riklam

بەغدا پارەی مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی هەرێم زیاد دەكات

کوردستان 10:21 AM - 2019-01-12
.

.

پرۆژە یاسای بودجەی عیراق گۆڕانكاری تێدا كراوەو سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانیش هەرێم دەڵێت: بەپێی گۆڕانكارییەكان كە هێشتا پرۆژەیەو پێویستە پەرلەمان پەسەندی بكات، پشكی مانگانەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە 317 ملیار دینارەوە بۆ 545 ملیار زیادكراوە.

ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆِی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ئەو گۆڕانكاریانەی ئاشكرا كرد كە لەپڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2019ی عیراق و تایبەت بەهەرێمی كوردستان ئەنجامدراون، لەوبارەیەوە نوسیویەتی: لەفەسڵی قەرەبووی فەرمانبەران، تەرخانكراوی ساڵانەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە (3 ترلیۆن و 828 ملیار) دینار بۆ (5 ترلیۆن و 448 ملیار ) دینار زیادكراوە، واتە لە (317 ملیار دینار ) مانگانەوە بۆ (454 ملیار دینار) زیادكراوە ، واتە بە جیاوازی 137 ملیار دینار مانگانە.

دەشڵێت:دەستنیشانكردنی مووچەی پێشمەرگە لەسەر بنەمای تەرخانكراوی سوپای عیراقی نەك تەنها لەسەر تەرخانكراوی مووچەی سوپای عیراقی. 

د.ئامانج رەحیم ئەوەشی رونكردۆتەوە: نەبەستنەوەی خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆران و مووچەی پێشمەرگە بەپابەندبوونی هەردوو حكومەت بە ئیلتیزامیی نەوتی نێوانیان یەكێكی دیكەیە لەگۆڕانكارییەكان.

هەروەها ئەوەشی نوسیوە: لابردنی زۆربەی ئەو دەستەواژانەی كە بەپێچەوانەی دەستوور ناوی هەرێمی كوردستانیان بەپارێزگاكانی هەرێم یان پارێزگاكانی باكوور هێنابوو، گۆڕانكارییەكی دیكەی نێو پڕۆژەیاسای بودجەیە.

ئەوەش دەڵێت: هێشتا ئەم بڕگانە پڕۆژەن و كەوتنەبواری جێبەجێكردنیان وابەستەیە بە پەسەندكردنیان لە ئەنجومەنی نوێنەران.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket