riklam

شوانێك بەسەختی بریندار دەبێت

کوردستان 04:11 PM - 2019-01-10
.

.

لەقەڵادزێ شوانێك بەسەختی بریندار بوو، پۆلیسش دەڵێت: روداوەكە بەهۆی دەستكاری چەكی جۆری تاپڕ بووە لەلایەن منداڵێكەوە كە لەگەڵی بووەو گوللەی تاپڕەكە دەرچووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە PUKmedia، رایگەیناد: نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگوندی ئاڵانی سەر بەشاری قەڵادزێ شوانێك بەناوی (م.ح.ح) تەمەن 20 ساڵان بەچەكی جۆری تاپڕ بەسەختی بریندار بووە.

رونیشیكردۆتەوە:بەوتەی كەسوكارەكەی ناوبراو لەگەڵ منداڵێكی تەمەن 7 ساڵان لای رانە مەڕبوون، پاش ئەوەی منداڵەكە دەستكاری چەكی جۆری تاپڕی كردوەو دواتر گوللـەیەك لەدەستی دەردەچێت و بەر سەری هاوڕێكەی دەكەوێت و بەو هۆیەشەوە بەسەختی بریندار بووە.

پۆلیس دەشڵێت: پاش برینداربوونی گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و دوایی چارەسەری سەرەتایی بەهۆی سەختی برینەكەی بەڕێكرا بۆ سلێمانی، پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ روداوەكە كراوەتەوەو لێكۆڵینەوە بەردەوامە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket