riklam

لۆجیك فشه‌یه‌

بابەتی گۆڕاو 12:46 PM - 2019-01-12
.

.

لۆجیك فشه‌یه‌

× ئه‌گه‌ر ژیان جه‌نگ بێت، من شه‌ڕه‌كه‌ى ئه‌وه‌ڵجارى شه‌نگالم.
× زۆر زۆر داواى لێبووردن ئه‌كه‌م له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ پێم وتن سبه‌ینێ باشتره‌ له‌ ئه‌مڕۆ.
× موسته‌حیل یه‌عنى هه‌وڵ بده‌یت قه‌ناعه‌ت به‌ بێ شعورێ بكه‌ى كه‌ بێ شعوره‌.
× ئه‌ڵێن عه‌شیره‌تگه‌رى خراپه‌.. وانى یه‌ له‌ خۆتانه‌وه‌.. ئێوه‌له‌ عانى ته‌وزیعى پۆسته‌كاندا بیبینن.
× گه‌نده‌ڵى له‌ناوناچێ... له‌ مه‌سئولێكه‌وه‌ ئه‌گوازرێته‌وه‌ بۆ مه‌سئولێكى تر.
× دیلان ئه‌وه‌نده‌ هونه‌رمه‌ند بوو هه‌لوربه‌لوریشى بگوتایه‌ ئه‌یكرد به‌ شاكارێكى هونه‌رى.
× ئه‌گه‌ر له‌ بێداریشدا خه‌وى ناخۆشت بینى، مژده‌ت لێ بێ تۆ كوردێكى ئه‌سڵزاده‌ى.
× زۆر ناخۆشه‌ باسى رۆمانسییه‌تى شۆڕش بكه‌ى بۆ كه‌سێك كه‌ خۆى لیجنه‌ى ئیغتیالات بووبێ.
× ژیان له‌ ئاوده‌ست و زێرابدا ئاساییه‌، به‌شه‌رتێ سیسرك بیت.
× حیزبه‌كان ئیسپاتیان كرد لۆجیك فشه‌یه‌.
× من جگه‌ره‌ به‌ جگه‌ره‌ دائه‌گیرسێنم حكومه‌تیش موشكیله‌ به‌ موشكیله‌.
× من ئه‌گه‌ر ناوم زه‌كه‌ریا بوایه‌، كوڕه‌كه‌م ناو ئه‌نا شوقه‌كانى.
× هه‌رگیز له‌به‌رده‌م كرێكاردا مه‌ڵێ ده‌ستى ماندوو له‌سه‌ر سكى تێره‌.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket