riklam

رەفعەت عەبدوڵا: وەك هەمیشە پێگەی كوردستانی نوێ لە لوتكەدابێت

ی.ن.ک‌‌ 09:02 PM - 2019-01-11
.

.

رەفعەت عەبدوڵا بەبۆنەی 28 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێ وە بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ستافی رۆژنامەەكە دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەڕێزان سەرنوسەرو دەستەی نوسەرانی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ

بە بۆنەی (٢٨) ساڵەڕۆژنامەی كوردستانی نوێێ وە گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە ئەكەم ، خوازیارم ساڵی نوێێ ڕۆژنامەكە ببێتە هەنگاوێكی تر بۆ خزمەتكردنی میدیا و كاری ڕۆژنامە گەری كوردی، بۆ یەكێتی و دونیایی ڕۆژنامە گەری ئێمە جێگایی شانازیە كە كوردستانی نوێی وەك یەكەمین ڕۆژنامەی ڕۆژانەی كوردی دوایی ڕاپەڕین بێدابڕان لە گەیاندنی هەواڵ و شرۆڤەو شیكاری ڕووداوەكان بەردەوامە.

تەنها ئەم بەردەوامیە بەسە بۆ ئەوەی تێبگەین ئەم ڕۆژنامەیە ،چەند خزمەتی گەورەی بە دونیای ڕاگەیاندنی كوردی كردوە، كوردستانی نوێێ شانازی ئەوەشی بەبەر ئەبڕێت كە هەڤاڵ مام جەلال لە دیارترین نوسەرو خوێنەرە جدێكانی ئەم ڕۆژنامەیەبوەو هەر جەنابیشیان پشتیوانی سەرەكی ڕۆژنامەكە و لاپەڕەی ئازادی ناو ڕۆژنامەكەبوە بێگومان لاپەڕەی ئازادی ڕۆژنامەكە دەرگاو دەروازەیەكی تەواو جیاوازبوو نوسەران ئە توانن لێوەی جیاواز لە سیاسەتی یەكێتی دیدی رەخنەیی خۆیان ئاراستەی ژیانی حزبی و كۆیی كایەی كۆمەڵایەتی بكەن.

جارێكی تر پیرۆزبایی ئەم یادەتان لێ ئەكەم و خوازیارم وەك هەمیشە لەناو كایەی ڕاگەیاندنی كوردیدا پێگەو شوێنی كوردستانی نوێی لە لوتكەدابێت.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket