riklam

محه‌مه‌د سابیر: ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ پێشه‌نگ و سه‌ركه‌وتوو بووه‌

ی.ن.ک‌‌ 05:15 PM - 2019-01-11
.

.

به‌بۆنه‌ی یادی 28 ساڵه‌ی ده‌رچوونی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، سیاسه‌تمه‌دار د. محه‌مه‌د سابیر پیرۆزباییه‌ك ئاڕاسته‌ی سه‌رنووسه‌ر و كادیر و ڕۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندانی كوردستانی نوێ ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

برای به‌ڕێز ستران عه‌بدوڵا سه‌رنوسه‌ر و كادیران و كارمه‌ندانی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ

به‌ بۆنه‌ی رۆشنكردنی  بیست و هه‌شته‌مین مۆمی یادی ده‌رچواندنی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ ی ئازیزه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزباییتان پێشكه‌ش ئه‌كه‌م .
كوردستانی نوێ كه‌ وه‌ك یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی رۆژانه‌  خه‌ونێكی له‌ مێژینه‌ی  سه‌رۆك  مامجه‌لال بو له‌ كوردستانی ئازاد و سه‌ربه‌ستدا ، له‌ ماوه‌ی ته‌مه‌نی ده‌یان ساڵه‌ی دا ، خزمه‌تێكی گه‌وره‌و به‌رچاوی كردوه‌ له‌ به‌ره‌و پێشچونی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردییدا  له‌ هه‌مو بواره‌كاندا.

زۆرن ئه‌و بوارانه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی، كه‌ كوردستانی نوێ تیایاندا پێشه‌نگ و سه‌ركه‌وتو بوه‌  و جێ ده‌ستی دیاره‌ ، هه‌ر له‌ ره‌خساندنی پانتاییه‌كانی ئازادیی راده‌ربڕین ، ره‌خنه‌ی بیاتنه‌ر ، رچه‌شكێنی له‌ كرانه‌وه‌ به‌روی گۆڕانكارییه‌كانی جیهان و بیروباوه‌ڕی نوێ ، تا ئه‌گاته‌  زه‌مینه‌ سازیی بۆ پێكه‌وه‌ ژیانی  سیاسیی ،  ئاینیی ،ته‌بایی كۆمه‌ڵایه‌تیی و چه‌ندین داهێنانی تری رۆژنامه‌گه‌ریی ، كه‌ كوردستانی نوێ به‌ شانازییه‌وه‌ خاوه‌نیانه‌.

وه‌ك هه‌میشه‌ سه‌رۆك مامجه‌لال دوپاتیكردۆته‌وه‌ "راسته‌ كوردستانی نوێ (ی.ن.ك) ده‌ری ئه‌كات  ،به‌ڵام هه‌ر بۆ نوسه‌رانی یه‌كێتیی پاوان نه‌كراوه‌ " هه‌ر بۆیه‌ له‌ ژماره‌ی یه‌كه‌مییه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆش ده‌یان نوسه‌ری تر و ئه‌وانه‌ی دیدوبۆچونه‌كانیان له‌گه‌ڵ(ی.ن.ك) دا جیاوازه‌  ته‌نانه‌ت پێچه‌وانه‌شه‌ ،بابه‌ت و وتار و توێژینه‌وه‌یان  تیادا بڵاو كردۆته‌وه‌،ئه‌مه‌ش سه‌روه‌رییه‌كی مه‌زنه‌ كه‌ كوردستانی نوێ  له‌ مێژوی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردیی تۆماری كردوه‌ و به‌ شانازییه‌وه‌ ئه‌دره‌وشێته‌وه‌ .

له‌م یاده‌دا ئه‌وه‌ به‌ بیر دێنینه‌وه‌  كوردستانی نوێ  یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی كوردییه‌ له‌ هه‌موبواره‌كانی ژیانی كورده‌واریی قسه‌ی هه‌بوه‌ و بوه‌ته‌ سه‌رمه‌شقی كرانه‌وه‌  و تازه‌گه‌ریی فیكریی و ئه‌ده‌بیی  و ره‌خنه‌ سازیی  و بواره‌كانی تر و چاوی لێكراوه‌ .

داوای پیشكه‌وتن و به‌روپێشچونی زیاتر ئه‌كه‌م بۆ رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێی ئازیز ،هه‌مو یادكردنه‌وه‌یه‌كتان هه‌ به‌ شادیی بێت و هه‌رده‌م سه‌ركه‌وتو بن .

براتان
دكتۆر محه‌مه‌د سابیر

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket