riklam

خاتوو شاناز: كوردستانی نوێ سەكۆی رەخنەو رەخنە لەخۆگرتن بووە

ی.ن.ک‌‌ 09:32 PM - 2019-01-11
.

.

بەبۆنەی 28هەمین ساڵیادی دامەزراندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێ وە، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی ستافی بەڕێوەبردنی رۆژنامەكە دەكات.

دەقی پیرۆزبایی نامەكە...

پیرۆزە یادی 28 هەمین ساڵەی دەرچوونی یەكەم ژمارەی رۆژنامەی كوردستانی نوێ، بەڕێزان سەرنوسەرو دەستەی نوسەران و تەواوی ستافی ئازیزی رۆژنامەی كوردستانی نوێ، لە قوڵای ناخمەوە پیرۆزبای یادی 28 هەمین ساڵڕۆژی دەرچوونی یەكەم ژمارەی رۆژنامەكەتان لێدەكەم  ، هیوادارم تەمەنی كاری ئەم رۆژنامە بەپێزە درێژبێ و بەردەوام بێت لە خزمەتكردنی  كۆمەڵانی خەڵك و رێباز بەرزو پیرۆزەكەی یەكێتییەكەی مامی كوردایەتی.

رۆژنامەكەی كوردستانی نوێ لە ماوەی تەمەنی خۆیدا ، سەرباری ئەوەی زمان حاڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە ، بەڵام سەكۆیەكی گرنگی هەڵخستنی دەرفەتی رەخنەو رەخنەلەخۆگرتن بووە ، تەنانەت پانتای ئازادی لەم رۆژنامەیەدا هێندە فراوان بووە كە دەرفەتی خولقاندووە بۆ ئەو قەڵەمانەی رەخنەیان لە یەكێتیش گرتووە ، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت كە رۆژنامەی كوردستانی نوێ دوور لە دۆگمای سیاسی درێژەی بەخەباتی كاری رۆژنامەگەری خۆیداوە و رۆڵی بونیادنەری هەبووە لە زیادكردنی پانتای ئازادی بۆ رۆژنامەنوسانی كوردستان.

ئەمڕۆش كە رۆژنامە ئازیزەكەتان مۆمی 28 هەمین ساڵەی تەمەنی خۆی دادەگیرسێنێت، بەهیوام هەردەم بەردەوام بن لەكارو خەباتی بێوچانتان و بەمۆراڵ بەرزی رۆژنامەنوسی نموونەبن بۆ ئەم سەردەمی كاری رۆژنامەگەری لە كوردستاندا و مێژوو وەك : رابردووی تەمەنتان بخولقێنن ، دووبارە بەرزو پیرۆزبێت.
یادی رۆژنامە سەوزەكەی كوردستانی نوێی ئازیز .

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

11-1-2019

PUKmedia

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket