riklam

رەهبەر سەید برایم: كوردستانی نوێ پێشەنگە

ی.ن.ک‌‌ 08:22 PM - 2019-01-11
.

.

لە پەیامێكدا بۆ یادی 28 ساڵەی دامەزراندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێ‌ رەهبەر سەید برایم ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی دەڵێت، كوردستانی نوێ‌ وەك یەكەم رۆژنامەی كوردی دوای راپەرین و لەسەر دەستی سەرۆك مام جەلال، راپەرینێكی تربوو بەخاوەندارێتی ی.ن.ك لە بواری رۆژنامەگەری و راگەیاندن، لە لاپەرەكانی كوردستانی نوێدا دەیان نووسەر و رۆژنامەنووس دەركەوتن، بۆیە كوردستانی نوێی هەموو كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانە.

رەهبەر سەید برایم ئاماژەی بەوەشكردووە، كە رۆژنامەی كوردستانی نوێ‌،ئێستا كەلەناو فەزایەكی میدیاو راگەیاندن پێشەنگی بە كاری رۆژنامەگەری خۆی دەدات، پێویستە بۆ داهاتوو بە قەڵەمی بوێر و بونیاتنەر هەنگاو بۆ باشترین بنێت و هەر یەكەم رۆژنامەی كوردستان بێ‌.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket