riklam

كۆسرەت رەسول عەلی:كوردستانی نوێ خاوەن سەنگ و قوڕسایی خۆیەتی

ی.ن.ک‌‌ 08:00 PM - 2019-01-11
.

.

بەبۆنەی 28هەمین ساڵیادی رۆژنامەی كوردستانی نوێوە كۆسرە رەسوڵ عەلی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی نووسەران و رۆژنامەنووسان و ستافی نووسین و ستافی كارگێڕی رۆژنامەكە دەكات.

دەقی پەیامەكە...

لە بیرەوەری بیست و هەشتەمین ساڵڕۆژی دەرچوونی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ، یەكەم رۆژنامەی رۆژانەی كوردی و یەكەم رۆژنامەی دوای ڕاپەڕین، پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی نووسەران و رۆژنامەنووسان و ستافی نووسین و ستافی كارگێڕی كوردستانی  نوێ دەكەم و هیواخوازم پێشەنگ بن لە گەیاندنی ئەركی ڕۆژنامەنووسییانەی خۆتان.

بیست و هەشت ساڵ لەمەوبەر، لە هەولێری پایتەخت، بە بەشداری نووسەران و رۆژنامەنووسانی دڵسۆزو كارامە، لە كاتێكدا هێشتا راپەرین لە سەرەتای گەیشتن بە ئامانجەكانی بوو، یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە دەستپێشخەرییەكی ناوازەیدا ڕۆژنامەی كوردستانی نوێی وەك یەكەم دیاری لەبواری راگەیاندن پێشكەشی خوێنەرانی كورد كرد.

ئەمڕۆ لەناو لێشاوێك لە میدیاو لە بەرامبەر پێشكەوتنە تەكنەلۆژییەكاندا، هێشتا كوردستانی نوێ ڕۆژنامەیەكی خاوەن سەنگ و قوڕسایی خۆیەتی و پێویستە بۆ لەمەودوا، بە پێداچوونەوە بە دۆخی نوێی میدیا لەكوردستان و گۆڕانكاری و پێشهاتە چاوەڕوانكراوو ئەگەرە نوێكان، كوردستانی نوێ لە قالبێكی نوێدا بەردەوام بێ و وەك هەمیشە كوردستانی نوێی هەموو چین و توێژە جیاوازەكان بێ.

جارێكی تر پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی هەموو ئەوانە دەكەم كە لەیەكەم ڕۆژی دەرچوونیەوە تا ئەمڕۆ لەكوردستانی نوێ كاریان كردووەو خزمەتیان كردووە.

‎كۆسرەت ڕەسول عەلی

جێگری سكرتێری گشتی

یەكێتی نیشتمانی كوردستان


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket