riklam

مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان: كوردستانی نوێ دیارییەكی بە نرخی یەكێتییە

ی.ن.ک‌‌ 09:21 PM - 2019-01-11
.

.

مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكانی یەكێتی پیرۆزبایی 28هەمین ساڵیادی دامەزراندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێ دەكات.

دەقی پیرۆزبایی نامەكە...

بەڕێز/ سەرنووسەری ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ
بابەت/ پیرۆز بایی

سڵاوێكی گەرم...

لە (٢٨)ە هەمین ساڵیادی كوردستانی نوێی ئازیزدا، بەناوی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتیەكان و سەرجەم ڕێكخراوەكانی سەربەمەكتەبەكەمانەوە، چەپكە گوڵی پیرۆزبایی خۆمانتان پێشكەشدەكەین، دەستخۆشی و ماندونەبوونی و سڵاو پێزانینمان، ئاراستەی سەرجەم ئەوبەڕێزانەدەكەین، كە ڕۆژانێك لەم كاروانەدا خزمەتیان كردوە و ئەوانەشیی ئەمێستا ماندوو نەناسانە لەخەباتدان، لە پێناوی ئەوەی بەباشترین شێوە ڕۆژنامەكە بخەنەبەردیدی خوێنەران.

كوردستانی نوێ وەك یەكەم ڕۆژنامەی ڕۆژانەی پاش ڕاپەڕین، دیارییەكی قەشەنگ و بەنرخی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو كە پێشكەش بە كوردستانەكەمان كرا، لەو چركەساتەوە تائێستا كانگای خزمەت و پێگەیاندنی دەیان و سەدان نوسەر و ڕۆژنامەنوس و داهێنەر و بەهرەمەند بووە، سەرباری ئەوەش كە ڕۆژنامەیەكی حزبی دەربەست و بەرپرس بووە، بەڵام هەردەم پانتاییەكی فراوانی ڕەخساندووە بۆ نوسەران و قەڵەمە ئازاد و غەیرە حزبییەكانیش، سەرۆك مام جەلال لەم مییانەدا دەفەرموێت (ئەگەر ڕەخنە لەیەكێتیی گیرا، پێمخۆشە لە كوردستانی نوێدا بڵاو ببێتەوە).

لەم یادە پیرۆزەدا هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆدەخوازین، ئومێدەوارین ئەم سەرچاوە سازگارە لەئەفراندن و پێشكەشكردنی پەلكە زێڕینەی خزمەتەكانی بەردەوامبێت.


لەگەڵ ڕێزدا...
مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتییەكانی
ی.ن.ك


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket