riklam

سەعدی ئەحمەد پیرە پیرۆزبایی لە كوردستانی نوێ دەكات

ی.ن.ک‌‌ 09:47 PM - 2019-01-11
.

.

سەعدی ئەحمەد پیرە بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندییەوە پیرۆزبایی لە رۆژنامەی كوردستانی نوێ دەكات.

دەقی پیرۆزباییەكە...

بەبۆنەی بیست وھەشتەمین ساڵیادی دەرچوونی ژمارە (سفر)ی یەكەم رۆژنامەی روژانەی كوردی دوای راپەرینی بەھاری ساڵی ١٩٩١ رۆژنامە ئازیزەكەی (كوردستانی نوێ) لە ناخەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و ستاف و كارمەندانی ئەم رۆژنامە خۆشەویستە دەكەم.

لەو ھەموو ساڵەی رابردوودا (كوردستانی نوێ) پێ بە پێ لەگەڵ قۆناغە جیاوازەكانی سیاسی و ئابووری و رۆشنبیری ھەمیشە لە پێشەوەی كاروانی خەباتی رۆژنامەگەری و رۆشنبیری بەردەوامی داوە بەو پەیامە روونەی كە ساڵەھایە كردویەتی بە دروشم كە خۆی لە راستی و دروستی زانیاریەكانی و ئازادی رادەربڕین و ڕای جیاواز دەبینێتەوە، بۆیە ھەمیشە وەك سەكۆی ئازادیخوازان وبڵندگۆی چین و توێژە جیاوازەكان بووە.

كوردستانی نوێ، فێرگەیەكی گەورەی ژمارەیەكی زۆر لە رۆژنامەوانان و مینبەرێكی كراوەی نووسەرانی كوردستان بووە لە دەرەوە و ناوەوە، سەرچاوەیەكی باوەرپێكراویش بووە بۆ زۆر لە كەناڵ و دەزگاو دامەزراوەی میدیایی.

جارێكی تر، پیرۆزباییتان لێدەكەم، دەستی یەكەبە یەكەی تەواوی خێزانە ماندوونەناسەكەی ئەم  رۆژنامە ئازیزەمان دەگووشم و ھیوای سەركەوتن و پێشكەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم، سەری رێز و وەفاش بۆ ھەموو ئەو تێكۆشەر و ئازیزانە دادەنوێنم كە رۆژێك لە رۆژان لە رۆژنامەی كوردستانی نوێ كاریان كردووە یان بە نووكی قەڵەمە بەبڕشتەكانیان لاپەرەكانی ئەم رۆژنامەیان پڕشنگدار كردووە.

سەعدی ئەحمەد پیرە


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket