riklam

حەمید بەدرخان:كوردستانی نوێ مۆمی 28 ساڵەی دەكوژێنێتەوە

کوردستان 08:08 PM - 2019-01-11
.

.

28ساڵ  خزمەتی رۆژنامەنووسی كوردی و دنیای رۆژنامەنووسانی كوردستان، بەدرێژایی دەرچوونی رۆژنامەی كوردستانی نوی لە ژمارە بەراییەكانی دەرچونی كوردستانی نوێ لە خولی یەكەم 1992- 1996 لە چاپخانەی رۆشنیری هەولێر ، تا دوا ژمارەی لە 31ئابی 1996 چاپكرا ، خولی دووەم لە ساڵی 1996ەوە  بەدواوە لە چاپخانەی سەركەوتن و زانكۆی سلێمانی چاپكرا ، خولی سێیەم سەردەمی زێڕینی رۆژنامەی رۆژانەی كوردستانی نوێیە ،كاتێك ساڵی 2001بوو بە خاوەنی چاپخانەی خۆی ...جێگای شانازییە كە شەرەفی 12 ساڵ كاركردنی شەوانەم پێبڕاوە وەكو كارمەندێكی چاپخانە ...لە هەولێر و سلێمانی ،جگە لە كوردستانی نوێ و الاتحاد وگۆڤاری  پشووی كوردستانی نوێ و ئەوانیدیكە ....

28ساڵە جگەلە  سەدان بابەتی بڵاوكراوەم لەو رۆژنامەیە ، بۆ یەك رۆژیش دانەبڕاوم لە خوێندنەوە و سەرنج و تێبینیم بۆی ...دەستی ماندووبوونتان دەكوشم ، پیرۆزبایی لە هاوڕێی سەردەمی خوێندكاریم ،ستران عەبدوڵڵا سەرنووسەری كوردستانی نوێ دەكەم ، كە لێبڕاوانە و ماندوونەناسانە لەگەڵ قەیرانی دارایی نەیهێشت بەوەستێ یا دوابكەوێ ، كوردستانی نوێ دایكی رۆژنامەكانی دوای راپەڕینی 1991، بەهیواین كوردستانی نوی لە یادی دەرچوونیدا هەفتانە دوو دوور لە سیاسەت ، وەكو رۆژانی هەینی و شەممە ،پشوویەك بێت و هەمەرەنگ بێت ...

لە جێگای خۆیەتی هەروەكو سەرنووسەری كوردستانی نوێ پێشنیاری دەرچواندنی هەفتەنامەی پەریستانی بۆ منداڵانكردوە ...دەستتانخۆشبێت ماندوونەناسانی ئێشكگر، لە یادی 28 ساڵەی كوردستانی نوێ سڵاو لە گیانی پاكی مام خالند یەكەمین كارمەندی چاپخانە لە چاپخانەی رۆشنیری و خالید  مەنتك ، شوفێری ناوەندی راگەیاندن لە كوردستانی نوێ ...

حەمید بەدرخان

ئەڵمانیا


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket