ئه‌مڕۆ له مێژوودا
جیهان 08:30 AM - 2019-01-12.
12 ی ینایه‌ر
رووداوه‌كان:
512پ.ز: جه‌نگی نێوان ماد و هه‌خامه‌نشیه‌كان، ماده‌كان شكان و دواده‌سته‌ی هه‌وادارانی (فرائورت) له‌نێوبرا.
1493: دواهه‌مین رۆژی ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی كه درا به جوله‌كه تا ناوچه‌ی سیسیلی ئیتالیا چۆڵ بكه‌ن.
1552: گه‌رده‌لولێكی سه‌خت كه به‌ر كه‌ناری رۆژئاوای هۆڵه‌نده كه‌وت و بووه هۆی كوژرانی سه‌ده‌ها كه‌س.
1684: مه‌لیكی فه‌ره‌نسه، لویسی چوارده‌هه‌م، مه‌دام مبنتبنونی ماره‌كرد.
1755: ئیمبراتۆر ئه‌لیزابێس، ژنه ئیمبراتۆری روسیا، یه‌كه‌م زانكۆی كرده‌وه له وڵاته‌كه‌یدا، له شاری سان بترسبورگ.
1773: دامه‌زراندنی یه‌كه‌م مۆزه‌خانه‌ی گشتی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له شاری چارلستۆن له ویلایه‌تی ساوپ كارولینا.
1806: فه‌ره‌نسه كشایه‌وه له ڤیه‌ننا.
1809: به‌ریتانیه‌كان له‌گه‌ڵ برتوگال و به‌رازیل گۆیانای فه‌ره‌نسیان له فه‌ره‌نسه دابڕی.
1816: فه‌ره‌نسه، خێزانی پۆناپارتی دورخسته‌وه له وڵات بۆ هه‌میشه‌یی ئه‌وه‌ش دوای شكستی ناپلیۆن پۆناپارت له‌به‌رده‌م ئینگلیز له جه‌نگی واترلۆ ساڵی 1815ز، ناپلیۆن پۆناپارت دوورخرایه‌وه بۆ دوورگه‌ی سانت هیلینا.
1820: دامه‌زراندی كۆمه‌ڵه‌ی فه‌له‌كناسی پاشایه‌تی له ئینگلته‌ره.
1872: چونه سه‌ر ته‌ختی یوحنسی چواره‌م بوو به ئیمبراتۆی ئه‌سیوبیا له ئه‌كسوم له یه‌كه‌م تاج له‌سه‌ر كردنی ئیمبراتۆری له‌و شاره‌دا له میانی 200 ساڵدا.
1876: له‌دایك بوونی (جاك له‌نده‌ن) له‌شاری (سانفرانسیسكۆ)و له‌ته‌مه‌نی (40)ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه.
1879: هێزه به‌ریتانیه‌كان، ولاتی (زۆلۆ)یان داگیركرد له باشوری ئه‌فریقیا به سه‌رۆكایه‌تی فه‌ریق چیلمسفۆرد ئه‌وه‌ش بۆ ره‌تدانه‌وه‌ی جه‌نگی زۆلۆ دژ به داگیركه‌ر.
1896: گرتنی یه‌كه‌م وێنه به تیشكی ئێكس له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، به ده‌ستی دكتۆر هنری سمیس له دیفیدسۆن له ویلایه‌تی نورس كارۆلینا.
1908: ناردنی یه‌كه‌م په‌یامی ئێستگه‌یی بۆ مه‌ودا دووره‌كان له بورجی ئیڤڵه‌وه.
1915: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكی، ئه‌و پرۆژه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له ئافره‌ت ده‌كات كه‌مافی ده‌نگدانی هه‌بێت له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
1924: ئه‌نجامدانی یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له میسر.
1932: هێزی سوپای عیراق بڕیاری په‌لاماردانی ناوچه‌ی (بارزان)ی دا‌و پاشان ناحیه‌ی (شێروان و نروری باڵا و بارزانی) دامه‌زراند له‌باشوری كوردستان.
1937: فه‌ره‌نسه بڕیارێكی ده‌ركرد به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حیزبی یه‌كیه‌تی نیشتمانی موسڵمانانی باكوری ئه‌فریقیا كه سه‌رۆكه‌كه‌ی مێالی الحاج بوو كه مه‌یلی شیوعیه‌تی هه‌بوو.
1944: كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌لمانیای نازی له شاری لینینگراد دوای ئابڵوقه‌یه‌ك كه دوو ساڵی خایاند.
1944: به‌ستنی كۆنگره له نیچوان سه‌ره‌ك وه‌زیرانی به‌ریتانی ونستۆن چرچل و سه‌رۆكی كاتی حكومه‌تی فه‌ره‌نسی شارل دیگول له مه‌راكیش له مه‌غریب كه دوو رۆژ به‌رده‌وام بووبۆ تاوتوێی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
1948: مه‌هاتما گاندی ده‌ستی كرد به دوارۆژوو گرتنی له پێناوی ئاشتیدا.
1948: كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م محه‌لی سۆپه‌ر ماركێت له به‌ریتانیا.
1950: یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت بڕیاردا به له‌سێداره‌دان بۆ دۆسیه‌كانی ناپاكی مه‌زن و سیخوڕی و تێكدان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دوژمن.
1950: ته‌ها حسێن دانرا بۆ وه‌زیری مه‌عاریف.
1952: زانكۆی تینیسی ئه‌مریكی یه‌كه‌م قوتابی ره‌ش پێستی وه‌رگرت دوای مێژوویه‌كی درێژ له جیاوازی ره‌گه‌زپه‌رستانه له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان.
1945: زه‌مینله‌رزه له میكاوا له یایان به هێزی 7,1 به پێوه‌ری رێخته‌ر كه بووه هۆی وه‌فاتی 1900 كه‌س.
1953: جه‌مال عه‌بدولناسر بڕیارێكی ده‌ركرد به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلمین.
1954: شاژنی به‌ریتانیا ئه‌لیزابێسی دووه‌م په‌رله‌مانی نیوزیله‌نده‌ی كرده‌وه.
1961: په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دژی كۆكوژی چووه باری جێبه‌جێكردنه‌وه.
1953: ده‌ستگیركردنی 9 زانای فیزیایی جوله‌كه له مۆسكۆ به تۆمه‌تی هه‌ستان به چالاكی تیرۆریستی.
1964: عه‌بید كرومی هه‌ستا به كۆده‌تا دژی سوڵتان جه‌مشیدی كوڕی عه‌بدوڵا له سه‌ڵته‌نه‌تی زنجبار.
1970: كۆتایی جه‌نگی بیافاریه له نیجیریا به هه‌ره‌س هێنانی بیافرا ته‌واو بوو، دوای یه‌ك رۆژ له راكردنی دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی ئۆجۆكۆ.
1974: راگه‌یاندنی یه‌كگرتنی نێوان تونس و لیبیا، به پێی ئه‌و رێكه‌وتنه موعه‌مه‌ر قه‌زافی رازی بوو واز له سه‌رۆكایه‌تی بهێنێت بۆ سه‌رۆكی تونسی حه‌بیب بوڕقێبه‌نه، به‌لام 24 كاتژمێری نه‌خایاندن وه بڕیار وابوو ده‌وڵه‌ته‌كه ناوبنرێت به كۆماری عه‌ره‌بی ئیسلامی.
1976: ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به زۆرینه‌ی یانزه ده‌نگ به‌رامبه‌ر به یه‌ك ده‌نگ ده‌نگیدا به رێگه‌دان به رێكخراوی رزگاریخوازی فه‌له‌ستینی ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی بێت.
1984: سه‌رله‌نوی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی (شاژلی بن جدید) به سه‌رۆكی جه‌زائیر.
1988: لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی ئه‌مریكی راپۆرتێكی درێژی پێشكه‌ش به سه‌رۆك رۆنالد ریگان كرد كه جه‌ختی ده‌كرده‌وه له گرنگیدان به په‌ره‌پێدانی سیاسه‌تی خۆچه‌ك كردنی ئه‌مریكی/ ئه‌وروپی هاوبه‌ش.
1989: زائیر عیدی ئه‌مینی سه‌رۆكی ئۆگه‌ندای ده‌ركرد.
1990: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا (گشینه‌ر) به‌توندی داوای كرد كه ڕۆژنامه‌نوسی ئه‌ڵمانی خاتو (هێلا شلومبیرگه‌ر) به‌ربدرێت له‌لایه‌ن توركیاوه.
1990: رۆمانیا حیزبی شیوعی یاساغ كرد، وه بوو به یه‌كه‌م ولات له وڵاتانی په‌یمانی وارشۆ كه ئه‌و كاره بكات دوای هه‌ره‌سهێنانی بلۆكی خۆرهه‌ڵات.
1991: تێكشكانی فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مریكی له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و مردنی سه‌رنشینه‌كه‌ی.
1992: ده‌رچونی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوی له‌لایه‌ن یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستانه‌وه.
1992: فڕاندنی تۆفیق نوری به‌گ له‌شاری سلێمانی، كه‌ئه‌ندامێكی پێشوی پاسۆك بوو، نێوبراو به‌هیچ شێوه‌یه شوێنه‌واری دیارنه‌ما.
1992: ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی باڵا، ده‌سه‌ڵاتی جه‌زائیری گرته ده‌ست دوای سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی ئیسلامیه‌كان له جه‌وله‌ی یه‌كه‌مدا له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیدا له جه‌زائیر، هه‌ستا به دان نه‌نان به هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا و گرتنی سه‌ركرده‌كانی به‌ره‌ی رزگاریخوازی ئیسلامی.
1994: ده‌ستگیركردنی كچی مالكۆلم ئێكس سه‌ركرده‌ی پێشوی ره‌ش پێسته‌كانی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و تۆمه‌تباركردنی به تیرۆركردنی سه‌ركرده‌ی ئه‌و كاته‌ی كۆمه‌ڵه‌كه لویس فورقان.
1995: سه‌ره‌تای ده‌سپێكردنی دادگاییكردنی یاریزانی تۆپی پێی ئه‌مریكی و نوێنه‌ری پێشووی ئه‌مریكا ئوجای سیمبسون به تۆمه‌تی كوشتنی عاشق و ژنی پێشووی.
1996: گه‌شتنی هێزه‌كانی روسیا بۆ بۆسنه و هه‌رسك بۆ به‌شداریكردنی سه‌پاندنی رێكه‌وتننامه‌ی دایتون بۆ ئاشتی.
1997: یه‌كگرتنی (كۆنگره‌ی نیشتمانی كوردستان) له به‌ریتانیاو (كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان) له سوید.
1998: فه‌رمانبه‌ری پێشوو له كۆشكی سپی لیندا تریب تۆمار و وته‌ی ته‌له‌فۆنی وه‌رگرت له لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكی سه‌ربه‌خۆ كینیس ستار له‌گه‌ڵ كچه هاوڕێكه‌ی مۆنیكا لوینسكی كه به درێژی باس له په‌یوه‌ندیه‌كانی خۆی ده‌كات له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بیل كلینتۆن كه به‌و هۆیه‌وه ئه‌و فه‌زیحه‌ته بلاو بوویه‌وه كه ناونرا فه‌زیحه‌تی مۆنیكا گیت.
1999: تیرۆركردنی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری راگه‌یاندنی ئه‌لبانه‌كانی كۆسۆڤۆ ئه‌نوه‌ر مالیوكی كه ده‌ستی تاوان درێژكرا بۆ ده‌سه‌لاتدارانی ێربیا.
1995: زه‌مین له‌رزه‌یه‌كی توند له كوبی له یابان كه بووه هۆی كوژرانی 5092كه‌س.
2008: له‌سه‌ر داوای كورد ئاڵای عیراق گۆرانی به‌سه‌ردا دێت و هه‌رسی ئه‌ستێره‌ی هێمای حیزبی به‌عسی لی لادرا.
2010: تیرۆركردنی زانای ئه‌تۆمی ئێرانی مه‌سعود محه‌مه‌دی به ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ماڵه‌كه‌یدا.
2011: سه‌ره‌ك وه‌زیرانی كوێت شێخ ناێر المحمد الاحمد الێباح سه‌ردانی عیراقی كرد كه ئه‌وه یه‌كه‌م سه‌ردان بوو له لایه‌ن سه‌رۆكێكی كوه‌یتیه‌وه بۆ عیراق له دوای هێرشی عیراق بۆ سه‌ر كویچت له ساڵی 1990ز.
2010: زه‌مینله‌رزه‌یه‌ك له هایتی كه هێزه‌كه‌ی گه‌شته 7 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر.
له‌دایكبوون:
1580: د. فان هیلموت زانای به‌لجیكی له زانستی رووه‌ك و پزیشكیدا.
1729: ئیدموند بیرك، نوسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری به‌ریتانی.
1751: مه‌لیك فردیناندوی یه‌كه‌م، مه‌لیكی مه‌مله‌كه‌تی ێه‌قه‌لیه‌تان.
1810: مه‌لیك فرنیناندوی دووه‌م، مه‌لیكی مه‌مله‌كه‌تی ێه‌قه‌لیه‌تان.
1876: جاك له‌نده‌ن، رۆماننوسی ئه‌مریكی.
1893: هیرمان گورینگ، دامه‌زرێنه‌ری پۆلیسی نهیچنی ئه‌ڵمانی(جۆستابۆ) له سه‌رده‌می ئه‌دۆلف هێتله‌ر.
1899: بول مۆله‌ر، زانای كیمیای سویسری و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی1948ز.
1903: ئیجور فاسیلیفچ خرشانۆف، زانای وزه‌ی ئه‌تۆمی روسی.
1912: ئیبراهیم حه‌موده، ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی میسری.
1931: ره‌شید عه‌لامه، ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری لوبنانی.
1933: كمال الجنزوری، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی میسر.
1936: ئیم‌یل لحود، سه‌ركۆماری لوبنان.
1937: میكال میسخی، یاریزانی تۆپی پێی سۆڤیه‌تی.
1941: لونگ جه‌ن بولدری، گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری ئه‌دای ده‌نگی به‌ریتانی.
1944: جو فریزه‌ر، یاریزانی مشته‌كۆڵه‌ی ئه‌مریكی.
1945: ئه‌مه‌ل ئیبراهیم، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1948: عزیز الدویك، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی فه‌له‌ستینی.
1949: ئوتمار هیتسفیلد، یاریزان و راهێنه‌ری تۆپی پێی ئه‌ڵمانی.
1958: ئیقبال نه‌عیم، ژنه ئه‌كته‌ری عیراقی.
1966: ئۆلیڤه‌ر مارتینیز، ئه‌كته‌ری فه‌ره‌نسی.
1968: عبدالله دیدان، ئه‌كته‌ری مه‌غریبی.
1968: جونیچی ماسدا، ئاوازدانه‌ری یابانی.
1970: روبیر فازل، سه‌رمایه‌دار و سیاسه‌تمه‌داری لوبنانی.
1978: بونافینتور كالو،یاریزانی تۆپی پێی ئیفواری.
1986: نییتو، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.
1987: علی المشموم، یاریزانی تۆپی پێی كوێتی.
1987: سالفاتوری سیریگو، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.
1992: ئیسحاق بلفوزیل، یاریزانی تۆپی پێی فه‌ره‌نسی.
وه‌فات:
1519: ماكسیملیانی یه‌كه‌م، ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریه‌تی رۆمانی پیرۆز.
1665: بییر دی فیرما، زانای بیركاری و پارێزه‌ری فه‌ره‌نسی.
1834: ویلیا‌م گرنفیل، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی به‌ریتانیا.
1909: هیرمان مینكۆفسكی، زانای بیركاری ئه‌ڵمانی.
1946: ێه‌فیه زه‌غلول، خێزای سه‌ركرده سه‌عد زه‌غلول.
1962: شێخ تاهیری شوشی، شاعیری كورد
1976: ئه‌جاسا كریستی، نوسه‌ری به‌ناوبانگی ئینگلیزی له بواری رۆمانی پۆلیسیدا.
1986: ئاسیا داگر، ئه‌كته‌ر و به‌رهه‌م هێنی میسری به نه‌ژاد لوبنانی.
1990: ئیحسان عه‌بدولقدوس، نوسه‌ری میسری.
2000: شێخ محه‌مه‌د كوڕی شێخ حسێنی به‌رزنجی (ع.ح.ب) شاعیری كورد له سلێمانی.
2005: له‌یلا فه‌وزی، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
2005: ئه‌مریش بوری، ژنه ئه‌كته‌ری هیندی.
2009: كلود بیری، ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌ر و به‌رهه‌مهێنی سینه‌ما، فه‌ره‌نسی.
2010: مه‌سعود محه‌مه‌دی، زانای ئێرانی له فیزیای ته‌نۆكه‌كاندا.
2010: دانیالی كوڕی سه‌عید، فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژی شۆڕشی زنجبار له زنجبار له ته‌نزانیا.
رۆژی لاوانی نیشتمانی له هیند.
PUKmedia ئا/ حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24