riklam

مه‌كته‌بی ڕێكخستنی یه‌كێتی پیرۆزبایی له‌ ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 05:07 PM - 2019-01-11
.

.

به‌بۆنه‌ی یادی 28 ساڵه‌ی ده‌رچوونی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، مه‌كته‌بی ڕێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزباییه‌ك ئاڕاسته‌ی كوردستانی نوێ ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بۆیادی 28ساڵه‌ی ده‌رچونی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێی ئازیز

به‌ڕێزان سه‌رنوسه‌رو ده‌سته‌ی نوسه‌ران و ته‌واوی ستافی ئه‌م ڕۆژنه‌مه‌ئازیزه‌

له‌یادی 28هه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێی خۆشه‌ویستدا به‌ناوی لێپرسراوته‌وای هه‌ ڤاڵانی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبای ئه‌م یاده‌تان لێ ده‌كه‌ین و هیوامانه‌ هه‌ڵگیرساندنی28هه‌مین مۆمی ته‌مه‌نی ئه‌م ڕۆژنامه‌ خۆشه‌ویسته‌ ببێته‌ ده‌ستێكێكی پڕ داهینان وبه‌ره‌وپێشچونی زیاتری ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌و خزمه‌تی زیاتر به‌بواری ڕۆژنامه‌وانی كوردی .ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێش یه‌كێكی تره‌ له‌سه‌روه‌ریه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه‌ له‌دوای ڕاپه‌رین به‌ هه وڵی زۆر ی سه‌رۆك مام جه‌لال توانرا له‌ ڕێكه‌وتی 12-1-1992دا یه‌كه‌مین ژماره‌ی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌ ده‌ربچێت كه‌ بوه‌مایه‌ی خۆشحاڵی هه‌موونوسه‌ران وئه‌دیبان و قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌كان بۆیه‌ له‌وكاته‌شه‌وه‌ ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌ بۆته‌ماڵی هه‌موو نوسه‌رو ئه‌دیب وڤه‌ڵه‌م به‌ده‌ست وڕۆژنامه‌نوس ومیدیاكاران  وتوانیویه‌تی ئه‌و مێژوه‌ش بۆخۆی تۆماربكات كه‌ هه‌میشه‌ په‌یڕه‌وی چه‌پكه‌ گوڵه‌كه‌ی مامی كردوه‌ وبۆته‌ ماڵی هه‌موو نوسه‌روئه‌دیب وشاعیرو میدیاكاروڕۆژنامه‌نوسێك هه‌روه‌ها سه‌روه‌ریه‌كی تری ئه‌م ڕۆژنامه‌ پڕ پێزو بایه‌خه‌ كه‌هه‌میشه‌ ده‌رگای ڕه‌خنه‌ی كره‌وه‌ بوه‌ بۆ ته‌واوی نوسه‌ران  هه‌روه‌ها ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌ تونیویه‌تی به‌لاڕه‌ هه‌مه‌ڕه‌نگه‌كانی ببێته‌ جێگه‌ی ئومێدی هه‌موو نوسه‌روئه‌دیب وشاعیروهونه‌رمه‌ندو میدیاكارێك و توانیویه‌تی مه‌ڵۆیه‌كی گه‌وره‌ بخاته‌سه‌ر خه‌رمانی بواری  ڕۆژنامه‌وانی كوردی وببێته‌ خوێندنگه‌یه‌كیش بۆ ڕۆژنامه‌نوسان ومیدیاكاران بۆیه‌ جێگه‌ی خۆیه‌تی ده‌ستخۆشی له‌ته‌واوی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌تای ده‌رچونی ڕۆژنامه‌كه‌وه‌ تاكوئه‌وانه‌ی ئێستاكاری تێداده‌كه‌ن كه‌ین و ده‌ستی ماندونه‌بونیان بگوشین وبه‌ڵێنی پشتیوانی مه‌كته‌بی ڕێكخستنیان پێده‌ین له‌ پێناوزیاتر به‌ره‌وپێشخستنی ئه‌م ڕۆژنامه‌ئازیزه‌وڕاگه‌یاندنی یه‌كێته‌یه‌كه‌ماندا وتاله‌ڕێگه‌ی ئه‌م ڕۆژنایه‌شه‌وه‌ خزمه‌ت به‌ بواری كاری ڕۆژنامه‌وانی وكاری میدیای كوردی بكه‌ین جارێكی تر پیرۆزه‌و هیوای به‌رده‌میتان بۆده‌خوازین .

   

مه‌كته‌بی ڕێكخستنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket