riklam

سەنتەری هاوبەشی لوڕ: كوردستانی نوێ لەشكرێك خوێندكاری تێدا هەڵكەوتووە

ی.ن.ک‌‌ 10:06 PM - 2019-01-11
.

.

سەنتەری هاوبەشی لوڕ بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێ وە پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی ستافی بەڕێوەبردنی رۆژنامەكە دەكات.

دەقی پیرۆزباییەكە...

بەڕێز/ ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ
بابەت/ پیرۆز بایی
سڵاوێكی گەرم...

بەبۆنەی (٢٨ )هەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێی خۆشەویستەوە، بەناوی سەنتەری هاوبەشیی لوڕەوە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراستەدەكەین، دەستی ماندوونەبوونتان دەگوشین، كوردستانی نوێ لەتەمەنی پڕ بەخششی خۆیدا، وەك قوتابخانەیەكی ڕەسەنی كوردایەتی ، لەشكرێك خوێندكاری هەڵكەوتووی پێشكەش بە كوردستانەكەمان كردووە، هەمیشەش ماڵێكی ئاوەدانی هەموو قەلەم و داهێنانە جوان و جیاوازەكان بووە،  بەحەق كوردستانی نوێ بۆ كوردستانێكی نوێ یە، هیوادارین ئەم ساڵیادە پیرۆزە ،ببێت بەخاڵێكی گرنگی وەرچەرخان لە خەباتی ڕۆژنامەوانی كوردیدا،جارێكیدیكە پیرۆزبایی خۆمانتان پیشكەشدەكەین ، هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنی زیاترتان بۆدەخوازین.

لەگەڵ رێزدا...
سەنتەری هاوبەشیی لوڕ


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket