riklam

ئەڵمانیا.. بەهۆی هەڕەشەوە چەندین دادگای چۆڵکرا

جیهان 10:13 PM - 2019-01-11
.

.

ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی بڵاویکردەوە دوای زنجیرەیەک هەڕەشە لەڕێگەی نامەی ئەلکترۆنیەوە  دادگاکانی"پوتسدام"ی نزیک بەرلین و دادگای شارەکانی ماگدیبۆرگ و ئێرفۆرت و کیل چۆڵکرا.

لەهەواڵەکەدا هاتوە دوای زنجیرەیەک هەڕەشەی ئەلکترۆنی کە بۆ چەند دادگایەکی ئەڵمانیا نێردرابوو  بەیانی ئەمڕۆ هەینی 11ی  كانونی دووەمی 2019 ژمارەیەک لە دادگای شارەکان چۆڵکران  لەم بارەیەوە پۆلیسی ئەڵمانیا چۆڵکردنی دادگاکانی شاری پوتسدام و ماگدیبۆرگ و ئیرفۆرت و ڤیسبادن و کیل"ی پشتڕاست کردەوەو ڕایانگەیاند، ئەو چۆڵکردنە بەهۆی نامەی هەڕەشە ئامێزی ئەلکترۆنیەوە بووە بۆ ئەو دادگایانە.

بەپێی زانیاریەکانی پۆلیسی ماگدیبۆرگ ناوەڕۆکی ئەو نامانە کەلەلایەن کەسانی نادیارەوە نێردراون هەڕەشەی هێرشی تیرۆرستی لەسەر ئاستی ئەڵمانیا تیابووە بەو هۆیەشەوە نزیکەی 200 کەس لەدادگای پۆتسدام چونەتە دەرەوەی دادگاکەو ناوچەکەی دەوروبەری قەدەغەکراوەو بەسەگی پۆلیسی کێوماڵکراوە،هەمانکات دادگای ئیرفۆرت و کیل و ڤیسبادن چۆڵکراوەو نزیکەی 30 کارمەند لەتەلاری دادگای ئیرفۆرت چونەتە دەرەوەی دادگاکە ئاماژە بەوەش دراوە بەر لەچەند هەفتەیەک دادگاکانی تری هەرێمی "شلیزفیگ - هۆلشتاین" هەمان نامەی هەڕەشەیان پێگەیشتووە و پۆلیسیش تا ئێستا چاودێری ڕەوشەکە دەکات.


PUKmedia شیهاب عوسمان – ئەڵمانیا:

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket