riklam

لاهور شێخ جەنگی:كوردستانی نوێ دیاری مامە بۆ رۆژنامەنوسان

ی.ن.ک‌‌ 01:04 PM - 2019-01-12
.

.

لاهور شێخ جەنگی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەرزاندن كوردستان نوێ دەكات و دەڵێت: كوردستانی نوێی لەدوای راپەڕینەوە دیاری سەرۆك مام جەلال بوو بۆ رۆژنامەنوسان بۆ ئەوەی خزمەتی ئەدەب و قەڵەمی كوردی بكەن، هەروەها فێرگەیەكیش بوو بۆ پێگەیاندنی چەندین رۆژنامەنوسی لێهاتوو. 

بەڕێزان: لەڕۆژنامەی كوردستانی نوێ 

 لەیادی ۲۸ ساڵەی دامەزراندنی ڕۆژنامەی كودستانی نوێ-دا، لێرەوە پیرۆزباییەكی گەرم ئاڕاستەی سەرنوسەرو ستافی نوسەران و پەیامنێران و تەواوی كارمەندانی رۆژنامە زێدە ئەزیزەكەتان دەكەم و دەستی ماندووبونی هەموو ئەو بەڕێزانەش دەگوشم كە لەڕابردوودا لەم رۆژنامەیەدا كاریانكردوەو رۆڵی بەرچاوی خۆیان بینیوە. 

دیارە رۆژانامەی كوردستانی نوێ فێرگەیەك بوو بۆ پێگەیاندنی چەندین رۆژنامەنوسی لێهاتوو و  بەتوانا كە خزمەتی رەوتی رۆژنامەگەری كوردی ـ یان كردوە، كوردستانی نوێ وەك یەكەمین رۆژنامەی رۆژانەی كوردی كە لەدوای راپەڕینە شكۆدارەكەی بەهاری  ۱۹۹۱دیاری سەرۆك مام جەلال بوو بۆ رۆژنامەنوسان بۆ ئەوەی خزمەتی ئەدەب و قەڵەمی كوردی بكەن. پشتیوانی لەسیاسەتی چەپكە گوڵەكەی سەرۆك مام جەلال كردوە بنەمای كاری رۆژنامەكەتان بووەو دەبێت هەر بەو شێوەیەش بمێنێتەوە لەپێناوی ئەوەی رۆژنامەیەك بێت بۆ هەموان و هەمیشە تیایدا جەخت لە بنەماكانی ئازادی و رەخنەگرتن بەزمانی گوڵ بكاتەوە. سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

لاهور شێخ جەنگی

۲٠۱۹/۱/۱۲

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket