riklam

خانه‌نشینێكی سه‌ربازی به‌فیشه‌ك خۆی كوشت

کوردستان 12:04 AM - 2019-01-12
.

.

هاووڵاتیه‌كی خانه‌نشین له‌ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ به‌فیشه‌كێك كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا.

رائد عه‌لی جه‌مال قه‌دوری وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاندوه‌:" ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ته‌رمی هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی (حه‌مید حسین عبد محمد) له‌دایكبووی 1968هێنرایه‌پزیشكی دادوه‌ری قه‌زای كه‌لار كه‌به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدابوو

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌:" به‌وته‌ی كه‌سوكاری ناوبراو دانیشتووی ناحییه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌یه‌و خانه نشینی سه‌ربازیه‌   به‌چه‌كی كڵاشكۆف فیشه‌كی به‌خۆیه‌وه‌ ناوه‌و له‌ ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستداوه‌".

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:"به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناحییه‌ی ناوبراو سنووری گه‌رمیان نیه‌ پۆلیسی ناحیه‌كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌هۆكاری حاڵه‌ته‌كه‌ ده‌كات".

 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket