riklam

دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی: كوردستانی نوێ جێگەی پێگەیاندنی رۆژنامەنووسانە

ی.ن.ک‌‌ 08:36 PM - 2019-01-11
.

.

بەبۆنەی 28هەمین ساڵیادی دامەزراندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێوە، دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ستافی رۆژنامەكە دەكات.

دەقی بروسكەكە...

بەڕێز/ ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ
بابەت/ پیرۆزبایی
سڵاو….

بە بۆنەی یادی (28) ساڵەی دەرچوونی رۆژنامەی كوردستانی نوێ پیرۆزبایتان لێ دەكەین، بە هیوای ساڵانی داهاتوو ئەم كاروانەی رۆژنامەگەری كوردی بەردەوام بێت و بتوانن درێژە بە رۆژنامەگەری نووسراو بدەن، هەر وەك چۆن لە رابردوودا پێشڕەو و پێشەنگ بوون هەمیشە لە لوتكەدا بن.
 رۆژنامەی كوردستانی نوێ قوتابخانەیەكی فراوانی میدیایی كوردی بووە، بەرهەمی پێگەیاندنی رۆژنامە نووس لە زۆربەی كەناڵەكانی تری میدیای (یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان)دا دیارە .

دووبارە پیرۆزبایی لە سەرجەم رۆژنامەنووسانی كوردستانی نوێ دەكەین.

لەگەڵ ڕێزدا....

دەزگای هەڵبژاردن


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket