داعشێكی ئه‌ڵمانی له‌ڕۆژئاوا ده‌ستگیرده‌كرێت
جیهان 03:33 PM - 2019-01-10.
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌ڵمانیا بڵاویانكرده‌وه له‌هه‌ڵمه‌تێكی هێزه تایبه‌ته‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لدا له‌شارۆچكه‌ی "هه‌جین" ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی بیانی ده‌ستگیركراون، له‌ناویاندا هاووڵاتییه‌كی ئه‌ڵمانی داعش به‌ناوی "لۆكاس گلاب" هه‌یه.
له‌م باره‌یه‌وه ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌ڵمانیا هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی 7 تیرۆرست و هاووڵاتییه‌كی تیرۆرستی ئه‌ڵمانیان بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ركه‌وتووه ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌ڵمانییه له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌ڵمانیاوه داواكراوبووه فه‌رمانی گرتنی هه‌بووه ڕاگه‌یاندنه‌كان بڵاویانكرده‌وه ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌ڵمانییه له‌دایكبووی ساڵی1988ی شاری دۆرتمۆنده‌و ته‌مه‌نی 36 ساڵه و له‌ساڵی 2013 وه په‌یوه‌ندی به‌گروپێكی سه‌له‌فیه‌وه هه‌بووه‌و قورئانیان به‌ئه‌ڵمانی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و له‌ساڵی 2014 شه‌وه له‌ڕێگه‌ی توركیاوه په‌یوه‌ندی كردوه به‌ڕیزه‌كانی داعشه‌وه.
له‌هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه دوای ئه‌وه‌ی لۆكاس په‌یوه‌ندی به‌رێكخراوی تیرۆرستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعشه‌وه ده‌كات ناوی"ئه‌بوو ئیبراهیمی ئه‌ڵمانی" له‌خۆی ده‌نێت و ئه‌مه له‌كاتێكدا كه ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌ڵمانیا له‌ساڵی 2016 فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی به‌مادده‌ی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر بۆ ده‌ركردوه ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه هاتووه كه ده‌سه‌لاتدارێتی ئه‌ڵمانیا به‌هۆی دانپیانانی كه‌سێكی تیرۆرسته‌وه چه‌ندین به‌ڵگه‌و دیكۆمێنتی نهێنی له‌سه‌ر ئه‌ندامان و چالاكییه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه ده‌ستكه‌وتووه كه لۆكاس گلاب یه‌كێك بووه له‌وانه به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه به‌وردی تیایدا ده‌ركه‌وتووه كه لۆكاس گلاب باس له‌سه‌ركرده‌كانی داعش ده‌كات له‌ئه‌ڵمانیاو چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندیكردنیان به‌داعشه‌وه‌و ته‌نانه‌ت باس له‌خۆشی ده‌كات كه‌چۆن له‌رێگه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی داعشه‌وه ساڵی 2014 په‌یوه‌ندی كردوه به‌داعشه‌وه‌و دواتر فه‌رمانی گرتنی بۆ ده‌رچووه..لۆكاس گلاب له‌ڕێگه‌ی توركیاوه له‌ناوچه‌ی دیلوك چۆته ناو سوریا‌و دواتر له‌دیلۆكه‌وه له‌رێگه‌ی گروپێكه‌وه گواستراوه‌ته‌وه.
له‌ڕاپۆرتی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌ڵمانیدا هاتووه دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌ڵمانیا ئه‌و به‌ڵگه‌و دیكۆمێنتانه‌ی ده‌ستكه‌وت دادگای فیدرالی له‌تشرینی یه‌كه‌می 2016 وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌ڵمانییه داعشه‌ی ده‌ركردوه، به‌ڵام دوای ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌له‌وه له 6 ی كانوونی دووه‌می 2019 دا جارێ نه‌زانراوه ئه‌ڵمانیا داوای ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تباره ده‌كات یان نا.
شایانی باسه ئه‌م تۆمه‌تباره دوای ئه‌وه‌ی كه‌له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌له‌فیه‌كاندا ده‌بیته ئیسلام باوكی لایه‌نه به‌رپرسه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه..وه‌ك ڕاگه‌یاندنه‌كان بڵاویانكرده‌وه حكومه‌تی ئه‌ڵمانی له ئێستادا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ڵمانییه ده‌كات له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پاراستنی گه‌لی كورده‌وه له‌سوریا تا بتوانێ ڕاپێچی به‌رده‌م دادگاكانی خۆی بكات.
PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا
له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌ڵمانیاو ئاژانسی هه‌واڵی ANF NEWS
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27