riklam

ئەنجومەنی ناوەندی لەسەر دۆخی خورماتوو راپۆرتێك ئامادە دەكات

ی.ن.ک‌‌ 01:10 PM - 2019-01-12
.

.

ئەنجومەنی ناوەندی راپۆرتێكی گشتگیر لەسەر دۆخی سیاسی و ئەمنی و رێكخستنەكانی دوزخورماتوو ئامادە دەكات. 

ئەمڕۆ 12ی كانونی دووەمی 2018، زوبێر عوسمان جێگری سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی و لیژنەی تایبەتی ئەنجومەنی ناوەندی بۆ ئامادەكردنی راپۆتی كەركوك و ناوچە دابرێندراوەكان پێشوازییان لە مەلا كەریم شكور لێپرسراوی رێكخستەنەكانی حەمرین وەفدێكی یاوەری كرد.

 سەرەتا زوبێر عوسمان بەخێرهاتنی گەرمی لێپرسراوی رێكخستنەكانی حەمرین و هەڤاڵانی یاوەری كردو رایگەیاند: لەكۆبوونەوەی فراوانی ئەنجومەنی ناوەندیدا بڕیاردرا كە سێ لیژنە بۆ ئامادەكردنی راپۆرتێكی گشتگیر لەسەر كەركوك و دوزخورماتوو خانەقین و شەنگال و مەخمورو ناوچە كوردستانیە دابرێندراوەكانی تر پێكبهێنرێت و پاش بەدواداچون و گفتوگۆكردن و تاووتوێكردنی دۆخی سیاسی و سەربازی و ئابوری و ئەمنی و ماددەی  140 كۆمەڵایەتی و ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و كاركردن لەسەر خاڵە ئەرێنی و نەرێنیەكان و سەرجەم بوارەكانیتر، دەكرێتە راپۆرتێكی تێروتەسەل و لەكۆبوونەوەی فراواندا گفتوگۆی چڕوپڕی لەسەر دەكرێ و پاش پەسەندكردنی، ئاراستەی جێگری سكرتێری گشتی و مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكرێت.

وتیشی: دوزخورماتوو لانكەی شۆڕش و خەڵكەكەی قوربانی سیاسەتە شۆڤینیەكانە و پێگەو پاییەكی گرنگی یەكێتیەو پێویستە دۆخی قەزاكە ئاسایبكرێتەوە و قەرەبوووی ماددی و معنەوی  هاووڵاتیانی بكرێتەوە.

لەبەرامبەریشدا مەلا كەریم شكور لێپرسراوی رێكخستنەكانی حەمرینی (ی.ن.ك) سوپاسی پێشوازی و بەدەنگەوە هاتن و هەستكردن بەرپرسیارێتی ئەنجومەنی ناوەندی كرد.

 وتیشی: ئەو كارەساتەی بەسەر دوزخورماتودا هاتووە هیچی كەمتر نیە لە ئەنفال. 

لە كۆبوونەوەكەدا لیژنەكەی ئەنجومەنی ناوەندی و ئەندامانی دووزخورماتوو گفتوگۆی چڕوپڕیان لەسەر (دۆخی سیاسی و ئەمنی و رێكخستەكان و  گەرانەوەی خێزانە كوردەكان بۆ ناوچەكە و قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتون كرد.

لیژنەكەی ئەنجومەنی ناوەندی وێرای دووپاتكردنەوەی پشتیوانی خۆیان بۆ رێكخستەنەكانی سنوری حەمرین راپۆرتێكی تێروتەسەل لەسەر رۆشنایی ئەو ئامار و داتا و داواكاری و راسپاردانەی خرانەڕوو ئامادە دەكات.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket