یاندن به خوێنه‌رانیش هه‌ر پێشه‌نگ بووه،ئومێده‌وارم بۆ داهاتوو، باشتر خۆتان سازبده‌ن و له‌گه‌ڵ واقعیی گۆڕاوی كوردستاندا، ئه‌ركه‌كانتان جێبه‌جێ بكه‌ن به سه‌ركه‌وتوویی.
هه‌ربژین و جارێكی تر پیرۆزه له هه‌موولایه‌ك.
عومه‌ر فه‌تاح
كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره پیرۆزبایی له كوردستانی نوێ ده‌كات
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره به بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندییه‌وه پیرۆزبایی له رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ ده‌كات.
ده‌قی پیرۆزباییه‌كه...
به‌بۆنه‌ی بیست وھه‌شته‌مین ساڵیادی ده‌رچوونی ژماره (سفر)ی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی روژانه‌ی كوردی دوای راپه‌رینی به‌ھاری ساڵی 1991 رۆژنامه ئازیزه‌كه‌ی (كوردستانی نوێ) له ناخه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رنووسه‌ر و ده‌سته‌ی نووسه‌ران و ستاف و كارمه‌ندانی ئه‌م رۆژنامه خۆشه‌ویسته ده‌كه‌م.
له‌و ھه‌موو ساڵه‌ی رابردوودا (كوردستانی نوێ) پێ به پێ له‌گه‌ڵ قۆناغه جیاوازه‌كانی سیاسی و ئابووری و رۆشنبیری ھه‌میشه له پێشه‌وه‌ی كاروانی خه‌باتی رۆژنامه‌گه‌ری و رۆشنبیری به‌رده‌وامی داوه به‌و په‌یامه روونه‌ی كه ساڵه‌ھایه كردویه‌تی به دروشم كه خۆی له راستی و دروستی زانیاریه‌كانی و ئازادی راده‌ربڕین و ڕای جیاواز ده‌بینێته‌وه، بۆیه ھه‌میشه وه‌ك سه‌كۆی ئازادیخوازان وبڵندگۆی چین و توێژه جیاوازه‌كان بووه.
كوردستانی نوێ، فێرگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له رۆژنامه‌وانان و مینبه‌رێكی كراوه‌ی نووسه‌رانی كوردستان بووه له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌رپێكراویش بووه بۆ زۆر له كه‌ناڵ و ده‌زگاو دامه‌زراوه‌ی میدیایی.
جارێكی تر، پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م، ده‌ستی یه‌كه‌به یه‌كه‌ی ته‌واوی خێزانه ماندوونه‌ناسه‌كه‌ی ئه‌م رۆژنامه ئازیزه‌مان ده‌گووشم و ھیوای سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی زیاترتان بۆ ده‌خوازم، سه‌ری رێز و وه‌فاش بۆ ھه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌ر و ئازیزانه داده‌نوێنم كه رۆژێك له رۆژان له رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ كاریان كردووه یان به نووكی قه‌ڵه‌مه به‌بڕشته‌كانیان لاپه‌ره‌كانی ئه‌م رۆژنامه‌یان پڕشنگدار كردووه.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره
لاهور شێخ جه‌نگی:كوردستانی نوێ دیاری مامه بۆ رۆژنامه‌نوسان
لاهور شێخ جه‌نگی پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌رزاندن كوردستان نوێ ده‌كات و ده‌ڵێت: كوردستانی نوێی له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه دیاری سه‌رۆك مام جه‌لال بوو بۆ رۆژنامه‌نوسان بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی ئه‌ده‌ب و قه‌ڵه‌می كوردی بكه‌ن، هه‌روه‌ها فێرگه‌یه‌كیش بوو بۆ پێگه‌یاندنی چه‌ندین رۆژنامه‌نوسی لێهاتوو.
به‌ڕێزان: له‌ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ
له‌یادی 28 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ڕۆژنامه‌ی كودستانی نوێ-دا، لێره‌وه پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاڕاسته‌ی سه‌رنوسه‌رو ستافی نوسه‌ران و په‌یامنێران و ته‌واوی كارمه‌ندانی رۆژنامه زێده ئه‌زیزه‌كه‌تان ده‌كه‌م و ده‌ستی ماندووبونی هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش ده‌گوشم كه له‌ڕابردوودا له‌م رۆژنامه‌یه‌دا كاریانكردوه‌و رۆڵی به‌رچاوی خۆیان بینیوه.
دیاره رۆژانامه‌ی كوردستانی نوێ فێرگه‌یه‌ك بوو بۆ پێگه‌یاندنی چه‌ندین رۆژنامه‌نوسی لێهاتوو و به‌توانا كه خزمه‌تی ره‌وتی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی ـ یان كردوه، كوردستانی نوێ وه‌ك یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی كوردی كه له‌دوای راپه‌ڕینه شكۆداره‌كه‌ی به‌هاری 1991دیاری سه‌رۆك مام جه‌لال بوو بۆ رۆژنامه‌نوسان بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی ئه‌ده‌ب و قه‌ڵه‌می كوردی بكه‌ن. پشتیوانی له‌سیاسه‌تی چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال كردوه بنه‌مای كاری رۆژنامه‌كه‌تان بووه‌و ده‌بێت هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش بمێنێته‌وه له‌پێناوی ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌یه‌ك بێت بۆ هه‌موان و هه‌میشه تیایدا جه‌خت له بنه‌ماكانی ئازادی و ره‌خنه‌گرتن به‌زمانی گوڵ بكاته‌وه. سه‌ركه‌وتنی زیاترتان بۆ ده‌خوازم.
لاهور شێخ جه‌نگی
بافڵ تاڵه‌بانی: كوردستانی نوێ ھه‌میشه سه‌نگین بووه
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ ساڵیادی دامه‌زراندنی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رنوسه‌ر و كارمه‌ندانی ده‌كات كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی..
به‌ڕێزان سه‌رنووسه‌رو رۆژنامه‌نووسان و كارمه‌ندانی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ
له 28 ھه‌مین ساڵه‌ی ، ده‌رچوواندنی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی دوای راپه‌ڕین ، پیرۆزبای گه‌رمتان لێده‌كه‌م ، ئومێد ده‌كه‌ین ، ھه‌میشه له گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنی زیاتردابن .
كوردستانی نوێ ، ھه‌میشه میدیایه‌كی به‌رپرسیارو سه‌نگین بووه و سه‌رچاوه‌ی باورڕپێكراو بووه ، بۆ گه‌یاندنی ھه‌واڵ و زانیاری به ڕه‌چاوكردنی بابه‌تی بوون و ئیتیك و راستگۆیی.
كوردستانی نوێ ، رۆژنامه‌ی دایك ، چاوه‌ڕوانی زیاتری لێده‌كه‌ین ، كه وه‌ك ھه‌میشه ، سه‌كۆی به یه‌ك گه‌یاندنی راو رای جیاواز ، ره‌خنه له خۆگرتن و قه‌ڵه‌مه جیاوازه‌كان بێت ، له پێناو كوردستانێكی ئازادترو ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی له بارتر بۆ كاری میدیایی و ئازادی راده‌ربڕین.
ھه‌رشادو سه‌ركه‌وتوو بن
براتان
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی
مه‌كته‌بی ڕێكخستنی یه‌كێتی پیرۆزبایی له ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ ده‌كات
به‌بۆنه‌ی یادی 28 ساڵه‌ی ده‌رچوونی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، مه‌كته‌بی ڕێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزباییه‌ك ئاڕاسته‌ی كوردستانی نوێ ده‌كات كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بۆیادی 28ساڵه‌ی ده‌رچونی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێی ئازیز
به‌ڕێزان سه‌رنوسه‌رو ده‌سته‌ی نوسه‌ران و ته‌واوی ستافی ئه‌م ڕۆژنه‌مه‌ئازیزه
له‌یادی 28هه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێی خۆشه‌ویستدا به‌ناوی لێپرسراوته‌وای هه ڤاڵانی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبای ئه‌م یاده‌تان لێ ده‌كه‌ین و هیوامانه هه‌ڵگیرساندنی28هه‌مین مۆمی ته‌مه‌نی ئه‌م ڕۆژنامه خۆشه‌ویسته ببێته ده‌ستێكێكی پڕ داهینان وبه‌ره‌وپێشچونی زیاتری ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌و خزمه‌تی زیاتر به‌بواری ڕۆژنامه‌وانی كوردی .ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێش یه‌كێكی تره له‌سه‌روه‌ریه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه له‌دوای ڕاپه‌رین به هه وڵی زۆر ی سه‌رۆك مام جه‌لال توانرا له ڕێكه‌وتی 12-1-1992دا یه‌كه‌مین ژماره‌ی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه ده‌ربچێت كه بوه‌مایه‌ی خۆشحاڵی هه‌موونوسه‌ران وئه‌دیبان و قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌كان بۆیه له‌وكاته‌شه‌وه ئه‌م ڕۆژنامه‌یه بۆته‌ماڵی هه‌موو نوسه‌رو ئه‌دیب وڤه‌ڵه‌م به‌ده‌ست وڕۆژنامه‌نوس ومیدیاكاران وتوانیویه‌تی ئه‌و مێژوه‌ش بۆخۆی تۆماربكات كه هه‌میشه په‌یڕه‌وی چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی مامی كردوه وبۆته ماڵی هه‌موو نوسه‌روئه‌دیب وشاعیرو میدیاكاروڕۆژنامه‌نوسێك هه‌روه‌ها سه‌روه‌ریه‌كی تری ئه‌م ڕۆژنامه پڕ پێزو بایه‌خه كه‌هه‌میشه ده‌رگای ڕه‌خنه‌ی كره‌وه بوه بۆ ته‌واوی نوسه‌ران هه‌روه‌ها ئه‌م ڕۆژنامه‌یه تونیویه‌تی به‌لاڕه هه‌مه‌ڕه‌نگه‌كانی ببێته جێگه‌ی ئومێدی هه‌موو نوسه‌روئه‌دیب وشاعیروهونه‌رمه‌ندو میدیاكارێك و توانیویه‌تی مه‌ڵۆیه‌كی گه‌وره بخاته‌سه‌ر خه‌رمانی بواری ڕۆژنامه‌وانی كوردی وببێته خوێندنگه‌یه‌كیش بۆ ڕۆژنامه‌نوسان ومیدیاكاران بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی ده‌ستخۆشی له‌ته‌واوی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌تای ده‌رچونی ڕۆژنامه‌كه‌وه تاكوئه‌وانه‌ی ئێستاكاری تێداده‌كه‌ن كه‌ین و ده‌ستی ماندونه‌بونیان بگوشین وبه‌ڵێنی پشتیوانی مه‌كته‌بی ڕێكخستنیان پێده‌ین له پێناوزیاتر به‌ره‌وپێشخستنی ئه‌م ڕۆژنامه‌ئازیزه‌وڕاگه‌یاندنی یه‌كێته‌یه‌كه‌ماندا وتاله‌ڕێگه‌ی ئه‌م ڕۆژنایه‌شه‌وه خزمه‌ت به بواری كاری ڕۆژنامه‌وانی وكاری میدیای كوردی بكه‌ین جارێكی تر پیرۆزه‌و هیوای به‌رده‌میتان بۆده‌خوازین .
مه‌كته‌بی ڕێكخستنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان
خاتوو شاناز: كوردستانی نوێ سه‌كۆی ره‌خنه‌و ره‌خنه له‌خۆگرتن بووه
به‌بۆنه‌ی 28هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ وه، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ستافی به‌ڕێوه‌بردنی رۆژنامه‌كه ده‌كات.
ده‌قی پیرۆزبایی نامه‌كه...
پیرۆزه یادی 28 هه‌مین ساڵه‌ی ده‌رچوونی یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، به‌ڕێزان سه‌رنوسه‌رو ده‌سته‌ی نوسه‌ران و ته‌واوی ستافی ئازیزی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، له قوڵای ناخمه‌وه پیرۆزبای یادی 28 هه‌مین ساڵڕۆژی ده‌رچوونی یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌كه‌تان لێده‌كه‌م ، هیوادارم ته‌مه‌نی كاری ئه‌م رۆژنامه به‌پێزه درێژبێ و به‌رده‌وام بێت له خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و رێباز به‌رزو پیرۆزه‌كه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌ی مامی كوردایه‌تی.
رۆژنامه‌كه‌ی كوردستانی نوێ له ماوه‌ی ته‌مه‌نی خۆیدا ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی زمان حاڵی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه ، به‌ڵام سه‌كۆیه‌كی گرنگی هه‌ڵخستنی ده‌رفه‌تی ره‌خنه‌و ره‌خنه‌له‌خۆگرتن بووه ، ته‌نانه‌ت پانتای ئازادی له‌م رۆژنامه‌یه‌دا هێنده فراوان بووه كه ده‌رفه‌تی خولقاندووه بۆ ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی ره‌خنه‌یان له یه‌كێتیش گرتووه ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ دوور له دۆگمای سیاسی درێژه‌ی به‌خه‌باتی كاری رۆژنامه‌گه‌ری خۆیداوه و رۆڵی بونیادنه‌ری هه‌بووه له زیادكردنی پانتای ئازادی بۆ رۆژنامه‌نوسانی كوردستان.
ئه‌مڕۆش كه رۆژنامه ئازیزه‌كه‌تان مۆمی 28 هه‌مین ساڵه‌ی ته‌مه‌نی خۆی داده‌گیرسێنێت، به‌هیوام هه‌رده‌م به‌رده‌وام بن له‌كارو خه‌باتی بێوچانتان و به‌مۆراڵ به‌رزی رۆژنامه‌نوسی نموونه‌بن بۆ ئه‌م سه‌رده‌می كاری رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستاندا و مێژوو وه‌ك : رابردووی ته‌مه‌نتان بخولقێنن ، دووباره به‌رزو پیرۆزبێت.
یادی رۆژنامه سه‌وزه‌كه‌ی كوردستانی نوێی ئازیز .
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتییه‌كان: كوردستانی نوێ دیارییه‌كی به نرخی یه‌كێتییه
مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتییه‌كانی یه‌كێتی پیرۆزبایی 28هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ ده‌كات.
ده‌قی پیرۆزبایی نامه‌كه...
به‌ڕێز/ سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ
بابه‌ت/ پیرۆز بایی
سڵاوێكی گه‌رم...
له 28ه هه‌مین ساڵیادی كوردستانی نوێی ئازیزدا، به‌ناوی مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتیه‌كان و سه‌رجه‌م ڕێكخراوه‌كانی سه‌ربه‌مه‌كته‌به‌كه‌مانه‌وه، چه‌پكه گوڵی پیرۆزبایی خۆمانتان پێشكه‌شده‌كه‌ین، ده‌ستخۆشی و ماندونه‌بوونی و سڵاو پێزانینمان، ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌وبه‌ڕێزانه‌ده‌كه‌ین، كه ڕۆژانێك له‌م كاروانه‌دا خزمه‌تیان كردوه و ئه‌وانه‌شیی ئه‌مێستا ماندوو نه‌ناسانه له‌خه‌باتدان، له پێناوی ئه‌وه‌ی به‌باشترین شێوه ڕۆژنامه‌كه بخه‌نه‌به‌ردیدی خوێنه‌ران.
كوردستانی نوێ وه‌ك یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه‌ی پاش ڕاپه‌ڕین، دیارییه‌كی قه‌شه‌نگ و به‌نرخی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو كه پێشكه‌ش به كوردستانه‌كه‌مان كرا، له‌و چركه‌ساته‌وه تائێستا كانگای خزمه‌ت و پێگه‌یاندنی ده‌یان و سه‌دان نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوس و داهێنه‌ر و به‌هره‌مه‌ند بووه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش كه ڕۆژنامه‌یه‌كی حزبی ده‌ربه‌ست و به‌رپرس بووه، به‌ڵام هه‌رده‌م پانتاییه‌كی فراوانی ڕه‌خساندووه بۆ نوسه‌ران و قه‌ڵه‌مه ئازاد و غه‌یره حزبییه‌كانیش، سه‌رۆك مام جه‌لال له‌م مییانه‌دا ده‌فه‌رموێت (ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه له‌یه‌كێتیی گیرا، پێمخۆشه له كوردستانی نوێ‌دا بڵاو ببێته‌وه).
له‌م یاده پیرۆزه‌دا هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیتان بۆده‌خوازین، ئومێده‌وارین ئه‌م سه‌رچاوه سازگاره له‌ئه‌فراندن و پێشكه‌شكردنی په‌لكه زێڕینه‌ی خزمه‌ته‌كانی به‌رده‌وامبێت.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا...
مه‌كته‌بی ڕێكخراوه دیموكراتییه‌كانی
ی.ن.ك
ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا: وه‌ك هه‌میشه پێگه‌ی كوردستانی نوێ له لوتكه‌دابێت
ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا به‌بۆنه‌ی 28 هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ وه بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ستافی رۆژنامه‌ه‌كه ده‌كات كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ڕێزان سه‌رنوسه‌رو ده‌سته‌ی نوسه‌رانی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ
به بۆنه‌ی 28 ساڵه‌ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێێ وه گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاراسته ئه‌كه‌م ، خوازیارم ساڵی نوێێ ڕۆژنامه‌كه ببێته هه‌نگاوێكی تر بۆ خزمه‌تكردنی میدیا و كاری ڕۆژنامه گه‌ری كوردی، بۆ یه‌كێتی و دونیایی ڕۆژنامه گه‌ری ئێمه جێگایی شانازیه كه كوردستانی نوێی وه‌ك یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه‌ی كوردی دوایی ڕاپه‌ڕین بێدابڕان له گه‌یاندنی هه‌واڵ و شرۆڤه‌و شیكاری ڕووداوه‌كان به‌رده‌وامه.
ته‌نها ئه‌م به‌رده‌وامیه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ین ئه‌م ڕۆژنامه‌یه ،چه‌ند خزمه‌تی گه‌وره‌ی به دونیای ڕاگه‌یاندنی كوردی كردوه، كوردستانی نوێێ شانازی ئه‌وه‌شی به‌به‌ر ئه‌بڕێت كه هه‌ڤاڵ مام جه‌لال له دیارترین نوسه‌رو خوێنه‌ره جدێكانی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌بوه‌و هه‌ر جه‌نابیشیان پشتیوانی سه‌ره‌كی ڕۆژنامه‌كه و لاپه‌ڕه‌ی ئازادی ناو ڕۆژنامه‌كه‌بوه بێگومان لاپه‌ڕه‌ی ئازادی ڕۆژنامه‌كه ده‌رگاو ده‌روازه‌یه‌كی ته‌واو جیاوازبوو نوسه‌ران ئه توانن لێوه‌ی جیاواز له سیاسه‌تی یه‌كێتی دیدی ره‌خنه‌یی خۆیان ئاراسته‌ی ژیانی حزبی و كۆیی كایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌ن.
جارێكی تر پیرۆزبایی ئه‌م یاده‌تان لێ ئه‌كه‌م و خوازیارم وه‌ك هه‌میشه له‌ناو كایه‌ی ڕاگه‌یاندنی كوردیدا پێگه‌و شوێنی كوردستانی نوێی له لوتكه‌دابێت.
ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی: كوردستانی نوێ جێگه‌ی پێگه‌یاندنی رۆژنامه‌نووسانه
به‌بۆنه‌ی 28هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێوه، ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ستافی رۆژنامه‌كه ده‌كات.
ده‌قی بروسكه‌كه...
به‌ڕێز/ ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ
بابه‌ت/ پیرۆزبایی
سڵاو….
به بۆنه‌ی یادی (28) ساڵه‌ی ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ پیرۆزبایتان لێ ده‌كه‌ین، به هیوای ساڵانی داهاتوو ئه‌م كاروانه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی به‌رده‌وام بێت و بتوانن درێژه به رۆژنامه‌گه‌ری نووسراو بده‌ن، هه‌ر وه‌ك چۆن له رابردوودا پێشڕه‌و و پێشه‌نگ بوون هه‌میشه له لوتكه‌دا بن.
رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ قوتابخانه‌یه‌كی فراوانی میدیایی كوردی بووه، به‌رهه‌می پێگه‌یاندنی رۆژنامه نووس له زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌كانی تری میدیای (یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان)دا دیاره .
دووباره پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی نوێ ده‌كه‌ین.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا....
ده‌زگای هه‌ڵبژاردن
ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم: كوردستانی نوێ پێشه‌نگه
له په‌یامێكدا بۆ یادی 28 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ڵێت، كوردستانی نوێ وه‌ك یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی دوای راپه‌رین و له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆك مام جه‌لال، راپه‌رینێكی تربوو به‌خاوه‌ندارێتی ی.ن.ك له بواری رۆژنامه‌گه‌ری و راگه‌یاندن، له لاپه‌ره‌كانی كوردستانی نوێ‌دا ده‌یان نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس ده‌ركه‌وتن، بۆیه كوردستانی نوێی هه‌موو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه.
ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ،ئێستا كه‌له‌ناو فه‌زایه‌كی میدیا‌و راگه‌یاندن پێشه‌نگی به كاری رۆژنامه‌گه‌ری خۆی ده‌دات، پێویسته بۆ داهاتوو به قه‌ڵه‌می بوێر و بونیاتنه‌ر هه‌نگاو بۆ باشترین بنێت و هه‌ر یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردستان بێ.
محه‌مه‌د سابیر: ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ پێشه‌نگ و سه‌ركه‌وتوو بووه
به‌بۆنه‌ی یادی 28 ساڵه‌ی ده‌رچوونی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، سیاسه‌تمه‌دار د. محه‌مه‌د سابیر پیرۆزباییه‌ك ئاڕاسته‌ی سه‌رنووسه‌ر و كادیر و ڕۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندانی كوردستانی نوێ ده‌كات كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
برای به‌ڕێز ستران عه‌بدوڵا سه‌رنوسه‌ر و كادیران و كارمه‌ندانی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ
به بۆنه‌ی رۆشنكردنی بیست و هه‌شته‌مین مۆمی یادی ده‌رچواندنی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ ی ئازیزه‌وه گه‌رمترین پیرۆزباییتان پێشكه‌ش ئه‌كه‌م .
كوردستانی نوێ كه وه‌ك یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی رۆژانه خه‌ونێكی له مێژینه‌ی سه‌رۆك مامجه‌لال بو له كوردستانی ئازاد و سه‌ربه‌ستدا ، له ماوه‌ی ته‌مه‌نی ده‌یان ساڵه‌ی دا ، خزمه‌تێكی گه‌وره‌و به‌رچاوی كردوه له به‌ره‌و پێشچونی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردییدا له هه‌مو بواره‌كاندا.
زۆرن ئه‌و بوارانه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی، كه كوردستانی نوێ تیایاندا پێشه‌نگ و سه‌ركه‌وتو بوه و جێ ده‌ستی دیاره ، هه‌ر له ره‌خساندنی پانتاییه‌كانی ئازادیی راده‌ربڕین ، ره‌خنه‌ی بیاتنه‌ر ، رچه‌شكێنی له كرانه‌وه به‌روی گۆڕانكارییه‌كانی جیهان و بیروباوه‌ڕی نوێ ، تا ئه‌گاته زه‌مینه سازیی بۆ پێكه‌وه ژیانی سیاسیی ، ئاینیی ،ته‌بایی كۆمه‌ڵایه‌تیی و چه‌ندین داهێنانی تری رۆژنامه‌گه‌ریی ، كه كوردستانی نوێ به شانازییه‌وه خاوه‌نیانه.
وه‌ك هه‌میشه سه‌رۆك مامجه‌لال دوپاتیكردۆته‌وه "راسته كوردستانی نوێ (ی.ن.ك) ده‌ری ئه‌كات ،به‌ڵام هه‌ر بۆ نوسه‌رانی یه‌كێتیی پاوان نه‌كراوه " هه‌ر بۆیه له ژماره‌ی یه‌كه‌مییه‌وه تا ئه‌مڕۆش ده‌یان نوسه‌ری تر و ئه‌وانه‌ی دیدوبۆچونه‌كانیان له‌گه‌ڵ(ی.ن.ك) دا جیاوازه ته‌نانه‌ت پێچه‌وانه‌شه ،بابه‌ت و وتار و توێژینه‌وه‌یان تیادا بڵاو كردۆته‌وه،ئه‌مه‌ش سه‌روه‌رییه‌كی مه‌زنه كه كوردستانی نوێ له مێژوی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردیی تۆماری كردوه و به شانازییه‌وه ئه‌دره‌وشێته‌وه .
له‌م یاده‌دا ئه‌وه به بیر دێنینه‌وه كوردستانی نوێ یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی كوردییه له هه‌موبواره‌كانی ژیانی كورده‌واریی قسه‌ی هه‌بوه و بوه‌ته سه‌رمه‌شقی كرانه‌وه و تازه‌گه‌ریی فیكریی و ئه‌ده‌بیی و ره‌خنه سازیی و بواره‌كانی تر و چاوی لێكراوه .
داوای پیشكه‌وتن و به‌روپێشچونی زیاتر ئه‌كه‌م بۆ رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێی ئازیز ،هه‌مو یادكردنه‌وه‌یه‌كتان هه به شادیی بێت و هه‌رده‌م سه‌ركه‌وتو بن .
براتان
دكتۆر محه‌مه‌د سابیر
ئاسۆ مامه‌ند: كوردستانی نوێ بووه‌ته مینبه‌رێك بۆ هه‌موان
په‌یامی پیرۆزبایی ئاسۆ مامه‌ند به‌بۆنه‌ی 28 ساڵه‌ی ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ-وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه..
به‌ڕێزان/ سه‌رنووسه‌ر و كادر‌و ڕۆژنامه‌نووسانی (كوردستانی نوێ)ی ئازیز
به‌بۆنه‌ی 27هه‌مین ساڵه‌ی ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی (كوردستانی نوێ) به گه‌رمی پیرۆزیاییتان لێده‌كه‌ین و ئومێده‌وارین رۆژنامه‌كه‌تان وه‌ك هه‌میشه پێشه‌نگی بزاوتی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیی بێ له كوردستان.
وه‌ك دیاره (كوردستانی نوێ) وه‌ك یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی رۆژانه، له دوای راپه‌ڕینی ساڵی 1991ی خه‌ڵكی كوردستان، بوه وێستگه و ده‌ستپێكێكی گرنگ له مێژووی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا كه توانی هه‌موو ئه‌و به‌ربه‌ستانه ببڕێ كه پێشتر ببوونه ئاسته‌نگ له به‌رده‌م به‌ره‌و پێشچوونی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا. ئه‌وه‌ش پانتاییه‌كی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی بۆ نووسه‌ر و خوێنه‌رانی كورد ره‌خساند تاكو له سایه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌دا تواناكانی خۆیان و، لایه‌نی كولتوری میلله‌ته‌كه‌یان به خوێنه‌ران ئاشنا بكه‌ن.
رۆژنامه‌ی "كوردستانی نوێ" له ماوه‌ی كاركردنیدا بووه‌ته ناوه‌ندێكی گرنگ و به كه‌ڵك بۆ پێگه‌یاندن و ناسینی چه‌ندین نووسه‌ر و رۆنامه‌نووس. هه‌روه‌ها بووه‌ته مینبه‌رێكیش بۆ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا به تایبه‌تیش؛ توێژی رۆشنبیر و ده‌سته بژێران، تاكو له‌و مینبه‌ره‌وه تواناكانی خۆیان له دوو توێی لاپه‌ڕه‌كانی كوردستانی نوێ‌دا به‌رجه‌سته‌و وێنا بكه‌ن و، خزمه‌تی ته‌واوی كایه‌ی كولتوری، مه‌عریفی، ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه‌كان بكه‌ن.
جێی خۆیه‌تی له‌م بۆنه‌یه‌دا، هه‌وڵ و كۆششه‌كانی رۆژنامه‌ی (كوردستانی نوێ) به بیری هه‌موو لایه‌ك بهێنینه‌وه كه چۆن لێبڕاوانه‌و پیشه‌ییانه، داكۆكی له پرسه نه‌ته‌وه‌یی و یشتمانییه‌كان كردووه، له‌و سۆنگه‌یه‌وه دلێرانه جه‌ختی له شوناسی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان كردووه‌ته‌وه و له‌و رووه‌وه لێبڕاوانه و به هه‌ستێكی به‌رپرسیارانه‌وه مامه‌ڵه‌ی له ته‌ك دۆسییه‌ی ئه‌و ناوچانه‌دا كردووه!
دووباره یادی 27هه‌مین ساڵه‌ی "كوردستانی نوێ"ی ئازیز له ستافی رۆژنامه‌كه و سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسان پیرۆز ده‌كه‌ین
ئاسۆ مامه‌ند
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی 2ی كه‌ركوك
خه‌سره‌و گوڵ: كوردستانی نوێ ئه‌ركی گه‌وره‌تری له‌پێشه
دكتۆر خه‌سره‌و گوڵ پیرۆزبایی له سه‌رنوسه‌رو رۆژنامه‌نوسانی كوردستانی نوێ ده‌كات و هیواخوازیشه ھه‌میشه كوردستانی نوێ ، كوردستانێكی ئاوه‌دانبێت و له‌گه‌شه‌كردندا بێت.
ده‌قی بروسكه‌كه..
به‌ڕێزان سه‌رنووسه‌رو میدیاكاران و كارمه‌ندانی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ
به بۆنه‌ی 28 ھه‌مین ساڵه‌ی ، ده‌رچواندنی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی دوای راپه‌ڕین ، گه‌رمترین پیرۆزبایتان لێده‌كه‌م ، ئومێد ده‌كه‌ین ھه‌میشه كوردستانی نوێ ، كوردستانێكی ئاوه‌دانبێت و له گه‌شه‌كردندا بێت.
لای ھه‌مووان روونه ، كوردستانی نوێ ، چه‌پكه گوڵ و دیاری رابه‌رمان ( سه‌رۆك مام جه‌لال ) بووه ، بۆیه ھه‌میشه ، رۆژنامه‌یه‌كی به‌رپرسیارو میدیایه‌كی جۆرییه ، كه له‌پاڵ ئه‌ركه پیشه‌ییه‌كه‌ی، كه گه‌یاندنی ھه‌واڵ و زانیاری و به ئاگاھێنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بووه به‌رامبه‌ر روداو پێشھاته‌كان ،
خه‌می نه‌ته‌وه‌یی بوون و پاراستنی به‌ھا كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوریی و نیشتیمانییه‌كانی فه‌رامۆش نه‌كردوه ، وه‌ك رۆژنامه‌یه‌كی سه‌نگین و به ئه‌زموون ، درێژه‌ی به كاری خۆیداو بنه‌ماكانی كاری راگه‌یاندن له راستگۆیی و وردی و پیشه‌یی بوون به‌رجه‌سته كردووه.
له‌مڕۆشدا كوردستانی نوێ ئه‌ركی گه‌وره‌تری له پێشه ، بۆ داھاتوو ش چاوه‌ڕێی گۆڕانكاری زیاترتان لێده‌كه‌ین ، كه وه‌ك ھه‌میشه قه‌ڵه‌مێكی زیندو ئازابن و پێشه‌نگبن له كاروانی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی
ھه‌رشادو سه‌ركه‌وتوبن
دكتۆر خه‌سره‌و گوڵ
نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی له یۆنان پیرۆزبایی له كوردستانی نوێ ده‌كات
به‌بۆنه‌ی یادی 28 ساڵه‌ی ده‌رچوونی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی له یۆنان پیرۆزبایی له كوردستانی نوێ ده‌كات و هیوای به‌رده‌وامبوونیان بۆ ده‌خوازێت. ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌یه:
بۆ به‌ڕێزان سه‌رنوسه‌رو ده‌سته‌ی نووسه‌ران و كارمه‌ندان و خوێنه‌رانی كوردستانی نوێی ئازیز:
له ساڵیادی ده‌رچوواندنی ژماره سفر-ی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی دوای راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی ساڵی 1991 به‌ناوی خۆمان و هه‌موو هه‌ڤاڵانمان له یۆنان پیرۆزبایتان لێده‌كه‌ین و له‌م یاده‌دا سڵاو ده‌نێرین بۆ رابه‌رو سه‌روه‌رمان جه‌نابی مام جه‌لال، كه ده‌رچواندنی كوردستانی نوێ یه‌كێكه له بیرۆكه‌و یادگارییه‌كانی جه‌نابیان و پێشه‌نگی میدیاكان بووه‌و هه‌رواش ده‌مێنێته‌وه، به‌تایبه‌تی دوای هه‌موو كۆسپ و ئاسته‌نگه‌كان كوردستانی نوێ وه‌ك چه‌پكه گوله‌كه هه‌ر به‌گه‌شی مایه‌وه.
كوردساتنی نوی له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی پڕ له شكۆ‌و سه‌روه‌ری خۆیدا خه‌رمانێكی پر به‌رهه‌می له بواری رۆژنامه‌وانی كوردیدا ده‌سته‌به‌ركردووه‌و خوێندنگه‌یه‌كیش بووه بوه بۆ پێگه‌یاندنی راگه‌یاندنكاران.
له‌م یاده جوان و نیشتمانیی و بزووتنه‌وه‌ی رۆشنبیرییدا، سڵاو له‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا به‌رده‌وامن له‌خزمه‌تكردنی كلتور‌و رۆشنبیریی و زمانی شیرینی كوردی.
هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ئه‌خوازین.
ره‌وا حه‌مه
نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
له یۆنان
سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پیرۆزبایی له كوردستانی نوێ ده‌كات
به‌بۆنه‌ی یادی 28 ساڵه‌ی ده‌رچوونی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پیرۆزباییه‌كی ئاڕاسته‌ی سه‌رنووسه‌ر و سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر و كادر و كارمه‌ندانی كوردستانی نوێ كردووه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بۆ رۆژنامه‌ی (كوردستانی نوێ)
برای به‌رێزمان ستران عه‌بدوڵا سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ و سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نوس و نوسه‌رو كادران و كارمه‌ندانی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، پیرۆزبایی گه‌رمتان لێده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی یادی 28 ساڵه‌ی ده‌رچواندنی رۆژنامه سه‌نگین و ئازیزه‌كه‌مان.
ده‌رچواندنی ئه‌م رۆژنامه رۆژانه‌یه له‌لایه‌ن ی.ن.ك و به‌پشتیوانی خودی سه‌رۆك مام جه‌لال ھه‌وڵێكی دیكه‌بوو بۆ پته‌وكردنی بنه‌ماكانی ئازادی راده‌بڕین و كاری رۆژنامه‌وانی له ھه‌رێمی كوردستان، كه ھاوشان له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی گه‌لی كوردستانی (دایك) بوونه بناغه‌ی دروستكردن و بونیادنانی ناوه‌ندی ئه‌كادیمی وه‌كو به‌شی راگه‌یاندنی په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی و تاوه‌كو ئێستاش سه‌رجه‌میان بوونه‌ته ھۆكارێك بۆ گه‌شه كردنی بواری رۆژنامه‌وانی و میدیا به سه‌رجه‌م بواره‌كانیانه‌وه له ھه‌رێمی كوردستان.
بۆ ئێمه وه‌كو ناوه‌ندێكی ئه‌كادیمی، گرنگه به‌لامانه‌وه نزیكتر و زۆرتر پێكه‌وه كاربكه‌ین و ئه‌زموونی 28 ساڵ كاری رۆژنامه‌وانی ئێوه تێكه‌ڵ به‌لایه‌نی ئه‌كادیمی بكه‌ین و پێكه‌وه بنه‌ماكانی كاری رۆژنامه‌وانی له‌ھه‌رێمی كوردستان به‌ھێزتر بكه‌ین و رۆژنامه‌نوسان و میدیاكارانمان زیاتر به‌تواناو به‌ھێزتربكه‌ین بۆ خزمه‌تكردن به‌و بواره گرنگه‌ی ژیانی سیاسی و دیموكراسی و ئیداری له‌ھه‌رێمی كوردستان، بۆئه‌وه‌ی میدیا‌و میدیاكاران له‌قه‌یران و گرفته‌كانی ئێستای بواره‌كه دوورخه‌ینه‌وه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای راستی و دروستی و خزمه‌تكردن به ھاوڵاتیان باشتر رایانبھێنین و پێیان بگه‌یه‌نین.
بۆیه ئێمه له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ئه‌م یاده پیرۆزه‌تان به ده‌رفه‌ت ده‌زانین و لێره‌وه خواستی ھاوكاری ھاوبه‌شی كاری ئاینده له‌گه‌ڵ ئێوه داواده‌كه‌ین و ئومێد ده‌كه‌ین بتوانین ھاوشانی یه‌كتر باشترین خزمه‌ت به میدیا‌و میدیاكاران به گشتی و میدیا خوێندراو به‌تایبه‌تی بكه‌ین.
دووباره به‌ناوی سه‌رۆكی زانكۆ‌و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌شه‌كانی ته‌كنیكی میدیا له په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی (په‌یمانگای دایك) و ته‌كنیكی میدیا له كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی، ساڵیادی رۆژنامه سه‌ربه‌رزه‌كه‌تان پیرۆزده‌كه‌ین و ھیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنی زیاترتان بۆ ده‌خوازین.
سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و چالاكییه‌كان
سه‌نته‌ری هاوبه‌شی لوڕ: كوردستانی نوێ له‌شكرێك خوێندكاری تێدا هه‌ڵكه‌وتووه
سه‌نته‌ری هاوبه‌شی لوڕ به بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ وه په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ستافی به‌ڕێوه‌بردنی رۆژنامه‌كه ده‌كات.
ده‌قی پیرۆزباییه‌كه...
به‌ڕێز/ ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ
بابه‌ت/ پیرۆز بایی
سڵاوێكی گه‌رم...
به‌بۆنه‌ی 28 هه‌مین ساڵیادی ده‌رچوونی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێی خۆشه‌ویسته‌وه، به‌ناوی سه‌نته‌ری هاوبه‌شیی لوڕه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراسته‌ده‌كه‌ین، ده‌ستی ماندوونه‌بوونتان ده‌گوشین، كوردستانی نوێ له‌ته‌مه‌نی پڕ به‌خششی خۆیدا، وه‌ك قوتابخانه‌یه‌كی ڕه‌سه‌نی كوردایه‌تی ، له‌شكرێك خوێندكاری هه‌ڵكه‌وتووی پێشكه‌ش به كوردستانه‌كه‌مان كردووه، هه‌میشه‌ش ماڵێكی ئاوه‌دانی هه‌موو قه‌له‌م و داهێنانه جوان و جیاوازه‌كان بووه، به‌حه‌ق كوردستانی نوێ بۆ كوردستانێكی نوێ یه، هیوادارین ئه‌م ساڵیاده پیرۆزه ،ببێت به‌خاڵێكی گرنگی وه‌رچه‌رخان له خه‌باتی ڕۆژنامه‌وانی كوردیدا،جارێكیدیكه پیرۆزبایی خۆمانتان پیشكه‌شده‌كه‌ین ، هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی زیاترتان بۆده‌خوازین.
له‌گه‌ڵ رێزدا...
سه‌نته‌ری هاوبه‌شیی لوڕ
پیرۆزبێت ساڵیادی كوردستانی نوێ
په‌یامی پیرۆزبایی دكتۆر ئەحمەد بەرزنجی به‌بۆنه‌ی 28 ساڵه‌ی ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ-وه.
شۆڕشی نوێ وكوردستانی نوێ ،دوانەیەكن لەڕەحمی یەكێتی دا لەدایك بوون ،دوای ئاشبەتاڵ نەخشەدانەروئەندازیارەكەی مامی كوردان بوو كوردستانی نوێ،هەنگاوێكی گەورە بوو بۆ خەباتێكی نوێ بەرەو دیموكراتی
سڵاو لەكوردستانی نوێ وەك یەكەم ڕۆژنامەی كوردی دوای ڕاپەڕین
سڵاو لەسەرجەم نوسەران وكادیرانی كوردستانی نوێ كەلەماوەی ڕابردوودا زۆر دڵسۆزانە ئەركی خۆیان جێ بەجێ كردوە ،بۆ زیاتر پێشخستنی كوردستانی نوێ .
سڵاو لەمام وشەهیدانی یەكێتی وجەماوەرە دڵسۆزەكەی
دكتۆر ئەحمەد بەرزنجی
یاریدەدەری سكرتێری گشتی ی ن ك
خالید دۆسكی: كوردستانی نوێ هه‌رده‌م سه‌نگی خۆی پاراستووه
به‌بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندنی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ-وه، خالید دۆسكی وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان-ی هه‌رێم، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رنووسه‌رو ده‌سته‌ی نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسانی ئه‌و رۆژنامه ئازیزه كردووه، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بروسكه‌ی پیرۆزبایی
به‌رِێزان سه‌رنووسه‌رو ده‌سته‌ی نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسانی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ
به‌بۆنه‌ی یادی 28 ساڵه‌ی ده‌رچوونی رۆژنامه‌كه‌تانه‌وه پیرۆزباییه‌كی گه‌رمتان لێده‌كه‌م.
دیاره رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، شانازیی ئه‌وه‌ی پێبرِاوه یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی دوای راپه‌رِینه مه‌زنه‌كه‌ی 1991 بێت و به‌رده‌وامیشه له ده‌رچوون. كوردستانی نوێ به‌درێژایی ته‌مه‌نی خۆی هه‌رده‌م جێگای قه‌ڵه‌مه به برِشت و بوێر‌و راستگۆكان بووه‌و یه‌كێكه له‌و میدیا كوردییانه‌ی هه‌رده‌م سه‌نگی خۆی پاراستووه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌بواری خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و بواره جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگه‌ش خزمه‌تی زۆری كردووه‌و رۆژنامه‌ی خه‌ڵك بووه‌و هه‌رده‌م جێگای بیرورِای ئازادیش بووه بۆ رۆژنامه‌نووسان و نووسه‌ران.
هیوادارم هه‌ر به‌رده‌وام بن بۆ خزمه‌تی ره‌وتی رۆژنامه‌وانی له كوردستان و چراكه‌تان هه‌ر گه‌ش بێت.
خالد دۆسكی
وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان
بروسكه‌ی پیرۆزبایی خاتوو گه‌لاوێژ بۆ ساڵیادی كوردستانی نوێ
28 چه‌پكه گوڵ بۆ یادی 28 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی كوردستانی نوێ له قووڵایی دڵمه‌وه، پیرۆزبایی یادی 28 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی سه‌وزی پڕ له سه‌روه‌ری و بۆنی مه‌ره‌كه‌ب و خشه‌ی كاغه‌ز و ته‌قه‌ته‌قی چاپخانه و وه‌نه‌وزی چه‌ند ساتێك له‌نێوان خه‌و و بێداریی رۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندان به‌دیار ژماره‌یه‌كی گه‌رم و نوێی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ-وه له هه‌مووان ده‌كه‌م. ئه‌م پیرۆزباییه‌م بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌یه كه رۆژانێك له‌م رۆژنامه‌یه‌دا كاریان كردووه، خه‌میان خواردووه، پشتگیری‌یان كردووه. بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌یه كه وه‌ك مه‌م عاشقی زین-ی وشه‌ی كوردیین و له‌و پێناوه‌دا سه‌رسه‌ختانه رووبه‌ڕووی هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان بوونه‌ته‌وه و ده‌بنه‌وه. بۆ هه‌موو ئه‌و خوێنه‌ر و خوێنه‌وارانه‌یه كه ئێستایشی پێوه‌بێت و سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو سه‌رچاوه‌ی زانین و زانیارییه، هێشتا هه‌ر به‌یانیان زوو چاوه‌ڕێی كوردستانی نوێن بۆ ئه‌وه‌ی زانست و زانیاریی نوێیان بداتێ. ده‌ستخۆشی له ستافه‌كانی پێشووترین و پێشووتر و پێشوو و ئێستا و داهاتووی رۆژنامه‌كه‌مان ده‌كه‌م، ئه‌وانه‌ی شه‌ووڕۆژیان خستووه‌ته سه‌ریه‌ك بۆ ده‌رچواندنی كوردستانێكی نوێ. له‌م یاده‌دا هیچ شتێك له‌وه به شیاوتر نازانم بیڵێم كه مامی گه‌وره وتوویه‌تی "كوردستانی نوێ زاراوه‌یه‌كی سیاسییه بۆ كوردستانێك كه هه‌زاران شه‌هید گیانی پاكیان له پێناویدا به‌خت كردووه".
گه‌لاوێژ
12/1/2018
بروسكەی پیرۆزبایی عبدالله حاجی سعید
ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ ئەو ڕۆژنامەیەیە لە یەکەم ژمارەی دەرچوونیەوە جێگەی خۆی لە دڵی خوێنەرانی و ڕۆشنبیران دا بە ئاسانی کردەوە بە پێچەوانەی سەرجەم ئەو ڕۆژنامانەی هەرێمی کوردستان دەرچووە و دەرئەچێت خوێنەر و خۆشەویستی ئەم ڕۆژنامەیە زیاتر و زیاترە ساڵ بە ساڵ وەرز بە وەرز کوردستانی نوێ ، نوێ ئەبێتەوە و جێگەی ڕەزامەندی خەڵکە هەموو بابەتە بە پێزەکانی جێگەی خۆی لە دڵی خوێنەرانی دا کردۆتەوە ، کوردستانی نوێ بۆتە مینبەری زانست و زانیاری و ڕۆشنبیری بۆ سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردەواری ئازادی تەواوی داوە بەو نوسەرانەی بابەتە جۆراوجۆرەکان بڵاو ئەکەنەوە بەبێ جیاوازی بیروباوەڕ بۆتە ڕۆژنامەیەک بۆ کوردستان بۆ یەکێتی دەنگ و ڕەنگی خۆی ڕۆژبەڕۆژ بەرەو پێشەوە ئەبات هەرگیزا و هەرگیز لە خوێندنەوەی بابەتە بەسودەکانی بێزار نابیت ئەم ڕۆژنامە خۆشەویستە سەنگ و قورساییی خۆی وای لێکرد بچێتە هەموو ماڵێکەوە بچێتە هەموو دامودەزگا و قاوەخانەکان و شوێنەگشتیەکان ئەمە جێگەی شانازیە بۆ ڕۆژنامەکە و خاوەن ئیمتیازەکانی و دەستەی بەڕێوەبردن و نوسەرەکانی ، بە بۆنەی تێپەڕبوونی (28) ساڵ ماڵەگەورەکەی میدیای کاغەزی جوانترین پیرۆزبایی پێشکەش بە خاوەن ئیمتیازەکان و دەستەی بەڕێوەبردن و لە هەموو ئەوانەی بەشدارن لە نوسینی بابەتی جۆراوجۆر لەم ڕۆژنامە خۆشەویستەدا چەپکە گوڵی ڕێز و خۆشەویستی پێشکەشە بە یادی (28) ساڵەی کوردستانی نوێ هەرشەکاوەبێت لاپەڕە ڕەنگاوڕەنگەکانی هەر بەردەوام بێت لە هۆشیارکردنەوە و ڕۆشبیرکردنی کۆمەڵگای کوردەواری ..
عبدالله حاجی سعید
یاریدەدەری سكرتێری گشتی(ی ن. ك )بۆكاروباری بازرگانی
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26