riklam

وه‌ستا ره‌سوڵ: بوونی هاوپه‌یمانان له‌ که‌یوان شه‌ڕی داعش ئاسانترده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 06:01 PM - 2019-01-10
.

.

وه‌ستا ره‌سوڵ فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری چواری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا بۆ سه‌ربازگه‌ی كه‌یوان به‌هه‌نگاوی گرنگی ئه‌م قۆناغه‌ وه‌سفده‌كات.

ئه‌مڕۆ 10-1-2019، وه‌ستا ره‌سوڵ فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری چواری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia ی رایگه‌یاند: گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاپه‌یمانان بۆ بنكه‌ی سه‌ربازی كه‌یوان هه‌نگاوێكی گرنگی ئه‌م قۆناغه‌یه‌و له‌ورێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانرێت ئاسانتر شه‌ڕی پاشماوه‌كانی داعش بكرێت.

له‌باره‌ی گرنگی گه‌ڕانه‌وه‌و جێگیركردنی زیاتری سه‌ربازانی ئه‌مریكی له‌ كه‌ركوك فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری چواری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند: خاڵێكی تری گرنگی گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان بۆ كه‌ركوك بۆ هه‌ماهه‌نگی و سه‌رپه‌رشتی كردنی هێزه‌ كانی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی تری عیراقه‌، كه‌ئه‌ركی پاراستنی شاره‌كه‌یان له‌ئه‌ستۆ ده‌بێت له‌هه‌مانكاتیشدا له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه‌ ده‌توانرێت مه‌شقپێكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه‌ به‌رده‌وامی پێبدرێت.

PUKmedia هونه‌ر ره‌سوڵ - رانیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket